.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














كەمێك لەجەماوەر چاوەڕوانی كاكا دەكەن، پاش ئەوەی لەچەند هەفتەی رابردوو توشی پێكان هات،لەئێستادا هەلی بەشداری كردنی ریكاردۆ كاكا لەیاری كلاسیكۆ زۆر كەمەو دیاری كراوە، تەنها یەك رۆژ ماوە بۆ یاری تەمەنی هەردوو یانە، بەڵام هێشتر نەیتوانیوە بە كۆمەڵ لەگەل هاورێكانیدا راهێنان ئەنجام بدات.
كاكاو بێ هیوایی جەماوەرەكەی
هەموومان رۆژی 30ی حوزەیرانی 2009مان وەبیردێتەوە كاتێك زیاتر لە 40 هەزار جەماوەر لەپێشوازی ریكاردۆ كاكادا بوون كە بەبری 60 ملیۆن یۆرۆ هاتە ئەم یانەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو كاكایە نیە كە جەماوەر چاوەڕوانیان دەكرد، یەكەم لەبەر ئامادە نەبونی بەهۆی پێكانەوە بەشێكی گەروەی ئەم بێ ئومێدیەیە، دووەمیش ئەو یاریانەی كە ئەنجامیداوە بەباشی بەدەرنەكەوتووە.
كاكا تاوەكو ئێستاش راهێنانی ئەنجام نەداوە، لەبەر ئەوە ئەگەر بچێتە ناو لیستی یاریزانەكانەوە ئەوا بەشداری كردنیشی دیاری كراو دەبێت، ئەگەر پیلگرینیش هەمان فێڵی فێرگسنی لەژێر سەردا نەبێت كاتێك رۆنی بەدوو دارشەقەوە بوو هەمووان پێیان وابوو رەنگە نەتوانێت بەشداری مۆندیالیش بكا
ئەنجامداوە تیایدا 7 گۆڵی تۆماركردووە، ئەم ژمارەیەش جیاوازە لەوەی لەگەل میلان لەئیتالیا پێشكەشی دەكرد!
كاكا لە 10ی ئازارەوە نەیتوانیوە بەشداری یاریەكان بكات كاتێك پێكانەكەی دووبارە بویەوە ئەویش لەیاریەكی خەمناكدا بەرامبەر یانەی لیۆن كە سەرەنجامەكەی چونە دەرەوەیان بوو لەخولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا.
سەرۆكی بەرازیل پشتیوانی كاكا دەكات
كێشەی كاكای بەرازیلی بووە كێشەی وڵات، تاوەكو سەرۆكی بەرازیل لویس ئەناسیۆ لولا دا سیلڤا رایگەیاند دڵتەنگە بە پێكانەكەی كاكاو بەو ئاستەی كە پێشكەشی دەكات بەتایبەتی كە ئێستا مۆندیال نزیك دەبێتەوە، سەرۆكی بەرازیل ئەوەشی وت” رەنگە كاكا لە ئێستادا نارەحەترین كاتەكانی تێپەڕێنێت، نەك لەبەر پێكانەكەی، بەڵكو لەبەر ئەوەی یانەی ریاڵمەدرید وەك پێشانگایەكی قوماش وایە بۆ ژمارەیەك لە هونەرمەندان، كاتێكیش كۆمەڵێك هونەرمەند كۆ دەبنەوە ئیتر كێبڕكێ دەست پپێدەكات”
ئەگەریش كاكا یاری نەكات ئەوا رافایل ڤاندەرڤارتی هۆڵەندی لەشوێنەكەیدا یاری دەكات

لهسهر هێڵ نییه