.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ كوردستان خانمه گۆرانی بێژ (له‌یلا فه‌ریقی) سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، به‌مه‌ستی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری.
به‌پێی ئه‌و زانییارییانه‌ی كه ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ كه‌وتووه، له‌یلا فه‌ریقی له‌سه‌ردانه‌كه‌شیدا مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه، پاشان چاوه‌ی به(سهیل سخن پوژه) ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای ئێرانی كه‌وتووه كه ئێستا سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی فیلمێكه به‌ناوی (88) كه فیلمێكی درێژی سینه‌مای كوردییه‌و باس له‌و كاره‌ساته ده‌كات كه له‌ساڵی 1988دا به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه، هه‌ر له‌فیلمه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك كوڕ‌و كچی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئاماژه‌به‌وه ده‌كات، كه خانمه گۆرانی بێژ له‌یلا فه‌ریقی دوای بینینی به‌شێك له‌فیلمه‌كه ده‌ستخۆشی له‌ستافی به‌رهه‌مهێنانی فیلمهكهكرد، بڕیاره‌شه گۆرانییه‌ك بۆ فیلمه‌كه‌و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌بكات.
فیلمی 88 ماوه‌كه‌ی (90) خوله‌كه‌و باس له‌چیرۆكێك ده‌كات كه كچێك دوای چه‌ندین ساڵ دووری له‌هه‌ڵه‌بجه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان‌و ده‌یوێت ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئاماده بكات، دواترش چه‌ند منداڵێك دهبینێتو كه شوێنه جیاجیاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێشاندهدهنو ئه‌ویش له‌كاتی سه‌ردانی بۆ ئه‌و شوێنانه، بۆردومانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی دێته‌وه یاد كه خۆی له‌وێ بووه.
radoi nawxo

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه