❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌سعود محه‌مه‌د 1919-2002

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-04 15:59:05

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

مه‌سعود محه‌مه‌د 1919-2002

مه‌سعود محه‌مه‌د 1919-2002


بیرمه‌ندو نووسه‌ری كوردو كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده، ‌ساڵی 1919 له ‌شاری كۆیه ‌له ‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی‌و وێژه‌و زانستپه‌روه‌ر هاتۆته ‌جیهانه‌وه‌و گه‌شتی خوێندنی له‌ ساڵی 1926دا له ‌كۆیه ‌ده‌ستپێكردووه‌و قۆناغی ناوه‌ندی‌و ئاماده‌یی له ‌هه‌ولێر ‌ساڵی 1940 ته‌واوكردووه‌و ‌ساڵی 1945یش خوێندنی كۆلیژی مافی له ‌به‌غدا وه‌‌رگرتووه‌و بووه‌ته ‌پارێزه‌رێكی یاساناس.
له‌ خوێندنی كۆلیژی ماف دا هاوپۆل‌و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیر بووه‌‌و به‌یه‌كه‌وه‌زۆربه‌ی ئێواران سه‌ردانی ساڵۆنی وێژه‌ی خاتوو (به‌هیه ‌فه‌ره‌جوڵڵا)ی كچه ‌كوردی میسریان له ‌گه‌ڕه‌كی ئه‌عه‌زمیه‌ی به‌غدا كردووه، ‌ئه‌وسا ئه‌و خاتوونه ‌زانایه‌ی كورد مامۆستای (كۆلیژی كچان) بووه ‌له‌به‌غدا. له‌و ماڵه‌دا به‌رده‌وام كۆڕی فه‌لسه‌فی‌و هزری ده‌به‌سترا. مامۆستا مه‌سعود له‌وساوه ‌بیری كه‌وته ‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی.
ئه‌و مامۆستا ‌لێهاتووه ‌له ‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕامیاری دا گه‌لێك فه‌رمانی گرته‌ئه‌ستۆ وه‌ك: نوێنه‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌ی كۆیه ‌له ‌په‌رله‌مانی عێراق له ‌هه‌ردوو ده‌وره‌ی ساڵانی 1953 و 1954 و له‌دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958یش‌ كرا به ‌ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاكسازیی كشتوكاڵ له عێراق دا و له‌گه‌ڵ چه‌ند یاساناسێكی دیكه‌دا یاسای چاككردنی كشتوكاڵ‌و ئاودێریی داناو ئه‌و یاسایه‌ له‌ 30ی ئه‌یلولی 1958دا به‌ناوی (یاسای چاككردنی كشتوكاڵ له ‌كۆماری عێراق)دا بڵاوكرایه‌وه.
مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د له ‌ساڵی 1964دا به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان كرایه‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له كابینه‌ی (تاهیر یه‌حیا)دا، تاكو ساڵی 1965 و له ‌کۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كرا به ‌ئه‌ندام له ‌(ئه‌نجومه‌نی گشتی خدمه‌)و له‌پاش دامه‌زراندنی (كۆڕی زانیاری كورد) له 29\8\1970 دا له ‌شاری به‌غدا كرا به‌ ئه‌ندامی كارای ئه‌و كۆڕه‌و به‌جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆڕو كاتێكیس له‌دوای هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا (كۆڕی زانیاری عێراق - ده‌سته‌ی كورد) مامۆستا مه‌سعود وه‌ك سه‌رۆكێكی كارا له ‌كۆڕ مایه‌وه.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌ به‌هاری ساڵی 1991و كێشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی عێراق له ‌كوردستان، مامۆستا گه‌ڕایه‌وه ‌كوردستان تاكو له ‌ڕۆژی 1\4\2002 له ‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هه‌ولێر كۆچیدوای كردو هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و ناوداره ‌به‌هه‌موو لایه‌كی كوردستاندا بڵاوبووه‌و بۆ ڕۆژی 2\4\2002 له ‌گۆڕستانی ده‌روێش خدر له ‌كۆیه ‌له ‌ته‌نیشت گۆڕی مه‌لای گه‌ور‌ه‌ی باوكی به‌خاكی سپێردرا.

مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د جگه‌ له‌وه‌ی بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد بوو؛ ڕووناكبیرێكی مه‌زنی كوردستان یش بوو، سه‌رچاوه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی هێگڵ‌و ماركس-ی به‌وردی خوێندبوه‌و له‌گه‌ڵ باری ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌راورد ده‌كردو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی پۆزه‌تیڤ‌و له‌دژی هه‌ندێ لایه‌نی نێگه‌تیڤی بوو.
مه‌سعود محه‌مه‌د به‌نووسین ده‌هاته ‌گۆڕه‌پانی ده‌مه‌ته‌قێ‌و وتوێژو ڕاستی باوه‌ڕی خۆی بوێرانه‌ده‌رده‌بڕی.
شێوازێكی تایبه‌تی هه‌بوو له ‌نووسینه‌كانی دا، كه ‌له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا نه‌ده‌گونجا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ‌گوێی به ‌پۆلینكردنی بابه‌تی نووسینه‌‌كانی نه‌ده‌دا، ناونیشانی سه‌ره‌كی و سه‌ردێڕی لاوه‌كی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ‌پێشكه‌شده‌كردو باكی نه‌بوو گه‌ر پتر له ‌سه‌د لاپه‌ڕه ‌له ‌نووسینه‌كانی له‌ژێر یه‌ك ناونیشانی یاخود بێ ناونیشان بخاته ‌به‌رده‌م خوێنه‌ری بابه‌ته‌كانی.
مه‌سعود محه‌مه‌د له ‌ژیانی بیرمه‌ندیندا زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی له ‌دووتوێی په‌رتوكی قه‌باره‌ گه‌وره‌دا به‌چاپ گه‌یاندووه، كه ‌ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكیانن:

په‌رتووكه‌ كوردییه‌كان:
1- حاجی قادری كۆیی - به‌شی یه‌كه‌م - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1973
2- حاجی قادری كۆیی - به‌شی دووه‌م - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1974
3- حاجی قادری كۆیی - به‌شی سێیه‌م - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1976
4- وردبوونه‌وه‌یه‌ك له ‌چه‌ند باسێكی ڕێزمانی كوردی - كۆڕی زانیاری كورد 1974
5- چه‌پكێك له‌گوڵزاری نالی - كۆڕی زانیاری كورد به‌غدا 1976
6- چه‌ند ‌حه‌شارگه‌یه‌كی ڕێزمانی كوردی - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1976
7- مرۆڤ و ده‌وروبه‌ر - به‌غدا - كۆڕی زانیاری عێراق - ده‌سته‌ی كورد 1984
8- به‌ره‌و شه‌قامی ئاخاوتنی كوردی - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1978
9- گه‌شتی ژیانم - سوێد - ستۆكهۆڵم - 1992 چاپی یه‌كه‌م

په‌رتووه‌كه ‌عه‌ره‌بیه‌كان:
1- اعاد التوازن الی میزان - مختل - المجمع العلمي الكردي - بغداد 1977
2- الی غورباشوفت العظيم
3- التفسیر البشری للتأریخ
4- المجتمع البشري لماذا يشبه ‌مستشفى المجانین - اربیل 1999

kurd sat

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net