❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگ و به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام ساردینێرۆی جێهێشت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-04 19:32:36

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگ و به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام ساردینێرۆی جێهێشت

ئه‌مشه‌و له‌ درێژه‌ی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی سی هه‌می خولی ئیسپانیدا جارێکی تر یانه‌ی ریال مه‌درید توانی به‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ پێشه‌نگ له‌ به‌رشلۆنه‌ بسه‌نێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ دوو گۆلی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر ڕاسینگ سانتاندێرله‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی .. یاریه‌که‌ به‌ هێرشی مێره‌نگی ده‌ستی پێکرد بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میواندار و له‌ خوله‌کی ٢٣ له‌ ڕێگای لێدانێکی سزای شایسته‌ کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یه‌که‌می تۆمارکرد و نیوه‌ یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی پێهات ، له‌ سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌م ئاستی ریال وه‌کو پێویست نه‌بوو هه‌ربۆیه‌ له‌ گۆڕانکاریه‌کی زیره‌کانه‌ی ڕاهێنه‌ر مانوێل پلیگرینی به‌ دانیشاندنی گرانێرۆ بۆ خۆزێ ماریا گوتی ئاڕاسته‌ی یاریه‌که‌ گۆڕا و دووباره‌ ریال کۆنترۆلی یاریگای گرته‌وه‌ ده‌ست ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆنزالی هیگواین له‌م یاریه‌دا به‌ پێچه‌وانه‌ی یاریه‌کانی تر به‌ ئاستێکی زۆر نزم ده‌رکه‌وت به‌ڵام وه‌ک هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوو له‌ تۆمارکردنی گۆڵ و توانی له‌ خوله‌کی ٧٦ گۆڵی دووه‌م بۆ یانه‌که‌ی تۆماربکات و یاریه‌که‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی پێهات . به‌م شێوه‌ جارێکی تر ریال  مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگ و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پله‌ی یه‌که‌می بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو گوێزرایه‌وه‌ کاتێک له‌ کلاسیکۆی ئاگریندا  ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕوبه‌ڕووی یه‌ک ده‌بنه‌وه‌ .. هه‌روه‌ها له‌ یاریه‌کی تردا یانه‌ی ڤاله‌نسیا شوێن پێی له‌ پله‌ی سێیه‌م قایمتر کردوو و به‌ سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر ئۆساسۆنا گۆڵه‌کانیش له‌ ڕێگای یاریزانان خواکین گۆڵێک و داڤید ڤیا دوو گۆڵ له‌ خوله‌که‌کانی ٤٧ و ٨٩ و٩٠ و ئه‌نجامی یاریه‌کانی تریش به‌م شیوه‌یه‌ بوون :

ڤالۆدۆلید ٠ – ٢ ڤیا ریال

ئه‌لمیریا ١ – ١ ریال مایۆرکا

سپۆرتینگ خیخۆن ٢ – ٢ خێریز

خیتافی ١ – ١ ئیسپانیۆل























yariga.net

hiwa darm ba dltan bet

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net