❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونەرمەند كاردینا حەمە عەلی خان ئـەوەی مـن بەرجـەســتەم كـــــــــردووە ئـــازاری ژنـــە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-22 15:09:06

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

هونەرمەند كاردینا حەمە عەلی خان ئـەوەی مـن بەرجـەســتەم كـــــــــردووە ئـــازاری ژنـــە

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d0998ba950.jpg
ئافرەت ئەو مرۆڤەیە دەشێ لە كۆمەڵگەدا شان بەشانی پیاو وجوودی هەبێت رۆڵی خۆی بسەلمێنێت، كاردینایش ئەو ئافرەتە ئەكتەرەیە كار بۆ وجوودی ئافرەتی كۆمەڵگەكەی دەكات ئەویش لە ڕێگەی هونەرەكەیەوە كە هونەری نواندنە، كاردینا ئەو ئافرەتەی یەكەم دەركەوتنی لە درامای ئارەزوو بوو ئەمەش دەسپێكی دەركەوتنی بوو لە هونەری نواندندا، بۆیە ئێمەش بە پێویستمان زانی لە دیدارێكی گوڤاری گوڵان چەند پرسیارێكی ئاراستە بكەین.
* سەرەتا دوور لە تەقلید چۆن خۆت بە خوێنەرانی گۆڤاری گوڵان دەناسێنی؟
- من كاردینا ساڵی 1989 لە شاری سلێمانی لە دایك بووم، خوێندكاری بەشی زمانی عەرەبیم لە زانكۆی سلێمانی، لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی لە چالاكی قوتابخانەكاندا لە شانۆ بەشداریم كردووە. بۆیەكەم جار لە درامای ئارەزوودا ماوەی چوار ساڵ لەمەو پێش بەشداریم كرد، وەكو یەكێك لە پاڵەوانە سەرەكییەكانی ئەو درامایە بەشدار بووم، جگە لەوە پێشتریش وەك كومبارس لە درامای رابوون بەشداریم كردووە، هەروەها لە درامای خەرەند وەكو كارەكتەری سەرەكی دەورم بینیوە، كانی خوشكم كە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە بەردەوام هاندەرم بووە، هەروەها دایكیشم بە پلەی یەكەم هاندەرم بووە و هاوكاری كردووم بۆ ئەوەی خزمەتی هونەری نواندن بكەم.
* چ هۆكارێك هەبوو كە تۆ زوو لە بواری نواندندا دەركەوتی؟
- بێگومان مرۆڤ ئەو توانایەی كە هەیەتی دەبێت رۆلێكی وای بۆ هەڵبژێرێت كە بتوانێت تموحی خۆی تیا ببینێتەوە، بزانێت ئەو كارەی كە دەیكات تا چەند جێی بایەخ رەزامەندی خەڵكە، ئەوەی من بەرجەستەم كردووە ئازاری ژنە، كێشەی ئێمە كێشەی پێشێلكردنی مافی ژنە، بێگومان كاركردن لەو رووەوە وەك چۆن پەیامەكە زوو دەگاتە بینەر بەو شێوەیەش ئەكتەرەكە دەگاتە بینەر و جەماوەر، بەخۆشحاڵییەوە دەتوانم بڵێم پەیامەكەم گەیشتۆتە بینەر، بۆیە خەڵك كاردینا لە بوارەكەدا لای ناسراوە.
* بەشداری كردن لە كارە هونەرییەكاندا نەبۆتە هۆی ئەوەی بكەوییە بەر توانج و قسەو قسەڵۆكی خەڵكی؟
- ئەوەی تا ئێستا رووبەڕووم بۆتەوە تەنیا دەست خۆشی خەڵكەو هیچی تر، كاردانەوەی كارەكانم لەلایەن جەماوەرەوە ئیجابی و جێی بایەخ بوون.
* بەربەستەكانی بەردەم ئافرەتی هونەرمەند چییە،لە دەسپێكی كاری هونەریتدا تووشی هیچ گرفت و بەربەستێك هاتیت؟
- ئاستەنگ و بەربەستەكان سەرەتا لە خێزانەوە دەست پێدەكەن .بێگومان ئەگەر كچێك لەلایەن خێزانەكەیەوە پشگیری لێبكرێت، بە دڵنیاییەوە دەتوانێت رووبەڕووی كاردانەوەی دەرەوەی خێزان ببێتەوە، ئەگەر خێزان پشتگیری لەو كچە بەهرەمەندانە بكەن، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو كچە دەتوانێت بەهرەی خۆی بدۆزێتەوە .
* ئافرەتان چۆن دەتوانن بەربەستەكانی بەردەمیان لە بواری هونەریدا بشكێنن ؟
- ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئافرەتانەی كەتاچەند هەوڵی جێبەجێكردنی بەهرەكانیان دەدەن، هەروەها دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چوارچێوەیەی مرۆڤەكە تیایدا دەژی. دەبێت مرۆڤ هەمیشە لە هەوڵی جێبەجێكردنی ئاواتەكانیدا بێت. دەبێت تاكەكان سەرەتا خۆیان هەوڵی جددی بدەن. دەبێت ئافرەتان ئیرادەیان بەهێز بێت بۆ جێبەجێكردنی بەهرەكانیان، دەبێت هەوڵی خۆ ڕۆشنبیر كردن بدەن.
* توانستەكانی كاری نواندن لای ئافرەتان لە چ ئاستێكدایە، ئایا ئافرەتی كورد توانیوویەتی شان بەشانی پیاو لە خزمەت هونەری نواندن كار بكات ؟
- بە دڵنیاییەوە توانیوویەتی و مێژووشمان پڕیەتی لە ئافرەتی بە توانا و لێهاتو لە بواری هونەردا، ئیستا زەمینە لەبارە بۆ ئەوەی ئافرەتان شان بە شانی پیاو خزمەت و رۆڵیان لە كومەڵگەدا هەبێت. جێی خۆشحاڵییە كومەڵێك كچی بە توانا هاتوونەتە بوارەكەوە و خزمەت بەهونەری كوردی و بوارە جیاجیاكان دەكەن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرەو پێش چوونی ئاستی بیركردنەوەی خەڵك و هەوڵدانی تاك بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان بەدیهاتنی خەونەكانیان .
* تا چەند جوانی بۆ هونەرمەندی ئافرەت پێویستە؟
- گەر ئەكتەرێكی بە توانا، توانای نواندنی باش بێت ئەوەندە جوانی گرنگ نییە، با ئەكتەرەكە جوان بێت، بەڵام ئەگەر نەتوانێت پەیامەكەی خۆی بگەیەنێت، ئەوا ئەو ئەكتەرە زوو دەمرێت و زوو لە بیر دەچێتەوە، دەبێت ئەكتەر توانای نواندنی باش بێت نەوەك تەنیا جوان بێت، پێموایە جوانی خاڵی گرنگ نییە.
* هەندێك پێیان وایە تۆ كەسێكی لە خۆ بایت ئەمە تاچەند وایە؟
- ئەو پرسیارەم زۆر لێكراوە، بەڵام هەموو ئەو كەسانەی لە كاردیناوە نزیكن، دەزانن من چۆنم و لە خۆبایی نیم.مرۆڤ پێویستە هەست بە بوونی خۆی بكات نەوەك لە خۆ بایی بێت. ئەوانەی دەڵێن كاردینا لە خۆباییە ئەكید ئەگەر من بناسن پەشیمان دەبنەوە .
* لەو كارە هونەرییانەی پێشكەشت كردون لە كامیان پەشیمانی؟
- لە كارەكانم پەشیمان نیم وە زۆر خۆشحاڵم پەیامەكەم جێی بایەخی جەماوەر بووە.
* كەی بڕیار لە كارێكی هونەری دەدەیت كەوا بەشداری تێدا بكەیت؟
- كاتێك سیناریۆیەكەم خوێندەوە و لەگەڵ كەسایەتی ناو سیناریۆكە ئاشنابم، بزانم جێی بایەخی بینەرە بە تەئكید كارەكەم هەڵدەبژێرم.
* وەكو ئەكتەرێكی گەنج چۆن لەو درامایانە دەڕوانی كە لەم ساڵانەی دواییدا پێشكەشكران خۆزگەت دەخواست بەشداریت لە كام لەو درامایانە بكردایە كە لای تۆ سەركەوتووبوون ؟
- هەموو ئەو كارانەی كراوە لام جێگای دەستخۆشییە، چونكە كاتێك درامایەك لە دایك دەبێت ئەكید ماندوو بوون و هەوڵی لەگەڵ دراوە، بینەر كوردی پێویستی بە درامای كوردییە، ئاواتمە كاری جوانتر پێشكەشی هونەری كوردی بكەن.
* لە بواری هونەریدا پڕۆژەو بەرنامەت چییە ؟
-هەندێ پرۆژەی هونەریم هەیە بەڵام نەكەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، دڵنیاتان دەكەمەوە لە ئایندەدا كاری نوێم دەبێت.
gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-22 18:13:19

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: هونەرمەند كاردینا حەمە عەلی خان ئـەوەی مـن بەرجـەســتەم كـــــــــردووە ئـــازاری ژنـــە

dasto panjat xosh bet har sarkawto bet azezm

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-23 17:26:40

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: هونەرمەند كاردینا حەمە عەلی خان ئـەوەی مـن بەرجـەســتەم كـــــــــردووە ئـــازاری ژنـــە

zor supas barezim dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit isnhalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-24 09:28:49

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsMSIE7

Re: هونەرمەند كاردینا حەمە عەلی خان ئـەوەی مـن بەرجـەســتەم كـــــــــردووە ئـــازاری ژنـــە

ده ستخوش فريشته كيان بو ئه م بابه ته جوانه هيواى سه ركه وتن بو كاردينا خانيش
هه ربزيت

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-04-04 10:47:55

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: هونەرمەند كاردینا حەمە عەلی خان ئـەوەی مـن بەرجـەســتەم كـــــــــردووە ئـــازاری ژنـــە

zor supas barezim dasti tosh xosh bet hiway sarkawtan bo toy barezish axwazim her la xoshiya bit inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net