.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ژنهبێ نامووسهکان
من هیَشتا منداڵ بووم كه( سه‌یران) ى دراوسیَمان كوژرا
ژنه‌كان, پیاوه‌كان
كه‌س نهیپرسى
كه‌س له هۆیه‌كه‌یشى نه‌كۆڵیه‌وه
چرپه‌یه‌ك هه‌بوو ده‌یگوت:
((سه‌یران بىَ ناموس بوو))
هه‌شبوو ده‌یگوت:
((سه‌یران نیوه شه‌وان ده‌چوه دهرىَ))
ته‌نانه‌ت هه‌بوو ده‌یگوت:
((سه‌یران ژوانى سوورى بۆ مه‌سئووله‌كان رِیَك ده‌خست))
گرنگ: سه‌یران ببوو به په‌ندى گهرِهك
سه‌یران ببوو به‌و دیَوهزمهى كچى گهرِهكى پىَ دهتۆقیَندرا !
له‌دواى راپه‌رین
وه‌ك رِۆژى رِووناك ده‌ركه‌وت :
سه‌یران له‌گه‌ڵ چه‌ند كچیَكى سلیَمانى خۆپیشاندانه‌كانى رِیَك ده‌خست
سه‌یران مهنشوراتى بڵاو ده‌كرده‌وه
شه‌وان به شهرِواڵیَكهوه ,جامانهیهك به‌سه‌ر و گویَلاكیهوه شیعاراتى له‌سه‌ر دیواره‌كان ده‌نووسى..
به‌ڵام ئه‌و كات حه‌یف (8)ساڵ به‌سه‌ر كوشتنى سه‌یران دا تىَ پهرِیبوو
حه‌یف: سه‌یران تازه حه‌یاى چووبوو
سه‌یران ببوو به په‌ندى گهرِهك.
باوك و سىَ براكه‌ى تهعزیَیان بۆ نه‌گرت
دایكه كڵۆڵهكهشى
به‌دزى ده‌چوه سه‌ر قه‌برانى
به‌دزى قورِى دهپیَوا
به‌دزى قژى خۆى دهرِنیهوه
خۆ تا ئیَستاش
تا كۆنه پیَشمهرگهیهك دهڵىَ سه‌یران شه‌هیده
سىَ كۆنه جاش دهڵیَن:
((سه‌یران بىَنامووس بوو)).
به‌عس رِۆیشت..رِاپهرِین هات
رایده ش كوژرا
وتیان رایده بىَ نامووس بوو
به‌عس رِۆیشت..رِاپهرِین هات
مه‌هاباد سووتیَندرا
وتیان مه‌هاباد بىَ نامووس بوو
به‌عس رِۆیشت..رِاپهرِین هات
شیلان ته‌ڵاق درا
وتیان شیلان بىَ نامووس بوو
به‌عس رِۆیشت..رِاپهرِین هات
تهوریَز خۆى كوشت
وتیان تهوریَز بىَنامووس بوو
به‌عس رِۆیشت..رِاپهرِین هات
به‌فرین به گوریس هه‌ڵواسرا
وتیان به‌فرین بىَنامووس بوو
ته‌نانه‌ت(په‌یمان ) ى نازدار
وتیان په‌یمان بىَ نامووس بوو
ئه‌وان بوون
مامه داویَن پیسه‌كان, باوكه گه‌مژه‌كان ,برا ده‌ست وپىَ و عه‌قڵ سپیه‌كان, میَرده ناشیرینه خهسیوهكان
پیاوه مهكبووته تیَزابپهرِیَنهكان...
هه‌ر ئه‌وان بوون
پیاوه قۆزه‌كان,
پیاوه رِۆژنامه نووسهدیموكراتهكان,
پیاوه چاو ئهستیَره پرِ سیحره‌كان,
پیاوه جل ئوتوكراوه رِیش تاشراوهكان,
پیاوه باوه‌ش گه‌رمه‌كان,
پیاوه درِنده گوناحه‌كان...
رایده له‌سه‌ر كرِینى ماكسیه‌ك.
مه‌هاباد له‌سه‌ر چوونه بازارِیَك.
شیلان له‌سه‌ر جامىَ ئاو.
تهوریَز له‌تاو شه‌ق و تیَههڵدان.
به‌فرین له‌سه‌ر ماچیَك
په‌یمان یش به گولله‌یه‌كى ویَڵى شهرِى براكوژى.
ته‌رزه جاف

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆۆۆۆۆۆر به‌داخه‌وه به هه‌ڵه بیردکردنه‌وه بۆیه ئیسلام ئه‌ڵێت تا شتێک به چاوی خۆت نهیبینینت نابێت بڕیاری لهسهربهیت
ڕۆژانه چه‌نه‌ها کچ ئه‌بنه قوربانی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت زۆۆۆۆر جوان بوو‌و هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر زۆر به‌داخه‌وه
ئه‌مه‌یه ئه‌نجامی بهههڵهبیر کردنه‌وه
ده‌سته‌کانت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤر به داخه وه به سه دان كجى كورد ئاوا بوون ناويان ده رجوو به بينامووس
ده ست خؤش زؤر كاريكه ر بوو هاورى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نییه







tina نووسى
زۆۆۆۆۆۆر به‌داخه‌وه به هه‌ڵه بیردکردنه‌وه بۆیه ئیسلام ئه‌ڵێت تا شتێک به چاوی خۆت نهیبینینت نابێت بڕیاری لهسهربهیت
ڕۆژانه چه‌نه‌ها کچ ئه‌بنه قوربانی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت زۆۆۆۆر جوان بوو‌و هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر جوانه ده سته کانت خۆش بێت ماومانه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش ئه و دیاردانه‌ی تیا نه‌مێنێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش گاریگه‌ر بوو ......
هیوادارم ئه‌م بیرکردنه‌وه هه‌ڵانه نه‌مێنێت ...
باوه‌ر به شتێک نه‌کرێت که له ده‌می خه‌ڵکیه‌وه بۆ ناوزڕاندن ئه‌وترێت
چونکه گوناحه روحه پاکه‌کان وا پیس بکرێن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێیان ( Frishtai Jwani ,tina, HaDi-Kurd, bahar gwlekurd ,جاوشين90 ،real_sahand )بۆ په‌یامه قه‌شه‌نگه کانتان سوپاس بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه کانتان هیوام وایه جێگه‌ی ڕه‌زا مه‌ندی به‌ڕێزتان بوو بێ ...
سوپاس بۆ سه‌رنج و بۆ چونه‌کانتان ... به‌م هیوایه هه‌موو مان به‌یه‌که‌وه بتوانین ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست و پاکژ به‌رین ...
سه‌ر که‌وتو و سه‌ر فراز بن هاورێیانی ئه‌زیز
دهرونهیی
له‌سه‌ر هێڵ نییه