.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سڵاو؟
پێویستم بە ژیانی حەزرەتی ئیبراهیمە
هیوارادم بۆم پەیدا بکەن
له‌سه‌ر هێڵ نییه









صحابی ئیبراهمیمی کوڕی ئه‌دهه‌م ......... ئه‌مه حه‌زره‌تی ئیبراهیم نییه
خوێنه‌ره خۆشه‌ویسته‌کان،شه‌معی عهومرمسن و له چه‌ند ده‌قیقه‌ی داهاتوماندا،له کۆڕ و مه‌جلیسی که‌سێکدا هه‌ڵده‌که‌ین،که ده‌ورانێك پاشای به‌ڵخ و بوخارا بوو،زه‌مانێک کلیل به ده‌ستی زومڕه‌ی ئه‌ولیا بوو،گاهێ چل جرای دیوه‌خانه‌ی ئه‌و دنیایی ڕووناك کرده‌وه،گاهێ ئه‌ستێره‌ی شه‌و چرای بووه،سه‌رده‌مێک ڕسوچی نێچیری ئاره‌زووی نه‌فس بووه،ده‌ورانێک ڕه‌ند و دێوانه‌و قه‌له‌نده‌ره،گاهێ ڕه‌ز و باغ و باغاتی به نیوه کار داوه ،سه‌رده‌مێك بۆته سه‌پان و باغه‌وان،کاتێک وه‌زیر و پیاوی دنیایی له مه‌جلیسی دا بوون،ده‌ورانێک له کۆڕی خواناسان و له‌گه‌ڵ ئیمامی ئه‌عزه‌م داده‌نیشت ،ده‌ورانێك ده‌سه‌ڵات داری دنیا بوو،زه‌مانێک گه‌وهه‌ر ناسی بازاری ئه‌ولیا بوو،
ئه‌و سوڵتانی دنیا‌و دینه ،ئه‌و سیمورغی قافی یه‌قینه،ئه‌و گه‌نجه‌ی عالمهی گۆشه گیره،پاشای ئیقلیمی ئهزهمه،((حه‌زره‌تی ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))ه
جا ،با ،به ئه‌ده‌ب دانیشین و به گوێی دڵ گوێ بگرین بۆ باسی ئه‌و زاته به‌رز و پیرۆزه و په‌ند و ئامۆژگاری لێ وه‌ر بگرین.
((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))کوڕی سوڵتان سولیمانی کوڕی سوڵتان مه‌نصوور پاشای به‌ڵخ و بوخارایه،
له کتێبی((تذکرة الأولیا))و((حلیه الأولیا))و((سفینة الأولیا))و((نفحات الانس))دا ئاوا باسی تۆبه کردنی ((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م ))ده‌که‌ن.
ده‌ڵێن))ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))پاشای به‌ڵخ و بوخارا بووه،عالهمێك له ژێر فه‌رمانیدا بووه،کاتێک له ماڵه‌وه ده‌هات بۆ باره‌گا،چل که‌س له‌م لاو ئه‌و لایه‌وه ده‌ڕۆیشت،شه‌وێك له ماڵوه له سه‌ر ته‌ختی موسهڕهع به گه‌وهه‌رو مرواری ده‌خه‌وێ،له نیوه شه‌ودا سه‌ربانی کۆشکه‌که‌ی ده‌له‌رێته‌وه و هۆده‌که‌ی ته‌کان ده‌دا،له خه‌و ڕاده‌په‌ڕێ و ده‌ڵێ:ئه‌وه کێیه؟له غه‌یبه‌وه یه‌كێك وه‌ڵام ده‌داته‌وه ،ده‌ڵێ:مه‌ترسه ئاشنام ،وشترم وون کردوه له ووشرهکهم ده‌گه‌ڕێم،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))زۆری لا سه‌یر ده‌بێ،به سه‌رسامی و ترسانه‌وه ده‌ڵێ:جا کابرا ووشتر له سه‌ربان چی ده‌کا،؟ده‌نگه‌که ئه‌ڵێ:ئه‌ی ((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))ئه‌ی غافڵ له خوا،نوستنی تۆ له‌و لێفه‌و دۆشهکهدا و له‌و به‌رگ و لیباسهدا و له‌و کۆشك و ته‌لاره‌دا،له ووشتر دۆزینه‌وه‌که‌ی من سه‌یر تره،چوونکه تۆ بۆ ئه‌وه دروست نه‌کراوی،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))که ئه‌و ده‌نگه‌ی بیست و ئه‌و وه‌ڵامه‌ی گوێ لێ بوو، خۆف و ترسێکی زۆری لێ نیشت و ئه‌و شه‌وه خه‌وی لێ حه‌رام بوو، خه‌وی لێ نه‌که‌وته‌وه،
بۆ به‌یانی زۆر بهغهمگینی هات بۆ باره‌گا ،وه‌ك عاده‌تی ڕۆژان ،وه‌زیر و پیاو ماقوڵ هه‌ریه‌که‌ی له جێگای خۆی ڕاوه‌ستا،غوڵامان ده‌ست له سه‌ر قه‌بزه‌ی شمشێر به سه‌ف وه‌ستاون.له‌و کاته ناسکه‌دا پیاوێکی زۆر به سام و هه‌یبه‌ت په‌یدا بوو،که‌س توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو به‌رگری ئه‌وه‌ی لێ بکا که نه‌چێ بۆ لای پاشا،کابرا بێ پرس و به سه‌ربه‌ستی چووه ژووره‌وه‌و لای((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))دانیشت،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م ))که چاوی پێ که‌وت ،سه‌ری سوڕما ،چونکه تا ئه‌و کاته که‌س نه‌یتوانی بوو ،بێ پرس بچێته خزمه‌تی،
به ترسه‌وه گووتی ،بۆی هاتووی؟کابرا زۆر به هێواشی و له سه‌ر خۆ گووتی:بۆ ئێره کاروان سه‌را نیه؟((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))ووتی :کاکه ئه‌وه ئه‌ڵێی چی؟کاروان سه‌رای چی؟ئه‌وه کۆشك و باره‌گای منه ،پیاوه‌که ته‌ماشای((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌می))کرد و گووتی:باشه له پێش تۆدا هی کێ بووه،؟ووتی هی باوکم.کابرا گووتی:ئه‌ی له پێش باوکتدا هی کێ بوو؟گووتی هی فڵان که‌س بوو،خولاسه‌ی که‌لام تا چه‌ند که‌سیان حیساب کرد پێدا ڕۆشتن،
ئینجا کابرا گووتی:جا تو خوا((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))پرسیار له تۆ ده‌که‌م،ئه‌وه کاروان سهرانیه،که هه‌ر یه‌كی بێ و یه‌کێ بڕوا،؟کابرا ئه‌وه‌ی گووت و خواحافیزی کرد و هاته ده‌ره‌وه و له پێش چاوی خه‌ڵکی وون بوو،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م ))که ئه‌وه‌شی چاو پێ که‌وت،ئه‌وه‌نده‌ی تریش ترسا و هه‌ستا چوو بۆ ماڵه‌وه،نه‌یده‌زانی چی بکاو بڵێ چی،
ڕۆژی دوای فه‌رمانیدا سوار چاك سوار بن و تانجیان قه‌ڵه‌نده‌ر بکه‌ن و بڕۆن بۆ ڕاو،ڕاوی ده‌ڵێ:ڕۆیشتن ده‌ستیان کرد به گه‌ڕان ،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م ))له سواره‌کان دوور که‌وته‌وه‌و ،که‌روێشکێکی هه‌ستان د و دوای که‌وت،له غارداندا گوێی له ده‌نگێك بوو، بانگی ده‌کرد و ده‌ی گووت:
{أفحسبتم أنما خلقناکم عبثا و أ نکم الینا لا ترجعون}
ئایا ئێوه لاتان وایه ئێوه‌مان به خۆرای دروست کردوه و ناگه‌ڕینه‌وه بۆلای ئێمه؟((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))دووباره که‌وته‌وه ده‌ریایی فیکر و خه‌یاڵه‌وه،ئێستا گوێی هه‌ر به‌و ده‌نگه ده‌زرینگایه‌وه،که له‌غه‌یبه‌وه بانگیان کردوه..
{یا ابراهیم اتق الله و علیک بالزاد لیوم الفاقه}
((ئه‌ی ((ئیبراهیم))له خوا بترسه‌و توێشوی ڕۆژی فه‌قیری و ده‌ست کورتی له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاماده بکه،
کاتێ ئه‌و ده‌نگه‌ی بیست و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی دی ،به ته‌واوی حاڵی گۆڕا،گه‌ڕایه‌وه ناو سواره‌کان و ئه‌مری کرد ڕاو به‌تاڵه.به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن:له گه‌ڕانه‌وه‌یدا تووشی شوانێکی خۆیان بوو،به‌رگ و لیباسی خۆی دانا و دای به شوانه‌که‌و که‌په‌نگ و لیباسی شوانه‌که‌ی له به‌ر کرد،
له‌و کاته‌دا،که لیباسی پاشایه‌تی داکه‌ند و لیباسی شوانی له به‌ر ڕه‌زای خوا،له به‌ر کرد،مه‌لائیکه‌ی حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان هاتبوون ته‌ماشایان ده‌کرد و ده‌یان گووت:گه‌وره‌یی بۆ خوا، چ سهڵتهنهیهك ڕووی کرده((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))و چ ڕوتبهو مه‌قامێکی ده‌ست که‌وت،!
له‌م لاشه‌وه زمانی حاڵی ((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))ئه‌ی ووت:
{من نه بهاختیار خود می روم از قفای او....او به کمندی عنبرین می کشدم کشان کشان}
ئه‌ی مهلائیکهینه:خۆ وه‌نه‌بێ ئه‌وه له ئازایه‌تی و پیاوه‌تی خۆمه‌وه بێ،به‌ڵکو خوای گه‌وره که‌مه‌ندی به‌نده‌گی له به‌ر کردم و بێ ئیختیار ڕام ده‌کێشێ،ئینجا ووڵاتی به‌ڵخ و بووخارای به جێهێشت و هات،تا گه‌ییه شاری مه‌ڕوه،ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه،له پاشان چوو بۆ شاری نه‌یشاپوور،له‌وێشه‌وه چوو بۆ شام و هاته عێراق و له دوایدا چووبۆ ماڵی به‌یت بۆ خوا په‌ره‌ستی ده‌ستی له سوڵتهنهت و پاشایه‌تی و ژن و ماڵی هه‌ڵگرت،
ڕاوی ده‌ڵێ:که ته‌رکی دنیایی کرد و ووڵاتی خۆی به‌جێ هێشت ،کوڕێکی زۆر ساوای بوو،کاتێ کووڕه گه‌وره ده‌بێ و فام ده‌کاته‌وه،له دایکی ده‌پرسێ و ده‌ڵێ :دایه،ئه‌وه من کوڕی کێم وباوکم ناوی چیه‌و له کوێیه؟دایکی کوڕ ده‌ست ده‌کات به گریا ن وبه سه‌ر هاتی باوکی بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ:ئه‌ڵێن ئێستا،له شاریی مه‌ککه یه،کوڕه‌که ده‌ڵێ:خوا یارو یاوه‌رمان بێ،ئیمساڵ ده‌چم حه‌جیش ده‌که‌م و زیاره‌تی باوکیشم ده‌که‌م،
کاتێک مووسمی ڕۆیشتنی حه‌جاج دێ،ئه‌مر ده‌کا ڕاوچی جاڕ ئه‌دا،که هه‌ر که‌سێك پێی خۆش حه‌ج بکا،با خۆی ئاماده بکا له سه‌ر نه‌فه‌قه‌ی کوڕی ((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))به‌و بانگه‌وازه چوار هه‌زار که‌س حازر ده‌بێ،کوڕه له‌گه‌ڵ دایکی و خه‌ڵکه‌که به‌ره‌و حیجاز ده‌که‌ونه ڕێ،کاتێک ده‌گه‌نه شاری مه‌ککه‌و ده‌چن بۆ ته‌وافی قودوم و ته‌واف ده‌که‌ن ،کوڕه ته‌ماشا ده‌کا ئه‌وا کۆمه‌ڵێك خه‌رقه پۆش ،سه‌فیان به‌ستوه و به‌ره‌و ماڵی به‌یت به چۆکدا هاتون ،کوڕه چوو سه‌لامی لێ کردن و وه‌ڵامیان دایه‌وه و ووتی: که‌س هه‌یه له ناوتان‌دا ناوی ((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))بێ ،؟ووتیان به‌ڵێ:ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م ،شێخ و ئوستادی ئێمه‌یه،به‌ڵام ئێستا چۆته ده‌ره وه وبه فڵان ڕێگه‌دا ده‌گه‌ڕیته‌وه،کوڕه‌که‌ش چوه سه‌ر ئه‌و ڕێگایه و کوڕه ته‌ماشای کرد ،ئه‌وا پیرێ کۆڵهدارێکی به کۆڵه‌و ورده ورده به‌ره شار دێته‌وه ،دوور و نزیك دوای که‌وت ،تا کۆڵه داره‌که‌ی فرۆشت و ،دای به نان و هێنای له پێش خه‌رقه پۆشه‌کانی دانا‌و ده‌ستیان کرد به خواردن،به‌ڵام هه‌ر کوڕه ته‌ماشای کابرای پیره‌ی ده‌کرد و پیره‌ش ته‌ماشای کوڕه‌ی ده‌کرد،تا خه‌رقه پۆشه‌کان عه‌رزیان کرد،قوربان تۆ ئامۆژگاری ئێمه‌ت ده‌کرد،که کوڕی گه‌نج نه‌زه‌ری حه‌رامه،که‌چی تۆ زۆر ته‌ماشای ئه‌و کوڕه ده‌که‌ی؟،فه‌رمووی :چیتان لێ بشارمه‌وه ،من کاتێ ووڵاتی بهڵخم به جێ هێشت کوڕێکی شیره خۆره‌م هه‌بوو،ئیمڕۆ وام زانی ئه‌و کوڕه گه‌نجه کوڕه‌که‌ی من بوو،بۆیه زۆرم ته‌ماشا کرد،ڕۆژێکی دیکه ،یه‌کێك له خه‌رقه پۆشه‌کان چووه ناو قافڵه‌ی حه‌جاجی بهڵخیهوه ،ڕووی کرده خێوه‌تێک ته‌ماشای کرد،له ناوه‌ڕاستی خێوه‌ته‌که‌دا،کورسیه‌ك دانراوه‌و ئه‌و کوڕه‌ی که ((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))،زۆر ته‌ماشای ده‌کرد له سه‌ر کورسیه‌که دانیشته‌وه، و قورئان ده‌خوێنێ و به‌ده‌م قورئان خوێندنهکهشهوه،ده‌گری ، چوه پێشه‌وه،دوای سه‌لام و وه‌ڵام،له کوڕه‌که‌ی پرسی خه‌ڵکی چی ووڵاتێکی؟کوڕه‌که زۆر به ئه‌ده‌به‌وه گووتی:خه‌ڵکی بهڵخم ، ووتی کوڕی کێی ده‌ستی کرد به گریان و ووتی:من له ژیانمدا تا دوێنێ باوکی خۆمم نه‌دیوه،به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش نه‌موێرا،خۆمی لێ ئاشکرا بکه‌م،چونکه ئه‌و کاتی خۆی له به‌ر ئێمه وای کردوه،ناوی ((ئیبراهیم ئه‌دهه‌م ))بووه،خه‌رقه پۆش ووتی:ده هه‌ستن بتان به‌م بۆلای ،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))کوڕه‌که،له‌گه‌ڵ دایکی ،هه‌ستا له‌گه‌ڵ خه‌رقه چوون بۆ ماڵی به‌یت له‌و کاته‌دا ((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))،له به‌رامبه‌ر،ڕوکنی یهمایندا ،دانیشتبوو، که چاوی به کوڕ‌و خێزانه‌که‌ی که‌وت حاڵی گۆڕا،کاتێك ژنه‌که‌ی چاوی به ((ئیبراهیمی ))مێردی که‌و چۆنی دی بوو ،ئێستاش چۆنه،خۆی بۆ ڕانه‌گیرا و ،به خۆیدا دا‌و به‌گریانه‌وه ووتی:ئه‌ی کوڕی شیرینم ،ئه‌وه باوکته، که چه‌ند ساڵه ئاره‌زووی دیداری ده‌که‌یت،خه‌ڵکه‌که که ئه‌و کاره‌ساته‌یان زانی ،غوربه‌تیان هه‌ستا و ده‌ستیان کرد به گریان و ده‌تگووت:ڕۆژی حه‌شره،ژنی ((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))،ده‌گریا و له به‌ر خۆیه‌وه ئه شعره‌ی ده‌خوێنده‌وه ده‌یگووت:{انچه از من گم شده گراز سلیمان گم شدی...بر سلیمان هم پری هم اهریمن بگریستی}ئه‌وه‌ی له من وون بوه ،ئه‌گه‌ر له حه‌زره‌تی سوله‌یمانیش ،وون بوایه ،ته‌واوی دێوو په‌ری بۆی ده‌گریان،کوڕه‌که بێ هۆش که‌وت،له پاش ماوه‌یه‌ك به هۆش هاته‌وه،سه‌لامی له باوکی کرد .باوکی وه‌ڵامی دایه‌وه،له باوه‌شی گرت و گووتی:ڕۆڵه له سه‌ر کام دینی ؟ووتی دینی ئیسلام،ووتی:قورئانت خوێندوه؟ووتی:به‌ڵێ :باوکی گووتی:حه‌مد و سه‌نا بۆ خوا،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))خه‌ریك بوو هه‌ستێ بڕوا کوڕه‌که نه‌یهێشت ،دایکی کوڕه ده‌گریا وهاواری ده‌کرد،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))به گریانوه ڕووی کرده ماڵی به‌یت و ،فه‌رمووی:ئه‌ی خوای گه‌وره فریام که‌وه من بۆ تۆ ته‌رکی دنیام کردوه ،ڕاوی ده‌ڵێ:به ته‌واوی له پاڕانه‌وه که نه‌بوویه‌وه،کوڕه به لادا هات و وه‌فاتی کرد،عاله‌مه‌که که ئه‌و حاڵه‌ته‌یان چاو پێ که‌وت ،ئه‌وه‌نده‌ی تر گریان و ناڕه‌حه‌ت بوون،ئینجا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی ،گه‌ردنی یه‌کتریان ئازاد کرد و ژنه‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ ووڵاتی به‌ڵخ و بوخارا،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م ))له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،که زاهید و خوا په‌رستێکی زۆر به‌ڕاستی بووه،زۆر زانا‌و عالمیش بووه شێخ جونه‌یدی به‌غدادی ڕه‌زای خوای لێ بێ،له باره‌ی ((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))وه فه‌رموویه‌تی:{مفاتیح علوم ابراهیم ادهم}،کلیلی هه‌موو عیلم و زانیاریه‌کی تائیفه‌ی ته‌ریقه‌ت ،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))ئیمام حه‌نه‌فیش ڕه‌زای خوای لێ بێ ،هه‌ر به سه‌ید و گه‌وره‌ی بانگ ده‌کرد،ڕۆژێك عه‌رزیان کرد قوربان ئه‌وه بۆ هه‌ر به سه‌ید وگه‌وره بانگی ده‌که‌یت و ناوی ده‌به‌یت،؟ئوه سه‌یاده‌ت و گه‌وره‌یه‌ی له چیه‌وه ده‌ست که‌وتووه،فه‌رمووی((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))هه‌ر خه‌ریکی خوا پهرهستیهو باڵام ئێمه له‌گه‌ڵ خوا پهرستیهکهماندا کاری تریش ده‌که‌ین،که واته شایه‌نی ئه‌وه‌یه به گه‌وره‌ی ناو به‌ری،ڕۆژێك ئامۆژگاری خه‌ڵکی ده‌کرد فه‌رمووی:ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئاوێنه‌ی ژیانی داهاتووتان بکه‌ن،ده‌بینین که ئاخر مه‌نزڵی دنیاتان قه‌بری ته‌نگ و تاریکه،هاوده‌مێکی تیادا نیه،ساڵه‌ها ده‌بێ به تاك و ته‌نها له‌و مه‌نزڵه دا به‌رنه سه‌ر،ئێوه نازانن سه‌فه‌ر
ێکی زۆر دوور و درێژتان له سه‌ره که‌چی به که‌می زخیرهی بۆ ئاماده ده‌که‌ن،ده‌تان به‌ن بۆ دادگا و مه‌حکه‌مه،قازی ئه‌و دادگایه زۆر عادله،ڕیشوه‌ت و به‌رتیل وه‌رناگرێ،که‌چی تاوان زیاتر دهکهنو هیچ ناترسن،فه‌رمووی:ده‌ی تا فرسه‌ت له ده‌ستدایه و هۆشتان هه‌یه و مه‌رگ نه‌بۆته میوانتان فریایی خۆتان بکه‌ون،خه‌ڵکینه به‌ڕستی زۆر سه‌یرن بۆ سه‌فه‌رێکی کورتی دنیایی خۆتان ئاماده ده‌که‌ن،هیچتان له بیر ناچێ،به‌ڵام بۆ سه‌فه‌ری دووری قیامه‌ت به ده‌ستی خاڵی ده‌ڕۆن،فه‌رمووی:دهفرهیهك به ڕێگایه‌کدا ده‌ڕۆیشتم،ته‌ماشام کرد ،له سه‌ر به‌ردێك نوسرا بوو،ئه‌و به‌رده هه‌ڵگێڕه‌وه و بیخوێنه‌وه ،فه‌رمووی:منیش به‌رده‌که‌م ئاو ژور کرده‌وه که ته‌ماشام کرد له پشت به‌رده‌که نوسراوه ئه‌ی ئاده‌میزاد ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خوا ده‌ناسی و داوای به‌هه‌شت ده‌که‌ی چۆن تۆ به‌وه‌ی ده‌یزانی عه‌مه‌ل نه‌که‌ی داوای شتێك ده‌که‌ی که نایزانی،
فه‌رمووی:گرانترین و قورسترین و پڕ به‌ها ترین له ترازووی کرده‌وه‌ی ئینساندفا،ئه‌و کرده‌وانه‌ن،که له دنیادا له سه‌ر شانی ئینسان زۆر گرانن ،وه‌ك نوێژ وڕۆژ و زه‌کات و چاکه،جارێک پیاوێك دێته خزمه‌تی و عه‌رزی ده‌کا :قوربان زۆرم زوڵم له خۆم کردوه،هاتوومه‌ته خزمه‌تت ئامۆژگاریه‌کم بکه‌ی بیکه‌مه سه‌رمه‌شقی ژیانم،له‌م ڕۆبهدواوه،
فه‌رمووی:ئه‌گه‌ر به قسه‌م بکه‌ی شه‌ش ئامۆژگاریت ده‌که‌م ،یه‌که‌م،وه‌سیه‌ت بێ ئه‌گه‌ر گوناحت کرد و بێ ئه‌مری خوات کرد،ڕزقی مه‌خۆ،کابرا گووتی:جا چۆن ڕزقی خوا نه‌خۆم،!که هه‌ر ئه‌و ڕازقه،فه‌رمووی:جا شوره‌یی نیه نان خۆری که‌سێك بی و بێ ئه‌مری بکه‌ی،
فه‌رمووی:ئامۆژگاری دووه‌مم.ئه‌وه‌یه تکایه ئه‌گه‌ر ویستت بێ ئه‌مری خوا بکه‌ی،له موڵکی خودا مه‌یکه،کابرا گووتی:قوربان باکور و باشور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا موڵکی خوایه،ئه‌ی بۆ کوێ بچم؟فه‌رمووی:باشه تۆ که به‌نده‌یه‌کی زه‌عیفی پێت خۆشه له موڵکی تۆدایهکێك خراپه‌ی تۆ بکا،کابرا سه‌ری به‌ردایه‌وه،فه‌رمووی:ئامۆژگاری سێیه‌م،ووشیار به ئه‌گه‌ر ویستت گوناحێك بکه‌ی له جێگایه‌ك بیکه خوا چاوی لێ نه‌بێ،کابرا گووتی:جا خۆ به چاوی قودره‌ت چاوی له هه‌موو شتێکه ،فه‌رمووی:ئاخر زۆر ناشرینه ڕزقی بخۆیت و له موڵکی خودا بژیت و له پێ چاوی ئه‌و گوناح بکه‌ی،فه‌رمووی:ئامۆژگاری ،چواره‌مم ،ئه‌وه‌یه،هه‌ر کاتێ حه‌زره‌تی قافیز هات گیانت بکێشێ داوای مۆڵه‌تی لێ بکه،کابرا گووتی:ئاخر به قسه‌م ناکاو ،فه‌رمووی:ده‌ی که‌واته تا ئیزرائیل نه‌هاتوه و بۆ قه‌بزی ڕۆحت،تۆبه بکه و له گوناح بگه‌ڕێوه،
فه‌رمووی:ئامۆژگاری پێنجه‌م،ئه‌وه‌یه،ئه‌گه‌ر مه‌لائیکه له‌گۆڕ هاتن بۆ پرسیار وه‌ڵامیان مه‌ده‌ره‌وه ده‌ریان که،کابرا گووتی:جا قوربان کوا ده‌توانم ده‌ریان که‌م،فه‌رمووی:که واته هه‌ر له ئێستاوه وه‌ڵامه‌که‌یان بۆ ئاماده بکه،.فه‌رمووی:ئامۆژگاری شه‌شه‌مم،ئه‌گه‌ر له مه‌یدانی مه‌حشه‌ر هاتن و گووتیان:تۆ گوناحت زۆره،ده‌بێ بڕۆی بۆ جه‌هه‌نم،بڵێ:ناچم،کابرا گووتی:قوربان هه‌زار شهقیشم تێ هه‌ڵئه‌ده‌ن و ئه‌مبه‌ن،فه‌رمووی:جا که‌وا ده‌زانی گوناح مه‌که،کابرا هه‌ستا ده‌ستی((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌می))ماچ کرد و له سه‌ر ده‌ستی دا تۆبه‌ی کرد و شه‌رتی کرد که تا ماوه،له ڕێبازی دین لا نه‌دا،
ڕۆژێك عه‌رزیان کرد قوربان شه‌و ڕۆژ له به‌ر خوا ده‌پا ڕێینه‌وه ،که‌چی دوعامان گیرا نابێ هۆی چیه؟!
فه‌رمووی:هۆی ئه‌وه‌یه:ده‌زانن خوا هه‌یه،به‌ڵام به‌ڕاستی نایپهرهستن،ده‌زانن پێغه‌مبه‌ر،پێغه‌مبه‌ر بووه‌و که‌چی په‌یڕه‌وی ناکه‌ن قورئان ده‌خوێنن که‌چی عه‌مه‌لی پێ ناکه‌ن !نازو نیعمه‌تی خوا ده‌خۆن ،به‌ڵام شوکرانه‌ی ناکه‌ن،ده‌زانن به‌هه‌شت بۆ پیاو چاکانه،که‌چی خۆتانی بۆ ئاماده ناکه‌ن،ده‌زانن دۆزه‌خ بۆ پیاو خراپانه ،خۆتان له خراپه ناپارێزن،ده‌زانن شه‌یتان دوژ منی باوکه کوشتهتانه،عهداوهتی ناکه‌ن،ده‌زانن که هه‌مووتان ده‌مرن،خۆتانی بۆ ئاماده ناکه‌ن،به ده‌ستی خۆتان دۆست و دوژمن دفن ده‌که‌ن،که چی عیبره‌ت گرت و نابن!عه‌یب و عاری خه‌ڵك به‌یان ده‌که‌ن ،به‌ڵام پێ له عه‌یبی خۆتان نانێن!فه‌رمووی:جا قه‌ومێك ئاوا بن چۆن دوعایان گیرا ده‌بێ!
جارێک فه‌رموویان قوربان گۆشت زۆر گران بووه فه‌رمووی:
{و اذا غلا شی‌ء علی ترکته،،،فیکون أرخص ما یکون اذا غلا}
هه‌ر کاتێ زانیم شت گران بووه نایکڕم،که‌واته له کاتی گرانیدا له هه‌موو کات هه‌رزانتر ئه‌بێ،گۆشت گرانه مه‌یکڕن،((ئیبراهیمی ئه‌دهه‌م))له ساڵی سه‌ت و شه‌ست و دووی کۆچیدا ،له شام وه‌فاتی فه‌رمووه،ئه‌وه بوو به کوورت باسی ژیان و فه‌رمایشته‌کانی به‌و هیوایه‌یی سودتان لێ وه‌رگرت بێ.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن X A L A T (2010-03-26 08:43:23)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






صحابی ئیبراهمیمی کوڕی ئه‌دهه‌م ......... ئه‌مه حه‌زره‌تی ئیبراهیم نییه
دەستەکانت خۆش ماندوو بویت، بەڵام من حەزرەتی ئیبراهیم دەڵێم
له‌سه‌ر هێڵ نییه