❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌ڕسناڵ خۆی له‌داوی به‌رشه‌لۆنه‌ ڕزگارکرد و به‌یه‌کسانبوون ڕازیبوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-31 21:20:16

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئه‌ڕسناڵ خۆی له‌داوی به‌رشه‌لۆنه‌ ڕزگارکرد و به‌یه‌کسانبوون ڕازیبوو

له‌یارییه‌کی به‌چێژدا له‌نێو یاریگای ئیماراتس هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌ڕسناڵ به‌رامبه‌ربوون به‌ دوو گۆڵ بۆهه‌ردوولا.یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌خوله‌کی یه‌که‌می یارییه‌که‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کانه‌وه‌ به‌هێرشبردن ده‌ستیپێکرد و تاکو خوله‌کی 20ـی یارییه‌که‌ به‌ته‌واوی کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو و چه‌ندین هێرشی ترسناک و هه‌لی ئاسان له‌به‌رده‌م گۆڵی یانه‌ی ئه‌ڕسناڵ له‌ده‌ستدرا به‌هۆی لێهاتووی مانوێل ئه‌لمۆنیای گۆڵپارێزی یانه‌ی خانه‌خوێ ـه‌وه‌.له‌خوله‌که‌کانی 26 و 38 ـی گێمی یه‌که‌می یارییه‌که‌دا  هه‌ردوو یاریزان ئه‌ندرێ ئارشاڤین و ویلیام گالاسی یاریزانی یانه‌ی ئه‌ڕسناڵ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ یاریگایان جێهێشت و هه‌روه‌ها فابریگاسی کاپتنی یانه‌که‌ به‌هۆی وه‌رگرتنی کارتێکی زه‌رده‌وه‌ له‌یاریی داهاتووی نێوان هه‌ردوو یانه‌ یاری ناکات.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی گێمی دووه‌مدا  و پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند چرکه‌یه‌ک ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی یه‌که‌می به‌شێوه‌یه‌کی جوان تۆمارکرد و پاش چه‌ند خوله‌کێک نیکۆڵاس بێندته‌ر لێدانێکی سه‌ری ئێجگار به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ کرد،به‌ڵام ڤاڵدێسی گۆڵپارێز لێهاتووانه‌ تۆپه‌که‌ی دوورخسته‌وه‌ و له‌ خوله‌کی 59 دا ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌که‌ی تۆمارکرد به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی یاریزانانی هێڵی به‌رگری ئه‌ڕسناڵه‌وه‌ بۆ خستنه‌ داوی ئۆفسایده‌وه‌ و سه‌رکه‌وتووانه‌ تۆپه‌که‌ی وه‌رگرت و به‌لێدانێکی به‌هێز تۆڕی یانه‌ی میوانی هه‌ژاند.وره‌ی یاریزانانی یانه‌ی ئه‌ڕسناڵ دابه‌زی و کۆنترۆڵ و سه‌رنجی خۆیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین تۆپیان به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو له‌ده‌ستدا.به‌ڵام فینگه‌ر به‌ گۆڕانکارییه‌کی ته‌کتیکی به‌هێنانه‌ ناوه‌ی واڵکۆت و دانیشاندنی سانیا که‌ واڵکۆت چووه‌ باڵی ڕاست و ئیمانۆیل ئیبۆی بۆ لای ڕاستی به‌رگری گه‌ڕانه‌وه‌ و پاش چه‌ند خوله‌کێک کاریگه‌ری گۆڕانکارییه‌که‌ی فینگه‌ر ده‌رکه‌وت و واڵکۆت گۆڵی یه‌که‌می یانه‌ی ئه‌ڕسناڵی تۆمارکرد له‌خوله‌کی 69.دوای ئه‌و گۆڵه‌ یانه‌ی ئه‌ڕسناڵ بوژانه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌هێرشبردنی یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک کرد و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میوان ده‌یویست پارێزگاری له‌و ئه‌نجامه‌ بکات.له‌خوله‌کی 84ـی یارییه‌که‌دا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئه‌ڕسناڵ هه‌ژمارکرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو هێڵی سزادا پۆیۆلی کاپتنی یانه‌که‌ به‌ر پێی فابریگاسی گرت و له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه‌ به‌کارتی سوور کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌مان یاریزان(فابریگاس) لێدانه‌ سزاکه‌ی جێبه‌جێکرد و گۆڵی یه‌کسانبوونی بۆ یانه‌ی ئه‌ڕسناڵ تۆمارکرد و یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی یارییه‌که‌ بۆ سێشه‌مه‌ی داهاتوو دواخرا.
yariga.net

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net