.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









bia zahmat raportiakm aweat la sar hasarakan bo zanst

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو
فه‌رموو به‌ڕیزم هیوام وایه سودی هه‌بیت بۆت..
که‌می لیتیوم نهێنی سیسته‌می هه‌ساره‌کان ده‌رده‌خات
ماوه‌یه‌کی زۆره زاناکان سه‌رقاڵی ڕاڤه‌کردنی نهێنی که‌می لیتیومن له‌سه‌ر ڕووپه‌ری خۆر، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌کانی دیکه‌دا. به‌پێی بیردۆزه ده‌بێت بڕی لیتیوم له‌سه‌ر هه‌موو ته‌نه ئاسمانییه‌کان هاوبڕ بێت. هۆکاری بیردۆزه‌ی لێکدراوهش بۆ دروستبوونی لیتیوم دوای ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن ده‌گرێته‌وه و دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش به‌ده‌گمه‌ن بڕه‌که‌ی ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کردووه.
"Garik Israelian" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Instituto de Astrofisica de Canarias" له "Tenerife" باوه‌ڕیانوایه، که ئه‌وان ئێستا وه‌ڵامێکی دروستیان ده‌ستکه‌وتبێت. هاوکات ده‌توانرێت له‌ڕێگای ئه‌م وه‌ڵامه‌وه گه‌ڕان به‌دوای هه‌ساره دووره‌کاندا ئاسان بکرێت. گه‌ردوونناسان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا نووسیویانه، که ئه‌ستێره‌کان له‌گه‌ڵ سیسته‌می هه‌ساره‌کاندا ته‌نها بڕێکی یه‌کجار که‌م له لیتیومیان تێدایه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی سیسته‌می هه‌ساره‌یان نییه.
گه‌ردوونناسان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کانیان "Harps"یان به‌کارهێنا، که له‌سه‌ر تێلێسکۆپی ئه‌وروپی به‌ستراوه. تێلێسکۆپی ناوبراویش له "La Silla" دانراوه. ئه‌م ئامێره ڕێگا بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره دووره‌کان خۆشده‌کات. پێش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر توێژه‌ران توانییان به‌یارمه‌تی "Harps" به‌جارێك 32 هه‌ساره له‌ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆری بدۆزنه‌وه.
له‌م لێکۆڵینهوهکانیه نوێیه‌دا "Garik Israelian" و هاوه‌ڵه‌کانی تیریان خسته سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی هاوشێوه‌ی زه‌وین: چوار له‌سه‌ر یه‌کی ئه‌ستێره پشکنینراوهکان هه‌مان پله‌ی گه‌رما و قه‌باره‌ی خۆری زه‌وییان هه‌یه. 70ی ئه‌ستێره پشکنینراوهکانیش یه‌ک سیسته‌می هه‌ساره‌یان هه‌یه.
گه‌ردوونناسان له‌هه‌موو ئه‌ستێره پشکنێنراوهکاندا به‌دوای لیتیومدا گه‌ڕان. ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی چوارده‌ووری هه‌ساره‌کان ده‌ده‌ن، به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی هه‌ساره‌یان نییه بڕێکی که‌متر له لیتیومیان تێدا سه‌لمێنراوه. جیاوازی هه‌ر زۆر بۆ جیاوازی ڕێژه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که به‌هۆیه‌وه توخمه‌که ناوه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کان وێران ده‌کات یان کردوێتی.
به‌مجۆره‌ش ده‌کرێت هه‌ساره‌کان له ته‌مه‌نه‌کانی پێشوویاندا کاریگه‌ری کردبیته سه‌ر سووڕاندنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك و به‌مجۆره‌ش ڕێژه‌ی لیتیومی گۆڕیبێت، که ئه‌وه‌ش بۆته لێکهه‌ڵوه‌شاندنی لیتیوم. زانیارییه نوێیه‌کانی ئێستا ئاسانکراییهك بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌ستێره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆری زه‌وی ده‌که‌ن.
وه‌رگیراوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه