❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زياني ياريزان كريستيانؤ رؤنالدؤ تايبه ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-31 15:05:06

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

زياني ياريزان كريستيانؤ رؤنالدؤ تايبه ت

له‌ساڵی‌ 1985له‌كاتژمێر ده‌وبیست خوله‌كی‌ به‌یانی‌ له‌ ڕۆژی‌ سێ شه‌مه‌ی‌ مانگی‌ دوو له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ (كروزدی‌ ناڤالۆ) له‌دایك بووه
‌,خێزانه‌كه‌یان له‌ هه‌ژارترین شوێن ده‌ژیان كه‌ناوی‌ (مادیرا)بوو, گه‌ڕه‌كی‌ بوو له‌(سانتۆ ئه‌تۆنیۆ) ,به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ زۆر
به‌ئازایانه‌ كاریانده‌كرد وله‌گه‌ڵ ئه‌ی‌ وه‌شدا خێزانێكی‌ زۆرته‌باو یه‌ك گرتوو بوون له‌نێوان خۆیاندا,ئه‌مه‌ش وای‌ له‌ ڕۆناڵدۆكرد كه‌ هه‌رله‌ منداڵیه‌وه‌
دروشمی‌ خێزانه‌كه‌یان له‌به‌ربكات ,كه‌ ئه‌ویش (یه‌كگرتووی‌ ورێزو خۆشه‌ویستی‌)بوو , ئه‌مه‌ش بوو هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕۆناڵدۆ هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ فێری‌
به‌هابه‌رزه‌كانی‌ ژیانی‌ نێو خێزانه‌كه‌یان بێ‌ و سوودێكی‌ ته‌واو له‌به‌هێزی‌ په‌یوه‌ندی‌ خێزانه‌كه‌یان وه‌ر بگرێت ,به‌ڵام ڕۆناڵدۆ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌
هاوڕێیه‌كی‌ هه‌بوو كه‌ زۆربه‌ی‌ كات پێكه‌وه‌ بوون ئه‌ویش (تۆپی‌ ) بوو, سه‌ره‌تای‌ ده‌ست پێ‌ كردنی‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌زۆر هۆگری‌ تۆپی‌ پێ‌ بوو
له‌سه‌ربانه‌كان یاری‌ به‌ تۆپ ده‌كرد. ئه‌مه‌ش بۆوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌رشتێك كه‌ ئه‌نجامی‌ بدات له‌ چوار چێوه‌ی‌ یاری‌ تۆپی‌ پێدا بێت , ته‌نها شتێك
كه‌بی وه‌یستایه‌ و زۆر هۆگری‌ بوایه‌تۆپ بوو, هه‌روه‌ها زۆر باش بوو له‌و جوڵانه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ ده‌دا وه‌ زۆر به‌ هره‌مه‌ندبوو له‌ ئه‌نجامدانی‌ یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ دا
,هه‌روه‌ها دایكی‌ ڕۆناڵدۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ دا كه‌ كاتێك ڕۆناڵدۆ له‌ قوتابخانه‌ ده‌هاته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ داوام لێده‌كرد كه‌ئه‌ركی‌ ماڵه‌وه‌ی‌ ئه‌نجام بدات ,
به‌ڵام پێ‌ ی‌ ده‌وتم كه‌ هیچ كارێكی‌ ماڵه‌وه‌م نیه‌, وه‌كاتێك نانم ئاماده‌ ده‌كرد له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ بازی‌ ده‌دا و ده‌هاته‌ ماڵه‌وه‌ و به‌شه‌ نانه‌كه‌ی‌ ده‌بردوو
ڕاسته‌و خۆ به‌خێرای‌ ڕایده‌كرد بۆ ده‌ره‌وه‌ هه‌تا كاتژمێر 7 تی‌ ئێواره‌ نه‌ده‌هاته‌وه‌.به‌ڵام كاتێك ته‌مه‌نی‌ گه‌یشته‌ 6 ساڵ به‌هۆی‌ هاوڕێ‌ یه‌كیه‌وه
‌ توانی‌ له‌یه‌كه‌م تیپی‌ تۆپی‌ پێ‌ یاری‌ بكات, كه‌ناوی‌ یانه‌ی‌ (فوتبۆڵ ئه‌ندورینا)بوو كه‌نزیك بوو له‌ماڵی‌ خۆیان.





له‌وێش زۆربه‌ی‌ ڕۆژه‌كان له‌گه‌ڵ
هاورێكانی‌ ڕاهێنانی‌ ده‌كرد و به‌باشی‌ ئه‌نجامی‌ ده‌دا و به‌ڕاستی‌ (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) له‌ ویانه‌یه‌وه‌ فێری‌ یاری‌ كردن بوو. ئه‌م ڕاهێنا نوو
فێر بوو نه‌ وای‌ له‌ (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)كرد,زووبناسرێ‌ و به‌ هۆی‌ ئاست به‌رزی‌ یه‌وه‌ له‌ هه‌موو شاری‌ (مادیرا) ناوی‌ ده‌كرد.به‌جۆرێك كه‌ خه‌ڵك له‌
هه‌موولایه‌كی‌ شاره‌كه‌ باسیان ده‌كردوو به‌منداڵێكی‌ به‌توانایان ناو ده‌ برد له‌یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ دا,به‌ڵام ڕۆناڵدۆ له‌ كاتی‌ یاریكردندا به‌هۆی‌ خۆش ویستنی‌
یاری‌ تۆپێ‌ پێ وه‌ كاتێك پاسێكی‌ ده‌دا به‌هاورێیه‌كی‌ و گۆڵی‌ نه‌ده‌كرد.ڕۆناڵدۆ ده‌گریا وزۆر توڕه‌ ده‌بوو , له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌ڵك ناویان نا مناڵه‌( گرینۆكه‌) كه‌,
ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ وه‌ بوو كه‌س نه‌ی‌ ده‌توانی‌ له‌نێو یاریگادا ژیری‌ بكاته‌وه‌.هه‌روه‌ها له‌ ساڵی‌ 1997 دا ڕۆناڵدۆ ته‌مه‌نی‌ 12ساڵ بوو (مادیرا) ی‌
به‌ جێ‌ هێشت وله‌گه‌ڵ دایكی‌ دا ڕووی‌ كرده‌ سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ بۆ ئه‌نجام دانی‌ ڕاهێنان له‌ پشووی‌ سه‌ری‌ ساڵدا.به‌ڵام كریستیانۆ ڕای‌ گه‌یاند به‌هۆی
‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ ژیانم دا سواری‌ فرۆكه‌نه‌ببوم ئه‌و شه‌وه‌ خه‌وم لێ‌ نه‌كه‌وت و توشی‌ دڵه‌ڕاوكێیه‌كی‌ زۆر بووم, چونكه‌ زۆر بچووك بووم ,
به‌ڵام زۆر بڕوام به‌ خۆم بووكه‌ده‌چم بۆ ئه‌وشێونه‌ وپیشانیان ده‌ده‌م كه‌من یاریزانێكی‌ باشم له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌مزانی‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌چمه‌ ناو
تیپه‌كه‌وه‌ وه‌ ئه‌شمزانی‌ كه‌له‌ یه‌كه‌م ڕاهێناندا خۆشه‌ویست ده‌بم لایان.ئه‌و ڕۆژه‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌هات كه‌17-4-1997بوو,كه‌ناوداران (ئۆزڤاڵدۆ
سیلڤا و پاولۆكاردۆسۆ) پێشوازیان لێكردم وداوایان لێكردم له‌ گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ یاری بكه‌م كه‌ له‌ خۆم گه‌وه‌رتربوون. به‌ڵام من یه‌كسه‌ر ڕازی‌ بووم
به‌یاری‌ كرد له‌ گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ كه‌ به‌ ته‌مه‌ن زۆر له‌ خۆم گه‌وره‌تربوو. چونكه‌ من ده‌م ویست ببمه‌ باشترین له‌ هه‌موو شتێكدا وه‌ك له‌تۆپی‌ پێ‌ دا
, چونكه‌ من زۆر پێداگربووم له‌سه‌ر هه‌موو شتێك كه‌ئه‌نجامی‌ بده‌م به‌تایبه‌ت له‌ یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ دا هه‌میشه‌ ده‌م ویست تیپه‌كه‌ی‌ من سه‌ر كه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ‌.


هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری‌ (خۆزیه‌ مۆرینۆ) ڕٍای‌ گه‌یاند هه‌میشه‌ به‌باشترین یاریزان ده‌ست نیشان ده‌كرا له‌و خولانه‌ی‌ كه‌به‌شداری تیاده‌كرد,له‌ هه‌مان كاتدا
له‌ ته‌مه‌نی‌ 16 ساڵیدا یه‌كێك بوو له‌یاریزانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ یانه‌ی‌ سپۆرتینگ و هه‌رچه‌نده‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 11ساڵیه‌وه‌ یاری‌ تۆپی‌ پێ ی‌ له‌یانه‌ی‌ سپۆرتینگ ئه‌نجام ده‌دا.
هه‌ر چه‌نده‌ پێداویستی‌ ته‌وایان نه‌بوو له‌ فێرگه‌ی‌ یانه‌كه‌دا,به‌ڵام ڕۆناڵدۆ به‌هۆی‌ ئاست به‌رزی‌ به‌توانای‌ خۆیه‌وه‌ له‌ ئه‌نجام یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ دا
هانده‌رێكی‌ زۆری‌ هه‌بوو خه‌ڵكی‌ زۆرخۆشیان ده‌ویست له‌كاتێدا له‌گه‌ڵ یاریزانه‌ گه‌وره‌كاندا یاری‌ ده‌كرد كه‌ یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ (كویمیرا)یاری‌ كرد,
یه‌كه‌م واژۆی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌كرد كه‌خۆشیان ده‌ویست و هانده‌ری‌ بوون ,به‌ڵام كات زوو تێپه‌ڕی و
له‌ساڵی‌ 2002 ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌كه‌ی‌ یاریكرد وده‌یویست ببێته‌ یاریزانێكی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌رده‌وام بوو له‌ئه‌نجامدانی‌
ڕاهێنان به‌شێوه‌یه‌كی‌ شاراوه‌ له‌یانه‌یه‌كی‌ وه‌رزشی‌, هه‌روه‌ك وچۆن له‌كۆندا ئه‌نجامی‌ ده‌دا
.به‌م جۆره‌ له‌ هه‌مان ساڵدا یه‌كه‌م یاری‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ ئه‌نته‌ر میلانی‌ ئیتالی‌ ئه‌نجامدا بۆ سه‌ركه‌وتنیان بۆیاریه‌كانی‌ خولی‌ یانه‌
پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپاله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاریه‌كه‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كلای‌ كه‌ره‌وه‌ دا بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر ناڕه‌حه‌ه‌ت بوو وه‌ ڕۆژی‌ كۆتایی‌ بوو له‌
سپۆرتینگ كه‌ مانگی‌ 8/2003بوو,ئه‌وڕۆژه‌ ڕۆژی‌ ئاهه‌نگ گێران بوو به‌بۆنه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ دانیشتنی‌ یانه‌ی‌(ئه‌لفلایدی‌)نوێ�� �
,كه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی‌ به‌هێزیاریان كرد كه‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یوناتید بوو و به‌ڵام به‌هۆی‌ به‌نابانگی‌ (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) وه‌ ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی
‌ یاریه‌كه‌ئه‌نجام بدرێت یانه‌ی‌ مانچسته‌ر قسه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ سپۆرتینگ كردبوو سه‌باره‌ت به‌ڕۆیشتنی‌ یاریزانی‌ ناوبرا و بۆیانه‌ی‌ مانچسته‌ر
له‌دوای‌ ساڵێكی‌ تر, به‌م جۆره‌ به‌هۆی‌ ئاست به‌رزی‌ ڕۆناڵدۆ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر توانیان بهێنه‌ی‌ ریزه‌كانی‌ یانه‌كه‌وه‌ و درێسی‌ ژماره‌ 7ی‌ پێ‌ ببه‌خشن ,
له‌ هه‌مان كاتدا جێهێشتنی‌ یانه‌ی‌ سپۆرتینگ و چوونه‌ ناو یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یوناتیده‌وه‌ سوودێكی‌ دارای‌ زۆری‌ هه‌بوو بۆیاریزانی‌ به‌ناوبانگ (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)وه‌
, له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كاتێك سپۆرتینگی‌ به‌جێهێشت خاوه‌نی‌ نزیكه‌ی‌ (1000) یۆرۆ بوو ,به‌ڵام له‌یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یوناتید خاوه‌نی‌ (80)هه‌زار یۆرۆ بوو ,



له‌ هه‌مان كاتدا (ڕۆناڵدۆ ) بیری‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئاواته‌كانی‌ به‌دی‌ بێنێت , ئه‌ویش یه‌كه‌م شت كه‌ ئه‌نجامی‌ دا به‌ دایكی‌ ووت كه‌ واز له‌كاركردن بێنێت, چونكه‌ ڕۆناڵدۆ ئاماژه‌وه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ دایكی‌ زۆر ناخۆشی‌ له‌ ژیاندا بینیوه‌و تووشی‌ كێشه‌ی‌ زۆر هاتووه‌ ,هه‌روه‌ها یارمه‌تی‌ براكه‌ی و خوشكه‌كانی‌ دا ,
چونكه‌ ڕۆناڵدۆ پێ ووتن ئه‌گه‌ر خۆمان یارمه‌تی‌ یه‌كتر نه‌ده‌ین كێ‌ یاریمه‌تیمان ده‌دات وه‌ كاتێك ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌م باش نه‌بن بێگومان منیش باش
نابم وهه‌ست به‌بێ‌ زاری‌ ده‌كه‌م و هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ته‌ندروستیم باش نیه‌, چونكه‌ هه‌میشه‌ یاریمه‌تی‌ ده‌رم بوون وهانده‌رێكی‌ زۆرم بوون له‌
ئه‌نجامدانی‌ هه‌مووكارووباره‌كانی‌ ژیانم دا .ئه‌مه‌ش هانه‌ده‌ر بوو بۆخێزانه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچنه‌ ووڵاتی‌ ئینگلته‌را و له‌وێ‌ بژین,له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌(مادیرا)
فرۆشگایه‌كی‌ جل وبه‌رگی‌ بۆخوشكه‌گه‌وره‌كه‌ی‌ كڕی و خوشكه‌كه‌ی‌ تریشی‌ گۆرانی بێژه‌ بوو.هه‌روه‌ها كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌یۆری‌ 2004دا به‌شداری‌ كرد
. به‌ڵام یانه‌كه‌یان تووشی‌ دۆراندن هات وڕۆناڵدۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ دوای‌ دۆراندنمان له‌یاری‌ كۆتایدا به‌ وشێوه‌یه‌ كه‌ملیۆنه‌ها خه‌ڵك ته‌ماشایی
‌ ده‌كردین بێزاری‌ كردم له‌به‌رئه‌وه‌ گریام.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵی‌ داهاتووش 2005 سالێكی‌ زۆرقورس وبوو بۆڕۆناڵدۆ , چونكه‌ له‌ 6-10ئه‌و ساڵه‌دا
باوكی‌ كۆچی‌ دایی‌ كرد.ئه‌مه‌ش زۆر ناخۆش بوو بۆ ڕۆناڵدۆ ,به‌ڵام هه‌موولایه‌ك ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ڕووداوه‌كه‌كه‌س ناتوانێت رێگری‌ لێ‌ بكات,
هه‌رچه‌نده‌ دۆخه‌ كه‌ قورس بوو ,به‌ڵام ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌خۆراگرانه‌توا� �یان له‌و دۆخه‌و ناله‌ باره‌ ده‌بازبن , هه‌رچه‌نده‌ ڕۆناڵدۆ هه‌موو شتێك بوو له‌لای‌
باوكی‌ و زۆرشانازی‌ پێوه‌ ده‌كرد و ڕۆناڵدۆش هه‌موو شیتێكی‌ كرد بۆ یارمه‌تی‌ دانی‌ باوكی‌ .له‌م باره‌یه‌وه‌ (سكۆلاری‌) ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی‌
یاری‌ له‌ ڕووسیا بووین له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ پرتوگال وله‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا یاریه‌كی‌ چاره‌نووس سازمان هه‌بوو بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ یاریه‌كانی‌ مۆندیالی‌
(2006) هه‌واڵی‌ مردنی‌ باوكی ڕۆناڵدۆم بیست بۆ یه‌ ئه‌ركێكی‌ قوورس هه‌بوو ئه‌ویش رٍاِگه‌یاندنی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌بوو به‌ ڕۆناڵدۆ و له‌ هه‌مان كاتدا
مردنی‌ باوكی‌ مردنی‌ باوكمی‌ بیر خستمه‌وه‌ وئه‌وه‌ بوو هه‌ندێ‌ قسه‌م بۆ كردوو وام له‌ڕۆناڵدۆكردله‌سه‌رخۆ بێت به‌جۆرێك كه‌ بڕوای‌ پێنه‌ده‌كردم , به‌ڵام
هه‌مووان هه‌ستمان به‌و دڵته‌نگیه‌ی‌ كرد له‌ چاوه‌كانیه‌وه‌و بۆ یه‌پرسیارم لێ‌ كرد یاری‌ ده‌كه‌ین یان نان, به‌ڵام بڕیاری‌ مانه‌وه‌یدا و هه‌رچه‌نده‌ بریاری
‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌یاریگادا له‌و كاته‌دا زۆر قورسه‌. هه‌روه‌ها له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆناڵدۆ ڕای‌ گه‌یاند باوكم ده‌یزانی‌ كه‌سه‌ر ده‌كه‌وم وه‌ ده‌بمه‌ جێ‌ شانازی‌ بۆی‌
وه‌ده‌یزانی‌ كه‌من زۆر ڕێزی‌ لێ‌ ده‌گرم وزیاترله‌ هه‌موو كه‌سێك خۆشم ده‌وێت و له‌به‌رئه‌وه‌له‌و ساته‌دا مردنی‌ باوكم شتێكی‌ بڕوا پێ‌ نه‌كراوه‌ له‌لایه‌ن منه‌وه‌
, له‌به‌ر ئه‌وه‌ مردنی‌ باوكه‌م زۆر ناخۆش بوو, به‌ڵام ئێستاش كاتێك نازناوێك به‌ده‌ست دێنم بیری‌ باوكم ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ئه‌لێم ئه‌گه‌ر باوكم بمایه‌ شانازی
‌ پێوه‌ ده‌كرم و زۆر خۆشحاڵ ده‌بوو ,به‌ڵام من هه‌میشه‌ واهه‌ست ده‌كه‌م كه‌باوكوم له‌ژیاندا ده‌مێنێته‌وه‌ نه‌ك وه‌ك جه‌سته‌ به‌ڵكو به‌روح.




به‌ڵام ڕۆناڵدۆسه‌ركه‌وتوانه‌ باشترین كاتی‌ ژیانی‌ وه‌رزشی‌ پێشكه‌ش كرد وژماره‌یه‌ك گۆڵی‌ زیاتری‌ تۆماركردو به‌م جۆره‌ش كه‌سایه‌تیه‌كی‌ به‌رزی
‌ له‌یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یوناتید په‌یداكرد ونازناوی‌ خولی‌ پریمه‌رلیگی‌ به‌ده‌ست هێناوبووه‌ باشترین یاریزان له‌جیهاندا , هه‌روه‌ها بووه‌ باشترین یاریزانی
‌ لاو له‌ جیهان و باشترین یاریزان له‌ خولی‌ پریمه‌ر لیگدا, به‌جۆرێك هه‌مووجیهان چووه‌ ژێر ده‌ستیه‌وه‌ وئه‌و گره‌وه‌شی‌ له‌فیرگسۆن برده‌وه‌, كه‌ووتی‌
زیاتر له‌15گۆڵ تۆمارده‌كه‌م.له‌ هه‌مان كاتدا بووه‌ جێ‌ خۆشحاڵی‌ خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێ‌ كانی‌ به‌جۆرێك ڕایانده‌گه‌یاند ئه‌و یاریزانێكی‌ زۆرباشه‌ وباوه‌ڕی
‌ به‌خۆی هه‌یه‌ وتوانایه‌كی‌ زۆر باشی‌ هه‌یه‌ وه‌ ئه‌توانێت زۆرترین گۆڵ تۆماربكات .هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ به‌ توانایی‌ وپێشكه‌ش كردنی‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌
یاری‌ تۆپی‌ پێ‌ دا (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ )زیاتر ببوه‌ جێ سه‌رنجی‌ خه‌ڵك وهانده‌رانی‌ , له‌هه‌مان كاتدا ڕۆناڵدۆ هه‌میشه‌ خه‌وی‌ به‌وه‌ ده‌بینی‌ ببێته‌ باشترین
یاریزانی‌ جیهان و ناوی‌ خۆی‌ له‌مێژووی‌ تۆپی‌ پێ‌ دا تۆماربكات.بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵی‌ ده‌دا بۆوه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ نوێ‌ و ڕاهێنان
زیاترده‌كرد ,له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سێكی‌ هه‌ڵبژارد بۆ به‌رێوه‌ بردنی‌ كاره‌كانی كه‌ئه‌ویش(خۆرخی‌ میندێز)بوو و كه‌ هه‌مووكاره‌كانی‌ ڕۆناڵدۆی‌ به‌رێوه‌ ده‌برد
, له‌كه‌ڵ ئه‌وه‌شداخۆرخی‌ ڕای‌ گه‌یاند كه‌ ڕۆناڵدۆ هه‌مووسیفاته‌باشه‌ كانی‌ تێدایه‌ كه‌ ببێته‌ باشترین یاریزانی‌ جیهان ,
وه‌ك ته‌مه‌ن وئه‌نجامه‌ باشه‌كانی‌ وجوڵه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ له‌ناویاریگادا ,هه‌روه‌ها له‌ساڵی‌ 2007دا ڕۆناڵدۆ له‌شاری‌ مانچسته‌ردووركه‌وته‌وه‌ چووه‌ماڵێكی‌ تره‌وه‌
كه‌ماڵه‌كه‌ هه‌موو پێداویستیه‌كی‌ ژیان و كه‌ل و په‌له‌كانی‌ وه‌رزشی‌ تێدابوو و وه‌ك حه‌وزی‌ مه‌له‌ی‌ ناوهۆڵ وساوناو یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ و یاریگای‌
تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌ وته‌نانه‌ت هۆڵی‌ سینه‌ماشی‌ تێدابوو.به‌جۆرێك بوو كه‌ڕۆناڵدۆ زۆر ئاسوده‌ بوو له‌ناوماڵه‌كه‌دا ,سه‌ره‌رای‌ دروست كردنی‌ خواردن
له‌لایه‌ن خوشكه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڵام هه‌میشه‌ ڕۆناڵدۆحه‌زی‌ ده‌كرد كه‌ خۆی‌ خواردن ئاماده‌ بكات ,له‌وانه‌گۆشتی‌ برژاو و لازانیا و مه‌عكه‌رۆنی‌ دروست ده‌كرد.
له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌خۆی‌ هه‌موو جۆره‌ خوارنێك ده‌خوات و حه‌زی‌ به‌ئاماده‌كردنی‌ ده‌كات,




هه‌روه‌ها كاتێك ڕۆناڵدۆ یاری‌ ده‌بێت ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌
له‌ناویاریكاكه‌ ئاماده‌ده‌بن.به‌ڵام دایكی‌ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌زۆركاری‌ تێده‌كات له‌ناو یاریگادا به‌ڵام كاتێك یاریكه‌ له‌ ده‌وره‌وه‌ی‌ ووڵاته‌كه‌ده‌بێت زۆربه‌ی‌
كات هه‌مووخێزانه‌كه‌ وهاورێكانی‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و كه‌باب ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆخۆیان و میوانه‌كانی‌ ڕۆناڵدۆ ,له‌ هه‌مان كاتدا به‌هۆ ی‌ شێوازه‌جوانه‌كه‌ی‌
له‌یاری‌ تۆپی‌ پێ دا زۆر به‌خێرایی‌ بووه‌ هۆكارێك بۆریكلام كردن , به‌جۆرێك ئێستا (كریستیانۆڕۆناڵدۆ) یه‌كێكه‌ له‌وێنه‌ بازرگانیه‌كان له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو
چین وئیندنۆزیا ویابان و به‌جۆرێك وێنه‌ی‌ ڕۆناڵدۆبۆ ریكلام كردنی‌ هه‌موو شتێك به‌كاردێت تائه‌و شته‌ سه‌كه‌وتوو بێت, ته‌نانه‌ت له‌ وێنه‌ی‌ یاریه‌كانی‌
مۆبایل وپله‌یسته‌ی‌ شنی شدا زۆر گرنگی‌ پێ‌ ده‌درێت . هه‌روه‌ها ڕۆناڵدۆله‌ته‌مه‌نی‌22ساڵ یدا توانی‌ بگاته‌ ئه‌وئا سته‌ی‌ كه‌ پێڵاوی‌ تایبه‌تی‌
بۆدروست بكه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌بوو كه‌ڕۆناڵدۆ به‌خێراترین یاریزانی‌ جیهان هه‌ڵبژاردرا ,
له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ خێراترین وسوكترین پێڵاوی‌ بۆ دابین بكه‌ن.
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌ ساڵی 2009 به‌ بۆندێك كه‌ سه‌رجه‌م ڕیكۆرده‌كانی شكاند و به‌ بڕی 80 ملیۆن پاوه‌ند له‌ ڕیزی یانه‌ی
مان یونایتده‌وه‌ چووه‌ ڕیزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی, ڕۆناڵدۆ له‌ ڕۆژی پێشكه‌ش كردنی له‌ به‌رده‌م هانده‌راندا
ڕیكۆردێكی تری شكاند ئه‌ویش ئه‌و هه‌موو هانده‌ره‌ بوو كه‌ له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ بوون كه‌ زیاتر له‌ 80,000 هانده‌ر بوون.



ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید توانی هه‌ر زوو ده‌ربكه‌وێت و به‌ جۆرێك كه‌ هه‌تا
ئێستا له‌ له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ هێشتا وه‌رزێك نیه‌ توانیویه‌تی نزیكه‌ی 30 گۆڵ بۆ یانه‌ی شاهانه‌ تۆمار بكات و ئاستێكی زۆرباش پشان بدات.


به هيواي زانياري زياتر له سه ر كريستيانؤ رؤنالدؤ
__________________

اكار سبؤرت

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-31 15:28:49

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: زياني ياريزان كريستيانؤ رؤنالدؤ تايبه ت

dast xo6 har bzhit gian

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-31 16:49:49

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: زياني ياريزان كريستيانؤ رؤنالدؤ تايبه ت

hiwa darm badltan bet ba hiwai baxteki bash bo ewa  supas

   
هه ركيز نه م ده زاني ده ريايي خؤشه ويستست به تاله
بركردنه وه ي ام ده ريايه به فرميسك خه ياله

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن kosar 95 (2010-03-31 16:54:58)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-04-03 20:47:56

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

Re: زياني ياريزان كريستيانؤ رؤنالدؤ تايبه ت

ده‌ست خۆش به‌راستی به‌هره‌مه‌نده‌ هیوادارم له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌دریدیش سه‌رکه‌وتوبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net