❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / درۆكانی دایكم.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-23 13:13:27

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

درۆكانی دایكم.

سڵاو به‌رێزان  . 






وه‌رگێڕانی له‌فارسیه‌وه‌: ناسح عوسمان‌
«رۆڵه‌ برنجه‌كه‌ بخۆ من برسیم نییه‌»
ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین درۆ بوو‌ دایكم له‌گه‌ڵ‌ من كردی‌
كات تێپه‌ڕی‌ و منیش كه‌مێك گه‌وره‌تر بووم، دایكم رۆژانه‌ كاره‌كانی‌ ماڵی‌ ئه‌نجام ئه‌دا و دواتر بۆ راوه‌ماسی‌ رووی ده‌كرده‌ رووباره‌ بچوكه‌كه‌، كه‌ به‌نزیك ماڵه‌كه‌ماندا تێده‌په‌ڕی‌، دایكم حه‌زی‌ ده‌كرد ماسیم بداتێ‌ تا باشتر گه‌شه‌ بكه‌م و گه‌وره‌ ببم، ئه و رۆژه‌ توانیی‌ دوو ماسی‌ راوبكات، هێنده‌ی‌ نه‌برد گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و هه‌ردوو ماسیه‌كه‌ی‌ بۆ ئاماده‌كرد و خستییه‌ به‌رده‌مم، منیش ده‌ستم به‌ ماسیخواردن كرد و ورده‌ ورده‌ یه‌كه‌میانم ته‌واو كرد.
بینیم دایكم خه‌ریكه‌ ئه‌و پارچه‌ گۆشتانه‌ی‌ به‌ ئێسكی‌ ماسیه‌كه‌وه‌ جێمابوون جیایان ده‌كاته‌وه‌ و ده‌یانخوات، دڵخۆش بووم به‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ به‌ خواردن كرد، ماسیی‌ دووه‌مم لێ نزیككرده‌وه‌ تا ئه‌ویش بخوات، به‌ڵام به‌خێرایی گێڕایه‌وه‌ به‌رده‌می‌ من و وتی‌: «بخۆ كوڕه‌كه‌م، ئه‌ی‌ نازانیت من حه‌زم له‌ ماسی‌ نییه‌؟»، ئه‌مه‌ش دووه‌مین درۆی‌ دایكم بوو كه‌ كردی‌. كه‌مێك گه‌وره‌تر بووم و پێویست بوو روو بكه‌مه‌ قوتابخانه‌ و خوێندن، به‌ڵام هیچ ده‌ستمایه‌یه‌كمان نه‌بوو تا دایكم كه‌لوپه‌لی‌ قوتابخانه‌م بۆ بكڕێت.
دایكم رێگای‌ بازاڕی‌ گرته‌به‌ر و له‌گه‌ڵ‌ جلفرۆشێكدا رێككه‌وتن تا جلی‌ لێ وه‌ربگرێت و ماڵه‌و ماڵ‌ بگه‌ڕێت و به‌ خانمانی‌ بفرۆشێته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا شتێك هه‌قده‌ست وه‌ربگرێت.
شه‌وێكی‌ دره‌نگ له‌ شه‌وانی‌ زستان، باران ده‌باری‌، دایكم هێشتا نه‌گه‌ڕابووه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، منیش چاوه‌ڕێی‌ هاتنه‌وه‌یم ده‌كرد، له‌ ماڵ‌ چوومه‌ ده‌ر و ئه‌و كۆڵانانه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ماڵی‌ خۆمان گه‌ڕام، بینیم دایكم هێشتا جلوبه‌رگه‌كانی‌ پێیه‌و ده‌رگا به‌ده‌رگا له‌ ماڵه‌كان ده‌دات، بانگم كرد «دایكه‌ وه‌ره‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، دره‌نگه‌و سه‌رمایه‌، ئه‌وی‌ تری‌ هه‌ڵگره‌ بۆ به‌یانی‌».
دایكم رووی تێكردم و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی‌ كرد و وتی‌: «كوڕم من ماندوو نیم»، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین درۆی‌ دایكم بوو. گه‌یشتینه‌ كۆتایی ساڵ‌ و قوتابخانه‌ كۆتایی ده‌هات، داوام له‌ دایكم كرد رۆژی‌ كۆتایی قوتابخانه‌ له‌گه‌ڵم بێت، من چوومه‌ ناو قوتابخانه‌ و ئه‌ویش له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ستابوو، له‌به‌ر هه‌تاوی‌ گه‌رمدا چاوه‌ڕێی‌ من بوو، كاتێك زه‌نگ لێیدا و كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌ش كۆتاییهات، هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ و قوتابخانه‌م به‌جێهێشت.
دایكم كه‌ منی‌ بینی‌ گرتمیه‌ باوه‌ش و له‌ خودا داوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ كردم، په‌رداخێك شه‌ربه‌تی‌ به‌ ده‌سته‌وه‌بوو كڕیبووی‌، تاكاتێك من له‌قوتابخانه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ بیخۆمه‌وه‌، هێنده‌ تینوو بووم نام به‌سه‌رمه‌وه‌ و لێم خوارده‌وه‌ تا تێراو بووم، دایكم منی‌ له ‌باوه‌ش گرت و هه‌ر ده‌یوت «نۆشی‌ گیانت، قه‌زات له‌من كه‌وێت»، له‌وكاته‌دا روخساریم بینی‌ كه‌ ئاره‌قه‌یه‌كی‌ زۆری‌ كردبووه‌وه‌، په‌رداخه‌ شه‌ربه‌ته‌كه‌م بۆ راگرت و پێموت: «ها بیخۆره‌وه‌ دایكه‌»، وتی‌: «كوڕم خۆت بیخۆره‌وه‌ من تینووم نییه‌»، ئه‌مه‌ش چواره‌مین درۆی‌ ئه و بوو.
له‌پاش مردنی‌ باوكم، ئه‌ركی‌ بژێویی‌ خێزانه‌كه‌مان له‌ ئه‌ستۆی‌ دایكمدا بوو، بێوه‌ژنێك كه‌ ته‌واوی‌ به‌رپرسیارێتییه‌كانی‌ ژیان كه‌وتبووه‌ سه‌رشانی‌، ناچار بوو ته‌واوی‌ پێویستییه‌كانمان دابین بكات، ژیان سه‌خت و دژوار بوو و ئێمه‌ش زوربه‌ی‌ كات به‌ برسێتی‌ ده‌ماینه‌وه‌، مامم پیاوێكی‌ باش بوو، ماڵیان له‌ نزیك ماڵی‌ خۆمانه‌وه‌ بوو، به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ بژی‌ و مه‌مره،‌ خواردنی‌ بۆ ده‌ناردین، كاتێك بینیی‌ حاڵمان رۆژبه‌رۆژ خراپتر ده‌بێت، ئامۆژگاریی‌ دایكمی‌ كرد كه‌ شوو به‌ پیاوێك بكات تا خه‌رجییه‌كانیان بۆ دابین بكات، هه‌رچه‌نده‌ دایكم هێشتا گه‌نج بوو، به‌ڵام نه‌چووه‌ ژێر ئه‌و داوایه‌وه‌ و وتی‌: «من پێویستم به‌ به‌زه‌یی كه‌س نییه‌»، ئه‌مه‌ش پێنجه‌مین درۆی‌ دایكم بوو.
خوێندنم ته‌واو كرد و پێموابوو كه‌ كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئیتر دایكم پشوو بدات و ئه‌ركی‌ به‌رپرسیارێتی‌ ماڵ‌ و دابینكردنی‌ بژێوی‌ بداته‌ ده‌ستی‌ من، ته‌ندروستیی‌ كه‌وتبووه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و ئیتر نه‌یده‌توانی‌ كۆڵان و كۆڵان بگه‌ڕێت و له ‌ده‌رگای‌ ماڵه‌كان بدات و كاربكات، هه‌ربۆیه‌ به‌یانیان زوو ده‌چوو سه‌وزه‌واتی‌ جۆراوجۆری‌ ده‌كڕی‌ و له‌ماڵه‌وه‌ پاكیده‌كردن، پاشان ده‌یبرده‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌یفرۆشت، كاتێك پێموت كه‌ واز له‌و كاره‌ی‌ بهێنێت و دابینكردنی‌ بژێوی‌ بخاته‌ ئه‌ستۆی‌ من، وتی‌: «كوڕم پاره‌كانت لای‌ خۆت كۆبكه‌ره‌وه‌، من به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ پێویست ده‌ستمایه‌م هه‌یه‌»، ئه‌مه‌ش درۆی‌ شه‌شه‌می‌ دایكم بوو. پاش ته‌واوكردنی‌ خوێندن بوومه‌ پارێزه‌ر، پله‌كه‌م به‌رزكرایه‌وه‌ و كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌ڵمانی‌ داوای‌ لێكردم كاری‌ بۆ بكه‌م، بارودۆخم رووی‌ له‌ باشی‌ كرد و گه‌یشتمه‌ پله‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیا، هه‌ستم كرد خۆشبه‌ختی‌ رووی‌ تێكردووم، له‌ خه‌ونه‌كانمدا سه‌ره‌تایه‌كی‌ نوێم به‌دی ده‌كرد، ژیانێك كه‌ سه‌رتاپای‌ خۆشبه‌ختی‌ بوو، كه‌وتمه‌ گه‌شتكردن، هه‌میشه‌ به‌ ته‌له‌فون داوام له‌ دایكم ده‌كرد كه‌ بێته‌ شارو له‌ گه‌ڵ من بژی، كه‌چی ده‌یوت: «كوڕی‌ خۆم، من به‌ خۆشگوزه‌رانی‌ و ژیانی‌ ئاسان رانه‌هاتووم»، ئه‌مه‌ش حه‌وته‌مین درۆ بوو كه‌ دایكم كردی‌.
دایكم پیر بوو و كه‌وته‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، دووچاری‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ نه‌فره‌تی‌ بوو و پێویست بوو كه‌سێك به‌رده‌وام له‌لای‌ بێت و چاودێریی بكات، به‌ڵام چۆن بمتوانییایه‌ بگه‌مه‌ لای‌ دایكی‌ به‌ڕێزم كه‌ نێوانمان شارێك بوو، وازم له‌ هه‌موو شتێك هێنا و چوومه‌ دیداری‌ دایكم، بینیم له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌وتووه‌، كاتێك دۆخی‌ منی‌ بینی‌، بزه‌یه‌كی‌ هێنایه‌ سه‌رلێوی‌، ناو دڵ‌ و جگه‌رم بووه‌ ئاگرێك كه‌ خه‌ریكبوو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌شم بسوتێنێت، زۆر لاواز و بێهێز بوو بوو، ئه‌مه‌ ئه‌و دایكه‌ نه‌بوو كه‌ من ده‌مناسی‌.
فرمێسك له‌چاوانم هاتنه‌خواره‌وه‌، به‌ڵام دایكم ده‌ستی‌ كرد به‌ دڵدانه‌وه‌م و وتی‌: «مه‌گری‌ كوڕم، من هه‌ست به‌ هیچ ئازارێك ناكه‌م»، ئه‌مه‌ هه‌شته‌مین درۆی‌ دایكم بوو.
كاتێك ئه‌م وتانه‌ی‌ وت، چاوه‌كانی‌ نایه‌ سه‌ریه‌ك و ئیتر هه‌رگیز نه‌یكردنه‌وه‌، له‌شی‌ له‌ ده‌رد و ناڕه‌حه‌تیی‌ ئه‌م جیهانه‌ رزگاری‌ بوو.


وه‌رگیراوه‌ له‌ سایتی زانكۆی كورد بۆ ئاژانسی هه‌والی قوتابیانی كورد:  زۆرم هه‌ز كرد بۆتان بهێنمه‌ كوردژین تاكو بزانن ئه‌م دایكه‌ چی بۆ كچه‌كه‌ی كردوه‌ .

سوپاس به‌هیوای سوود وه‌رگرتن لێی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-23 14:47:22

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: درۆكانی دایكم.

ده‌سته‌ کانت خۆش هاوڕێ گیان سه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیزم

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-23 20:10:29

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

Re: درۆكانی دایكم.

سوپاس بۆ تۆی به‌رێز.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-23 20:21:27

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: درۆكانی دایكم.

چیرۆکێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سه‌رنجڕاکێشبوووو یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌قوربان

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-03-24 13:29:51

yara_xanm
خونچەی نوێ
شوێن: slemane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-17
دواترین سه‌ردان: 2010-03-24
په‌یامه‌كان: 11
WindowsXPMSIE7

Re: درۆكانی دایكم.

dastakan xosh be ..sarkawtw be

Kurdzhin
taqe krdnaua bashtrin mamostaia balam nrxakai grana..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-03-24 15:40:36

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

Re: درۆكانی دایكم.

supas bo aewae barez hewae sarkawtntan bo daxwazm ham la zhean ham la karda ba hewae salamate bo aewa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-03-24 16:47:37

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: درۆكانی دایكم.

به‌راستی زۆۆۆۆۆر جیرۆکێکی باش بوو  زۆر کاریگه‌ربوو ، ده‌ست خۆش بێت به‌ڕێزم ...

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-03-25 12:34:12

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

Re: درۆكانی دایكم.

زۆر سوپاس بۆتۆی به‌رێز هیوادارم سه‌ركه‌وتوبی هه‌م له‌ كاره‌كانتدا هه‌م له‌ ژیانتدا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-03-25 19:04:18

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPMSIE

Re: درۆكانی دایكم.

Dastakant xosh bet yaxwa cherokiki zor karegaru trazhdya bu

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-03-26 10:52:28

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

Re: درۆكانی دایكم.

supas bp to dna hewae sarkawtnt bo daxwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-03-27 21:33:25

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: درۆكانی دایكم.

Har bjet hawre gyan baraste cherokeki zor karegarbww dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-03-28 05:15:49

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

Re: درۆكانی دایكم.

supas bo to e barez

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net