.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






سبه‌ی)
سه‌رجه‌م بلیته‌كانی ته‌ماشاكردنی یاری نێوان هه‌ردو یانه‌ی ریاڵ مهدریدو به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی فرۆشراون و نرخی هه‌ر بلیتێكیش له بازاڕی ره‌شدا بۆ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌رز بۆته‌وه.
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له رێی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه ئاشكرای كرد كه فرۆشتنی بلیتی یاری نێوان یانه‌كه‌یان و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیان راگرتوه‌و ته‌نها چه‌ند بلیتێكی كه‌میان ماوه كه ئه‌وانیشیان بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یانه‌كه‌یان داناوه كه خاوه‌نی بلیتی وه‌رزی نین.
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی شاهانه له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه،هه‌رچه‌نده فرۆشتنی بلیت له لایه‌ن یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه راگیراوه به‌ڵام له بازاڕی ره‌شدا نرخی ئه‌و بلیتانه بۆ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌رزبۆته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه چه‌ند كاتژمێرێك پێش ده‌سپێكردنی یاریه‌كه نرخی هه‌ر بلیتێك بگاته 4000 یۆرۆ.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه یاریگای (سانتیاگۆ بێرنابیۆ)ی تایبه‌ت به یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه بڕیاره یاری كلاسیكۆی تێدا ئه‌نجامبدرێت یه‌كێكه له یاریگا گه‌وره‌كانی جیهان و (80354) كورسی دانیشتن له خۆده‌گرێت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه