.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













سلاو هاوڕێیان تکایه زۆر پێویستیم به ڕاپۆرتێک یه‌هه له‌سه‌ر ژیانی شاعیرێکی کورد گرنگ نیه کێیه گرنگ ئه‌وه‌یه کورد بێت و له 4 A4 که‌متر نه‌بێت .دانه‌یه‌کم له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا هێمن نوسیوه پێویستیم به دانه‌یه‌کی که هه‌یه
سو‌پاسی هاوکاریتان ده‌که‌م


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







قوربان چاوت بم براگیان زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر سوپا سزۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر مه‌منون وه‌ڵای کارێکی زۆۆۆر پیرۆتت کرد هیوادارم به‌ختیاروسه‌رفرازبیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ژیانی گۆران شاعیری گه‌وره‌ی کورد
شاعیری مه‌زن و داهێنه‌ر و نوێخواز عه‌بدوڵڵای كوڕی سلێمان به‌گ كوڕی عه‌بدوڵڵا به‌گ كوڕی عینایه‌توڵڵا به‌گ، ناسراو به گۆران، لێهاتووترین و ناسراوترین شاعیری كورده له سه‌ده‌ی بیستدا، بگره یه‌كێكه له دیارده هه‌ره پرشنگداره‌كانی شیعر و ئه‌ده‌بی كوردی له تێكڕا مێژوویی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا. ئه‌م زاته ساڵی 1904 له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له خێزانێكی ناوداری تیره‌ی میران به‌گی/ جاف هاتۆته دونیاوه و، هه‌ر له‌وێ سه‌رده‌میی منداڵیی به‌سه‌ر بردووه و قۆناغی سه‌ره‌تایی بڕیوه. باوك و باپیری گۆران به (كاتب فارسی) ناسراون، چونكه فارسییان به‌باشی زانیوه و نووسه‌ری وه‌سمان پاشا و عادیله خانمی خێزانی بوون. ساڵی 1919 ماڵی گۆران بار ده‌كاته هه‌ورامان و له‌وێ باوكی ده‌مرێت و به‌و هۆیه‌وه تووشی نه‌هامه‌تی و كوێره‌وه‌رییه‌كی سه‌خت ده‌بێت. وه‌لێ به هیمه‌تی كاكی محه‌مه‌د ده‌توانێت له كه‌ركووك په‌ره به‌خوێندنه‌كه‌ی بدات . پاش ئه‌وه‌ی محه‌مه‌دی برای (ساڵی 1921) ده‌كوژرێت گۆران ناچار ده‌بێت واز له خوێندن بهێنێت و بۆ دابینكردنی بژێویی خۆی و دایكی ڕه‌نج بدات. له ساڵانی 1925- 1937دا له چه‌ند گوندێكی لیوای سلێمانیدا مامۆستایی كردووه، له هه‌مانكاتیشدا له زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و ئینگیلیزیدا قووڵ بووه‌ته‌وه و، ئه‌و زمانانه فێر بووه. له ساڵانی 1942- 1945دا گۆران ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی كوردیی ئیزگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیكدا له شاری یافا، ئه‌وجا له هه‌ولێر تا ساڵی 1950 وه‌كو ژمێریارێك كارده‌كات. گۆران له ساڵانی نێوان 1950- 1958 به‌هۆی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و بیری چه‌پگه‌ری و داكۆكیكردنی له چینی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشی میلله‌ته‌كه‌ی، و پشتگیریكردنی له مه‌سه‌له‌ی ئاشتی و خه‌باتی گه‌لانی چه‌وساوه و شۆڕشگێڕ له جیهاندا، سێ جار ده‌گیرێت و هه‌ر جارێكیش نزیكه‌ی دوو ساڵ له به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌ر ده‌بات. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه تووشی نانبڕین و بێكاری ده‌بێت و، خۆی و خانه‌واده و مناڵه‌كانی ئازاری برسێیه‌تی و نه‌بوونی ده‌چێژن، به‌ڵام هه‌رگیز له هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی لا نادات.
گۆرانی شاعیر ـ ساڵی 1960 ده‌بێته وانه‌بێژ له به‌شی كوردیی كۆلێجی ئاداب- زانكۆی به‌غدا. پاشان نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پزیشكی سه‌ردانی یه‌كێتی سۆڤیتی جاران ده‌كات. به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی هیچ ئاكامێكی باشی نابێت، و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات و، له 18ی تشرینی دووهه‌می ساڵی 1962دا له سلێمانی كۆچی دوایی ده‌كات.
به‌گشتی گۆران لێهاتووترین شاعیری نوێكاره له ئه‌ده‌بی كوردیدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نی قوتابخانه و ڕێبازێكی نوێیه له شیعری نه‌ته‌وه‌ییماندا، هه‌میسان گۆران یه‌كێكه له مامۆستا بلیمه‌ته‌كانی بواری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، نووسین، وه‌رگێڕان، ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و وانه ووتنه‌وه.
ئه‌م زاته له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه شیعری هۆنیووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تاش به (وه‌سفی ئافره‌ت و جوانیی سرووشتی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، پاشانیش له چله‌كاندا شیعره‌كانی شێوازێكی سیاسی و واقیعییانه‌یان وه‌رگرتووه. شیعره‌كانی گۆران به‌گشتی، لێهاتوویی و به‌رهه‌مه‌ندی و مامۆستایی و باڵاده‌ستی ئه‌م زاته وه‌ك شاعیرێكی لووتكه و دیارده و كه‌م وێنه، ده‌سه‌لمێنن. هه‌روه‌ها ئه‌و شیعرانه‌ش كه له عه‌ره‌بی و توركی و فارسی و ئینگلیزیه‌وه، به شیعر وه‌ری گێڕاون، ئه‌و په‌ڕی به‌هره‌مه‌نده‌ی و مامۆستایی گۆرانیان پێوه دیاره
وه‌رگیراوه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







زۆر سوپاس شازاده‌گیان سئپاسی هاوکاریت ده‌که‌م زۆر سودم لێوه‌رگرت هیوادارم نمونه‌ت زۆر بێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه