.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌پێی ڕاپرسییه‌ك كه ڕۆژنامه‌ی (زه تایمز)ی ئینگلته‌را ئه‌نجامیداوه، له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی پیاو كه ناخۆشییان بۆ ئافره‌ت دروست كردووه، چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی پیاوان خراوه‌ته ڕوو كه ده‌بنه هۆی تووڕه‌كردنی ئافره‌تان.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش به‌م شێوه‌یه ڕیزكراون:
1_بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌موو كاره‌كانی ماڵ تایبه‌ته بهژنانو پێویسته هه‌موویان جێبه‌جێ بكات.
2_ له‌كاتی ئه‌نجامدانی بچووكترین كاردا، چاوه‌ڕوانی سوپاس له‌ژن بكرێت.
3_گوێ به‌هیچ بۆنێكی ناخۆشی خۆیان ناده‌ن، به‌ڵام هه‌ست به‌كه‌مترین بۆن ده‌كه‌ن كه له‌ئافره‌ته‌وه بێت.
4_چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه، پیاو له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئافره‌ت ته‌نها ده‌یه‌وێت بۆڵه‌بۆڵ بكات.
5_پیاوان هیچ پلانێك بۆ ڕۆژانی داهاتوو دانانێن.
6_پیاوان به‌به‌رده‌وامی یادی ڕۆژه گرنگه‌كان له‌بیر ده‌كه‌ن.
7_له‌كاتی چوون بۆ نووستن، پیاوان خۆیان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن به‌ته‌له‌فزیۆن یان كۆمپیوته‌ر یان هه‌رشتێكی دیكه‌وه بێت.
8_پیاوان وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه جوانی هه‌ندێك له‌هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته‌كان، جوانییه‌كی سروشتییه.
9_ پیاوان له‌كاتی پاكردنه‌وه‌ی لوتیشیاندا هاوار ده‌كه‌ن.
10_ ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی خۆیان نه‌بێت، هیچ دان به‌خۆیاندا ناگرن له‌كاتی بازاڕكردندا.
11_ وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بۆ كه‌سانی دیكه دانراوه.
12_ له‌ناو قه‌ره‌باڵه‌غیدا تووڕهدهبنو شانازی به‌و ههڵسوكهوتانهشیانهوه ده‌كه‌ن.
13_هیچ كات پاشماوه‌ی خۆیان كۆناكه‌نه‌وه یان پاكناكهنهوه.
14_له‌قسه‌ی دایكیان ده‌رناچن.
15_ باوه‌ڕ نه‌كردن به‌هیچ مافێكی ئافره‌ت.
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه