.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















بەرپرسانی كۆمپانیای بابیلۆن رایانگەیاند 10 هەزار كەس ئامادەی ئەو كۆنسێرتە هونەرییە بوون كە بۆ هەردوو هونەرمەندی ئێرانی تاراوگەنشین، ئێبی و لەیلا فروهەر لە شاری هەولێر رێكیان خستبوو، زۆربەی ئامادەبووانی كۆنسێرتەكەش فارسی ئێران و كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون.
دوای رێكلامێكی زۆر بۆ كۆنسێرتەكەی هەردوو هونەرمەند لەیلا فروهەر و ئێبی، رۆژی پێنجشەممە هەردوو هونەرمەند لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتنە شاری هەولێرو ئێوارەی 27ی ئادار لە هۆڵی پێشانگە نێودەوڵەتییەكان لە پاركی سامی عەبدولرەحمان كۆنسێرتێكیان سازكرد، ئێوارەی دواتریش لە هوتێل خانزاد كۆنسێرتێكیان سازكرد.
كاژێر 6ی ئێوارەی شەممە،دەرگای هۆڵی پێشانگەكان بەڕووی ئەو كەسانەدا كرایەوە، كە بلیتی كۆنسێرتەكەیان كڕیبوو كە نرخەكەی 35 دۆلاربوو. بەڵام لە كۆنسێرتەكەی هوتێل خانزاد بە 500 دۆلار بوو. سەرەتا هونەرمەند عەزیز وەیسی لەسەر سەكۆیەكە وەدەركەوت، وەك موفاجەئەی كۆنسێرتەكە و، كاژێر 9ی شەو هونەرمەند لەیلا فروهەر بە گۆرانی كوردیی "بەرزی بەرزی" دەركەوت، پاشان هونەرمەند ئێبی لەگەڵ گرووپە مۆسیقییەكەی بە چڕینی گۆرانییەكی فارسی دەركەوت.
لەیلا فروهەر دوای گوتنی گۆرانییە كوردییەكە گوتی "زۆرخۆشحاڵم كە دەبینم ئێوە بۆ من لێرەن، منیش بۆ ئێوە لێرەم"، گوتیشی "كوردستان زۆر خۆش و ئارامە، زۆر سوپاسی جەمشید دەكەم، لەگەڵ كۆمپانیای بابیلۆن كە ئەم كۆنسێرتەیان سازكرد"، كاتێك هەوادارانی تێكڕا هاواریان دەكرد "لەیلا"، فروهەر گوتی "دەترسم لەگەڵ دەنگی ئێوە ئەم هۆڵە بلەرزێت و بڕوخێت".
هونەرمەند ئێبیش گوتی "زۆر دڵخۆشم بەكوردستان، دڵخۆشترم كە هەوادارانم لەكوردستان دەبینم"، ئێبی داوای لێبوردنی لە هەوادارانی كرد لەسەر بچووكی شوێنی كۆنسێرتەكە و گوتی "داوای لێبوردن دەكەم كە نەمانتوانی ئاهەنگەكە لە شوێنێكی گەورەتر بگێڕین". ئاهەنگەكە تاوەكو كاژێر یەكی شەو بەردەوامبوو. لەیلا فروهەر سێ گۆرانی كوردی لە ئاهەنگەكەدا گوت.
زۆربەی ئامادەبووانی كۆنسێرتەكە فارسی ئێران و كوردانی رۆژهەڵات بوون، بەڵام زۆربەیان هەواداری ئێبی بوون، بە تایبەتیش فارسەكان. مۆژگار مەكروم، كچە فارسێكی تەمەن،24 ساڵ، نزیكەی هەفتەیەكە لەگەڵ دایكوباوكی لە شاری شیرازی ئێرانەوە بۆ ئەو كۆنسێرتە هاتوونەتە كوردستان، گوتی"ئێمە تەنیا بۆ كۆنسێرتەكەی ئێبی هاتووین، فارسەكان زیاتر زۆر گۆێ لە گۆرانیەكانی ئێبی دەگرن ئەوان بۆ ئێبی هاتوون، بەڵام كوردانی رۆژهەڵات بۆ لەیلا هاتوون". مۆژگار بەبێ ئەوەی واز لە سەما كردنەكەی بێنێ بەردەوام بوو لە قسەكانی بۆ (رووداو) و گوتی "كوردستان زۆر خۆشە خەرجیشی هەرزانە، لەمەودوا هەر كۆنسێرتێكی هونەرمەندانی فارسی هەبێت دێمە كوردستان، لەوە خۆشتر نییە ئێمە بە ئازادی خۆمان سەما دەكەین".
هەندێ لە كوردانی رۆژهەڵات نەیانشاردەوە ئەوان زیاتر لەبەر لەیلا فروهەر هاتوون نەك ئێبی. ئومێد عوسمان،21 ساڵ، كە لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی ئێران هاتبوو گوتی "بۆیە لەیلام خۆشدەوێت چونكە گۆرانی بە زمانی كوردی گوتووە".
هەر كۆنسێرتێكی هونەرمەندانی فارس لە كوردستان هەبووبێ، عەلی ئەریدوستی تەمەن 26 ساڵ، بلیتەكەی كڕیوە، ئەو كە خەڵكی تارانە و لە كۆنسێرتەكەی لەیلاو ئێبی ئامادەبوو گوتی "ئەو كۆنسێرتانەی لە كوردستان كراون زۆر جیاوازتربوون لەو كۆنسێرتانەی لە وڵاتانی دیكە تێیاندا ئامادەبووم، زۆر خۆشن"، ئەریدۆستی دەڵێ لەو كۆنسیرتەدا بەتایبەتی بۆ ئێبی هاتووە " تا ئێستا بەشداریی 4 كۆنسێرتی ئەوم كردووە، ئەوەی دڵخۆشی كردووم بلیتی كۆنسێرتەكان و خواردنەوە لێرە زۆر هەرزانە".
هەندێ خەڵك دەیانویست بە خۆڕایی بچنە ژوورەوەو قەرەباڵغییەكی زۆریان لەبەردەم هۆڵەكە دروستكردبوو. میرزا عەلی بودەری 27 ساڵ، كە لەگەڵ خێزانەكەی لە شاری ئەسفەهانەوە بۆ كۆنسێرتەكە هاتبوو، گوتی "لە ئێرانیش بەشداری چەندین كۆنسێرتم كردووە، لەوێش خەڵكانێك دەیانەوێ بە خۆڕایی بچنە كۆنسێرتەكان، لێرە چوونە ژوورەوە بەشێوەیەكی رێكوپێك نییە، ئەگەر وا بێت جارێكی دیكە نایێمەوە كوردستان".
سەلوان جەمیل، بەرێوەبەری كۆمپانیای بابیلۆن، هۆی قەرەباڵخی و ئەو نارێكوپێكییەی لەچوونە ژوورەوەدا دروستبوو، خستە ئەستۆی ئەوكەسانەی دەیانویست بەخۆڕایی بچنە ژوورەوە، دەڵێت "هۆڵەكە جێگەی پێنج هەزار كەس بوو، ئێمە تەنیا 4500 بلیتمان فرۆشتبوو، كەچی زیاتر لە 10 هەزار كەس هاتبوونە ژوورەوە، ئەوانیدیكە بەخۆڕایی هاتبوونە ژوورەوە، ئەمەش وایكرد كێشە لە چوونە ژوورەوە دروست ببێت".ش
rudaw

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه