❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / الدوعاء] دواکردن له‌خوای په‌روه‌ردگار .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-21 07:18:44

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

الدوعاء] دواکردن له‌خوای په‌روه‌ردگار .

الدوعاء] دواکردن له‌خوای په‌روه‌ردگار .

نوسینی: مه‌روان
الحمد لله‌ وکفی ، والصلاة والسلام علی رسوله‌ المصطفی محمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم وعی آله‌ وصحبه‌ ومن تبعهم بإحسان الی یوم الدین : وبعد .
به‌ندایه‌تی وعیباده‌ت کردنێکی زۆر ئاسان وزۆر به‌سود که‌خوا زۆری پێ خۆشه‌و حه‌زده‌کات به‌نده‌کانی به‌وشێوه‌یه‌ ببینێ بێ هێلاك بون بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌حمه‌تێکی تیابێت بێ ئه‌وه‌ی که‌ که‌س بتوانێت ڕێگریت لێ بکات ، ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌و عیباده‌ته‌ که‌ ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌وێت ، له‌دڵه‌وه‌ به‌ڕاستی مه‌به‌ستت بێت ، لێوه‌کانت بجوڵێنیت وئه‌گه‌ر به‌ته‌نیاش بوێت ده‌نگی بۆ به‌رزبکه‌یته‌وه‌ ، ده‌ستی داوای بۆبه‌رزبکه‌یته‌وه‌ خۆت به‌زه‌لیل نیشان بده‌یت و زۆر لێی بپاڕێیته‌وه‌ ودوای لێبکه‌یت ، هه‌روه‌ها بێگومان که‌ گه‌وره‌ترین وفراوانترین ده‌رگای به‌ندایه‌تی وپه‌رستنه‌ . هه‌روه‌کو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :{ إذا سألك عبادي عني فإني قریب أجیب دعوة الداعي إذا دعان فلیستجیب لي ولیؤمنوا بي لعلهم یرشدون } البقرة 186
ئه‌گه‌ر به‌نده‌کانم پرسیاری منیان لێت کرد ، من زۆرنزیکم لێیانه‌وه‌ جوابیان ده‌ده‌مه‌وه‌ هه‌رکاتێك بانگم بکه‌ن وداوام لێبکه‌ن ،با ئه‌وان جوابی فه‌رمانه‌کانی من بده‌نه‌وه‌ وبه‌جێی بهێنن وبائیمانم پێ بهێنن به‌ئیمانه‌وه‌ ڕێگای ڕاستی ده‌دۆزنه‌وه‌ وبۆیان ده‌رده‌که‌وێت . والله‌ أعلم .
بێگومان دوعاکردن واجێکی ڕۆژانه‌و هه‌موکات وهه‌موساتێکه‌ ، کاتی دیاری کراوی نی یه‌ ، ئه‌وشی که‌ زۆر خۆشه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رکاتێك داوابکه‌یت له‌خوای گه‌وره‌ جوابت ده‌داته‌وه‌ ئه‌وه‌ی داوای ده‌که‌یت ده‌تداتێ وبۆت دێنێته‌ دی ، به‌ڵام دان وهێنانه‌ دییه‌که‌ی شێوازی هه‌یه‌ که‌ دێینه‌سه‌ری پاشتر چۆنه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌بزانین که‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :{ أدعوني أستجب لکم } غافر 60
هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رمویه‌تی :{ الدعاء هو العبادة ثم قر‌أ } وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ } دعاکردن عیباده‌ته‌ وپاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه ، کاتێك که‌ نه‌توانی نوێژی سوننه‌ت بکه‌یت یان ڕۆژی سوننه‌ت بگریت خۆئه‌توانی داواله‌خوابکه‌یت ته‌نها ده‌مت بجولێنه‌و ئه‌و شته‌ی که‌ پێویسته‌ یان ده‌ته‌وێ بێته‌دی بۆت داواله‌خوابکه‌ پێویست ناکات داوا له‌ که‌سیتربکه‌یت پێویستی هه‌موکه‌سێك ته‌نها خوا دابینی ده‌کات ، بۆ داوای لێناکه‌یت بۆخۆته‌ ؟ لێی بپاڕێره‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێ داوای لێبکه‌ ، خۆت به‌زل ولوت به‌رزمه‌گره‌ به‌رامبه‌ر به‌ خوای گه‌وره‌ .پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رمویه‌تی:{ لا يدخل الجنة من كان في قلبه مثقال } ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ که‌سێك که‌ به‌قه‌ده‌ر زه‌ڕه‌یه‌ك ته‌که‌بوری له‌ دڵدابێت ، جا خۆت به‌ موته‌که‌بر مه‌زانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خوای گه‌وره‌ وخۆت به‌ زه‌لیل پیشان بده‌ و داوای لێبکه‌
هه‌روه‌کو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ فَلَوْلَا إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا وَلَكِنْ قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوايَعْمَلُونَ } ئایا کاتێك که‌ نه‌هامه‌تی وبه‌ڵاو موشیکله‌یان دێت به‌سه‌ردا کزوکۆڵه‌وارده‌بن ومل که‌چ ده‌بن ، ئه‌وانه‌ دڵیان ڕه‌ق وشه‌یتان کاروکرده‌وه‌کانیانیانی لاجوان کردوه‌و ڕازاندویه‌تی یه‌وه‌ بۆیان به‌ باشی ده‌زانن ، بۆیه‌ ته‌نها له‌کاتی ته‌نگانه‌دا ڕووده‌که‌نه‌ خواو لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌ ، والله‌ أعلم . جا دڵنیابه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ هیچ مه‌نه‌تی به‌ ئێمه‌ نی یه‌ و هه‌مێتیشمان پێنادات ئه‌گه‌ر دووعاکردنێ خۆمان نه‌بێت که‌ ڵێی بپاڕێینه‌وه‌ هه‌روه‌کو فه‌رمویه‌تی :{ قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا } الفرقان77 .
:{ الدعاء ینفع مما نزل ومما لم ینزل فعلیکم عباد الله‌ بالدعاء } دوعاکردن به‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رمویه‌تی سوده‌ بۆ ئه‌وه‌ به‌ڵاو موسیبه‌تانه‌ی که‌ دابه‌زیوه‌ وئه‌وانه‌شی که‌ هێشتا دانه‌به‌زیون ، که‌ له‌ قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌دا نوسراوه‌ که‌ به‌سه‌رتا بێت ، بۆیه‌ هه‌ر پێغه‌مبه‌ری أکرم فه‌رمویه‌تی :{ من أسره‌ أن یستجیب له‌ عند الشدائد والکرب فلیکثر الدعاء في الرخاء } هه‌رکه‌سێك پێی خۆشه‌ که‌ دوعای گیرابێت وقبوڵ بێت له‌ ته‌نگانه‌دا ، با له‌ کاتی شێنه‌یدا دوعا زۆر بکات .
دوعا گیرابون وقبوڵ بونی وهاتنه‌دی دوعاش وه‌کو پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رمویه‌تی "{ مامن مسلم یدعو لیس بإثم ولا قطیعة رحم إلا أعطاه‌ إحدی ثلاث إما أن یعجل دعوته‌ وإما أن یدخرها له‌ في الآخرة وإما أن یدفع عنه‌ سوء مثلها } قال إذ یکثر ؟ قال ألله‌ أکثر} هه‌رموسڵمانێك داوا له‌خوابکات داواکردن ودوعاکه‌ی تاوان نه‌بێت و سیله‌ی ڕه‌حم بڕانی تیا نه‌بێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ به‌ یه‌کێك له‌م سێ شته‌ی ده‌داتێ یان بۆی ده‌کات ، یان دوعاکه‌ی بۆدێنێته‌دی ، یان هه‌ڵی ده‌گرێ بۆقیامه‌ت ده‌یکات به‌ خێرو حه‌سه‌نات بۆی له‌ قیامه‌تدا ، یان به‌گوێره‌ی دوعاکه‌ی به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لاده‌دات که‌ له‌ قه‌ده‌ری خوادا بۆی دیاری کراوه‌ ، ده‌یگێڕێته‌وه‌ له‌سه‌ری ، پرسیان ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده‌ زۆربێت دوعاکه‌ی ؟ فه‌رموی خوازیاتره‌و زیاتری لایه‌ . جاخوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌گه‌ر دوعاکه‌ت ده‌ته‌وێ گیراوقبوڵ بێت ئه‌وا به‌ئاگابه‌ که‌ خواردنه‌که‌ت حه‌ڵاڵ بێت هه‌روه‌کو یه‌کێك له‌ صحابه‌کان داویان له‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه‌ وسلم کرد که‌ دوعام بۆبکه‌ دوعاکانم گیرابێت فه‌رموی :{ طب مطعمك تستجیب دعاءك } خاردنت حه‌ڵاڵ بێت دوعات قبوڵ ده‌بێت . له‌کۆترایدا به به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌ سودێکتان وه‌رگردبێت ، ودوعای خێرزۆر بکه‌ن و دوعاش بۆ موسڵمانان زۆر بکه‌ن ، هه‌ردوعایه‌ك بکه‌ن بۆ که‌سێکیتر مه‌لائیکه‌ته‌کان داواده‌که‌ن له‌لای خوای گه‌وره‌ و ئه‌ڵێن خوایه‌ هه‌روه‌کو ئه‌و دوعایه‌ش بۆخۆی بنوسه‌ و هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رمویه‌تی "{ دعاء المسلم لأخیه‌ المسلم مستجاب في ظهر الغیب } دوعای موسڵمان بۆ برا موسڵمانه‌که‌ی گیراده‌بێت کاتێك بۆی کرد و ئه‌و ئاگای لێنه‌بو که‌ دوعایان بۆ کردوه‌ .به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ش بێ به‌ش نه‌که‌ن له‌ دوعای خێروچاکه‌کانتان ، خوای گه‌وره‌ش دوعای ئێوه‌ش ومنیش و هه‌مو موسڵمانێك قبوڵ بکات ، إنه‌ ولي ذالك والقادر علیه‌ .
وآخر دعوانا أن الحمد لله‌ رب العالمین




نوسینی پەیام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-09 12:14:52

danyar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-14
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 58
WindowsXPSafari

Re: الدوعاء] دواکردن له‌خوای په‌روه‌ردگار .

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-04-01 17:59:50

nima
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هةلةبجة
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-12
دواترین سه‌ردان: 2013-05-06
په‌یامه‌كان: 353
WindowsXPFirefox

Re: الدوعاء] دواکردن له‌خوای په‌روه‌ردگار .

dast xosh barez

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net