.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









عیشق یا سیَكس و ویَنهگرتن ، سامناكترین كیَشهى مرۆڤ له ئه‌مرۆدا
زۆریَك لهئیَمه نازانین عاشق بین ، یاخود یه‌كترمان خوش بویََت ، چونكه هه‌میشه بۆ دامركاندنه‌وه‌ى حه‌زه جه‌سته‌ییه‌كانمان كار ده‌كه‌ین ، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه هه‌موو ئازادییه تاكه كهسییهكانى تیَدا قه‌ده‌غه دهكریَت و یاسایه‌ك یاخود پرهنسیپیَك نییه بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانى تاك و پاراستنى ژیانیان ، ئه‌مه‌ش بۆ خۆى خه‌ته‌رناكترین كیَشهیه ، كه له كۆمه‌ڵگه رۆژههلاَتییهكاندا سه‌ر هه‌ڵئه‌دا و ته‌شه‌نه ده‌كا و به‌ره‌ولاى ئه‌و چه‌مكه‌مان دهگیَریَتهوه كه دهڵیَت ( الانسان حیوان ناگق) كه‌واته گه‌ر مرۆڤ بوونهوهریَكى قسه‌كه‌ر بیَت دوور له‌هه‌ست وسۆز و بیركردنه‌وه ، لاى سانایه ته‌نها بۆ تیَربوون و دابینكردنى پیَداویستییهكانى كار بكات كه به‌رژه‌وه‌ندى خوده وخه‌مى هه‌ره گه‌وره‌ى لهتیَربوونى خواست وئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانى ببینیَتهوه ، بهبىَ رِهچاو كردنى ئه‌و لایه‌نه نیَگهتیڤانهى كه لهدهرنجامى كرداره‌كانیدا دهكهویَتهوه و ره‌نگدانه‌وه‌ى دهبیَت به‌سه‌ر خودى خۆى و زیان به‌خش دهبیَت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى ، لیَرهدا جیاوازییه‌ك هه‌یه لهنیَوان مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌كان ، بوونه‌وه‌ره‌كان دهمیَك تیَدهكۆشن بۆ تیَركردنى خود چ له لایه‌نى خۆراك وبژیَوى چ لایه‌نى سیَكسى ، جگه‌له‌وه‌ى ههندىَ جار له ئه‌نجامدانى كرداره‌كانیان درنده‌یی دهنویَنن له‌پاشان بیر له تۆڵه یاخود گواستنه‌وه و بلاَوكردنهوهى ویَنهكان ناكه‌نه‌وه ، ئه‌مه‌ش سه‌رنجمان بۆ شتیَك رِادهكیَشیَت كه دهڵیَن بوونه‌وه‌ره‌كان له مرۆڤه‌وه فیَرى توند‌و تیژى و درنده‌یی ده‌بن.
دریَغا نه‌ده‌بوو كه‌سى دیكه له‌مرۆڤ به‌به‌زه‌یى تر بیَت ، دریَغا ئه‌مرۆ هه‌سته مرۆییه‌كان رِۆژ له‌دواى رِۆژ كۆچ ده‌كه‌ن وژیان ته‌نها لهپیَناو حه‌زه چهپیَنراوهكان بهریََ دهچیَت به‌راده‌یه‌ك هیَچ ئهژماریَك بۆ هه‌ست وسۆز و ژیانى ئه‌وكه‌سه نادریَت كه باوه‌ر ومتمانه‌ت پیَدهبهخشىَ و لهئامیَزى بۆ زهمهنیَك دهحهسیَیتهوه ، بگره شه‌رخوازى گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته‌ى به‌و هه‌موو كرده‌یه دانهمركیَیت كه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئه‌نجامى ده‌ده‌یت كار ده‌گاته ئه‌وه‌ى ویَنهكهشى بهنیَو كۆمهلاَنى خه‌ڵكیدا بلاَوكهیتهوه ، ئه‌م ههڵویَسته له‌پاى چى ؟
لیَرهو لهوىَ باس له‌وه دهكریَت كه بهشیَك له‌و ههڵویَستانه له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه مرۆڤ بوونهوهریَكى لاوازه وتۆڵه لهكهسیَكى بیَتاوان ده‌كاته‌وه كه ده‌ستى نه‌بووه له ئازاردانى ئه‌و و به‌رپرسیار نییه لهكردهوهى كهسیَكى دیكه با باوكى یا براشى بیَت هه‌ڵبه‌ته دهمهوىَ له باره‌ى ئه‌و رووداوى ویَنه گرتنه له‌كاتى سیَكسدا بدویَم كه‌ماوه‌یه‌كه چه‌ند بارهبووهوه لهنیَو لاوان‌دا وئه‌وه‌ى تییَدا ره‌چاو ناكریَت ویژدان و هه‌ستى مرۆڤایه‌تییه ، بیَگومان ئه‌و جۆره مرۆڤانه درنده‌یه‌ك له‌ناخیاندا ده‌ژیت یا دهكریَت ئه‌م دیارده‌یه به نه‌خۆشییه‌كى ده‌روونى كوشنده ئه‌ژمار بكریَت چونكه هه‌میشه زیانى گه‌وره و خه‌مى گه‌وره‌ى به بالاَى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تیدا بریوه و زیانه‌كه‌ش هه‌ردولا نیَچیر و راوچیش دهگریَتهوه ، بیَگومان گه‌ر مرۆڤ كهسیَكى ته‌ندروست بیَت ئه‌م كاره دژ به‌خودى خۆى و خه‌ڵكى ئه‌نجام نادات ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌رووى گیانییه‌وه زیانیَكى گه‌وره‌یه ، لهروویهكى دیكه‌شه‌وه زیانیَكى هه‌ره مه‌زنتره كۆمه‌ڵگه تووشى نیگه‌رانى وپهتاى خه‌مۆكى ومردنى متمانه ده‌كات گه‌ر وردبینه‌وه ده‌بینین ئه‌مرۆ له‌كوردستاندا ترسیَك ده‌رونى لاوانى ته‌نیوه ، تا وای لیَهاتووه مرۆڤ نادوىَ ، نابزوىَ جیَژوان نابهستىَ وبگره لهسیَبهرى خۆشى سڵ ده‌كاته‌وه ، ره‌نگه هه‌ریه‌ك له ئیََمه بهشیَوهیهك له شیَوهكان نه‌خۆشییه‌كى ده‌رونیمان ههبیَت ، وهلىَ ئه‌وه‌ى گرنگه لیَنهگهریَین ئه‌م نه‌خۆشییه كاردانه‌وه‌ى ههبیَت له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ، هه‌ڵبه‌ته هۆكارگهلیَك پاڵنه‌رن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كرده درندانه ، یهكیَك له‌وانه زاڵبوونى غه‌ریزه دژهمرۆییهكان لهنیَو ناخى مرۆڤ وناعهقلاَنییهت له‌بیركردنه‌وه ، هه‌ڵبه‌ته نه‌زانینى بهكارهیَنانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوىَ فاكتهریَكى دیكه‌ى ئه‌م كردانهیه كه دهكریَت سود له لایه‌نه ئهریَنییهكانى وه‌رگرین ولایه‌نه زیان به‌خشه‌كانى وه‌لاوه نیَیت به‌داخه‌وه لاى ئیَمه بهپیَچهوانهوه كارى پیَدهكریَت ، خاڵیَكى دیكه پیرۆزكردنى داب ونه‌ریت وكوشتنى مرۆڤه به بیانووى ناموس په‌ره‌ستى ئه‌مانه فاكتهرگهلیَكن بۆ بره‌ودان به‌و كاره توند‌و تیژییهى كه ئه‌مرۆ لاى ئیَمه ته‌شه‌نه‌ى كردووه ، دهكریَت بڵیَین ههندیَك له بلاَوكراوهكانیش رۆڵى نهریَنى و مه‌ترسیدارى بینیوه له په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م كردانه ، له ناوچه‌یه‌كى تازه ئازادكراوى وه‌ك شارى كه‌ركوك كه‌چه‌ندین ساڵه چهپیَنراوه لهژیَر دهسهلاَتى فاشیزمدا ، بگره مۆبایل وكه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان قه‌ده‌غه‌بوون .
ئه‌مرۆ ریَژهیهكى زۆر له بلاَوكراوهى بیَسهر و به‌ر دهردهچیَت ، بهبىَ رچاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى كۆمهڵىَ مه‌سه‌له‌ى سیَكسى دهورووژیَنن لهكاتیَكدا لاوان یا هه‌رزه‌كاران له‌م مه‌سه‌لانه نه‌گه‌شتوون و به‌لایانه‌وه نامۆیه ئه‌مه‌ش پاڵنهریَكه كه لاو به‌ره‌و رووى زۆریَك له كیَشهكان ده‌كاته‌وه ، رۆژنامهگهلیَك دور له‌یاساو ریَساى رۆژنامه‌وانى كار ده‌كه‌ن داخۆ دهیانهوىَ چى پهیامیَك بگه‌یه‌نن ، دهمىَ خاوه‌ن پیشه مرۆڤایه‌تییه‌كان ده‌بنه به‌رژه‌وه‌ندخواز دهبىَ رِهوتى مرۆڤایه‌تى به‌ره‌و كام ئاراسته برِوات ! نازانم ئه‌مه خه‌مى رۆژنامه‌وانییه یان خه‌مى به‌رژه‌وه‌ندى تاكه كه‌سی وتهرویج كردنى رۆژنامه‌كه‌یه له پیَناو بهدهسهیَنانى داهات وپركردنى گیرفان ، بیَگومان ورووژاندن بهبىَ چاره‌سه‌ر هه‌ڵكردنى گریَكه له‌ناخى مرۆڤ به‌هیچ خامۆش ناكریَتهوه ، چونكه بابهتگهلیَك هه‌ن ورووژاندنیان دهبیَته هۆى تیَكچوونى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگه ، ئه‌و بابه‌ته‌ى له‌سه‌رى ههڵویَسته ده‌كه‌ین ره‌نگه چه‌ند نمونه‌یه‌كى دیاریكراو بیَت ، بهلاَم له‌گه‌ڵ ورووژاندنى ته‌شه‌نه ده‌كات و زیانه‌كانى له‌سووده‌كانى زیاتره ، بۆیه پابه‌ندبوون بهههندىَ یاساى رۆژنامه‌وانییه‌وه خزمه‌ت به‌ره‌وشى رۆژنامه‌گه‌رى وله هه‌مان كاتدا خزمه‌تى كۆمه‌ڵگه ده‌كات .
چنار نامق

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
