.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















داود په‌نابه‌رێكی عیراقییه له‌به‌ر نه‌هامه‌تی ژیان ناچار عیراقی به‌جێهێشتوه‌و به‌ره‌و ئێران كه‌وتۆته‌ڕێ و پاشان به‌ره‌و پاكستان و دواتر له چین جێگیربووه.
ماوه‌یه‌كی زۆر له ماڵی هاوڕێیه‌كی له چین نیشته‌جێبوو، خاوه‌ن ماڵه‌كه له‌به‌ر بێزاری مانه‌وه داوای له داود كرد ئیشێك بۆ خۆی بدۆزێته‌وه،به‌ڵام داود له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت جگه له كاری دروستكردنی زولوبیا هیچی دیكه نازانم، هاوڕێیه‌كه‌ی ناچار پێداویستیه‌كانی زولوبیا ی وه‌كو شهكرو ئاردو رۆن و تاوه‌و په‌ره‌مێزی بۆ په‌یداده‌كات.
داودیش له كونجێكی شه‌قامه‌كه‌دا تاقم داده‌مه‌زرێنێت و ده‌ستده‌كات به‌دروستكردنی زولوبیا ، زۆری پێناچێت كۆمه‌ڵێك له چیینیه‌كان له ده‌وری كۆده‌بنه‌وه‌و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ته‌ماشای چۆنێتی كاره‌كه‌یان دهكردو به‌وردی چاودێری هه‌ڵچوونی دوكه‌ڵ و گه‌رمی رۆن و گوشاردنی كیسه‌ی هه‌ویر بۆ ناو رۆنهكهیان ده‌كرد.
كاتێك داود یه‌كه‌م زولوبیا ی دروستكرد هه‌موو خه‌ڵكه‌كه به‌سه‌رسوڕمانه‌وه وتیان هاهاهاها !!!، پاشان دووه‌م زولوبیا یان بینی هه‌موویان ئه‌مجاره به‌سه‌یره‌وه وتیان كینا هوووووووو، پاش ده‌ركه‌وتنی زولوبیا ی سێیه‌م خه‌ڵكه‌كه سه‌ریان ده‌هه‌ژاندو پرته‌یان لێوه‌ده‌هات !!!، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی زولوبیا ی چواره‌م هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وری داود كۆببوونه‌وه به‌په‌له شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت و پۆلیسشیان لێ ئاگاداركرده‌وه.
زۆری پێنه‌چوو پۆلیس داودی به هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی زولوبیا وه ده‌ستگیركرد، دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر زیندانی، داودیان به ئاماده‌بوونی وه‌رگێڕێكی قه‌زه‌م هێنایه دادگا.
سه‌ره‌تا دادوه‌ر تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خسته‌پاڵ داود گوایه بهزولوبیا له ناو رۆندا نووسیویه‌تی (مردن بۆ ماوتسی تۆنگ)، داودیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت جه‌نابی دادوه‌ر من هه‌رگیز بیرم له‌و دروشمه نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌ر نازانم ماوتسی كێیه!، پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لای پارێزه‌ر دادگا بڕیاری زیندانی 3 ساڵی بۆ داود بڕییه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و بڕیاره له‌ڕێی پارێزه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه كرا، پارێزه‌ر له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: داود هیچ نیازێكی خراپی نه‌بووه به‌ڵكو بۆ گوزه‌رانی ژیان ئه‌و كاره‌ی كردووه، جگه له‌وه‌ش ئاشكرایه له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵات شێوه‌ی دروستكردنی ئه‌و جۆره شیرینییه واته زولوبیا له شێوه‌ی نووسینی چینی ده‌چێت.
بۆیه ئێستا له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هه‌وڵ بۆ لادانی ئه‌و سزایه ده‌درێت.



له‌سه‌ر هێڵ نییه









هههههههههههههههههههههههه وه‌یش دامااااو یه‌خوا که‌س نه‌گبه‌ت نه‌بێت
ده‌سته‌کانت خۆشبێت گوله گیان بابه‌تێکی زۆر جوان بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








hhhhhhhh dast xosh giana har bjy

له‌سه‌ر هێڵ نییه







way ka gwnaha cho bo kar krdn ba sjn w polisawa wa bo
dastt xosh bet firshte geyan bo am babate


له‌سه‌ر هێڵ نییه










تینا خوشکم ساندریلا گول سۆزی جوان کوێستانی خۆشه ویست
زۆر سپاستان ئه که م ئه روه لا که س نه گبه ت نه بێ ئه گینا نه گبه تی هه ر به دوایه وه ئه بێت ههه
له‌سه‌ر هێڵ نییه