.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














88:00
بۆ نایه‌ی خۆمان بکه‌ین به هه‌شتاو هه‌شت پارچه !یان خۆمان بکه‌ین به چوار که‌رته چیا..،بێجگه له من و تۆ هه‌موو دراوسێکانمان ده‌مانناسن .که‌س نییه من و تۆ نه‌ناسێ ، تۆ زۆر جار نهێنیه‌کانی منت له بن دارخورماکان گێڕاوه‌ته‌وه یان من زۆر جار وێنه‌ی تۆم له نه‌خشه‌ی مافووره‌کانی کاشان کێشاوه ..هه‌موومان یه‌کتر ده‌ناسین ..دراوسێکه‌شمان باسی من و تۆ بۆ که‌رته مانگه سپیه‌که ده‌کات ..،خۆی له ته‌نیشت ئه‌ستێره سپیه‌که ده‌شارێته‌وه ..، ونهێنهکانمان ده‌کات به گۆره‌وی و له پێی ده‌کات هێندمان قیژه‌ی یه‌کتر بیست .. ئێستا له‌ودیو ده‌ریاکانی ێ .... ر ... م .... ی ... ل .... ئا ... ـــــــــێـــــ ....ئه‌و ته‌نیا ده‌نگی خۆی گوێ لێیه ..،من وتۆ هیچمان گوێ لێ نییه !ته‌نیا دیواره‌کان ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه ... ئاوێنه‌ش شوێنی باوه‌ڕ پێکردن نییه بۆ نابیت به باران ... مه‌به‌ستم ئه‌وه ئه‌و ،نه ئاوم پێویسته نه باران ...!من پێم خۆشه‌و ئه‌وان لێت ده‌ترسن ، ئه‌وان ئێستاش وا ده‌زانن ئه‌تۆ پێت خۆشهخۆمان بکه‌ین به چوار که‌رته چیا ...ئه‌وان ئه‌م چیا کورتانه نابینن ،دوو چیان به‌رز نین .. بێ ئه‌شکه‌وتن .. ویستم له‌وێ به ئاشکرا یادگاریه‌کانم بخه‌مه ناو مێژوو ...،تۆش ویستت له‌سه‌ر لووتکه‌ی ئه‌و دوو که‌رته چیایه ! ڕه‌شماڵێک هه‌ڵبده‌ی یان ماڵێک بۆ منداڵان دروست بکه‌یت ..به‌ڵام ... چیا مندال ده‌خوا . چــ ی ا مندال د ه ت ر س ێ ن ێ پرسیاره‌کان کورتن ! وه‌ڵامه‌کان نابێ له چیاکان کورت‌تر بن ! ده‌توانی دوودێر زووتر بخوێنیته‌وه بزانه چیم نووسیوه شانزه ووشه له دیوانێکی مێژوو شیعرێک دهنووسێیان شانزه شیعر لهدیوانێکی مێژوو ووشه ده‌نووسێ ؟شیعرێکی پڕخوێن ... خه‌لک ده‌کا به کونی مێژوو یان کونی ئاگریان کونی ئاگرخهلک ده‌کا به شیعرێکی پڕ خوێن ،؟ ئاگر وه‌ک مێژووه،،، مێژوو له‌ئاگر گه‌رمتره ، جله‌کانیان قسه‌ده‌که‌ن یان ملوانکه‌ی ملی ئه‌وژنه ئه‌وژنه‌ی من گومانم هه‌بوو له بوونی تۆش وه‌ک من نه‌تده‌ناسی ،که‌س نه‌یده‌ناسی ،، چۆن وای لێ هات ، ههرملوانکهکهی قسه ده‌کات جله‌کانیان پێ ده‌که‌نن و ده‌گێڕنه‌وه جاران ئه‌وان جله‌کانیان ده‌کڕی به‌ڵام جله‌کان ئه‌وان ده‌کڕن ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ ده‌بی له‌مه‌و دوا ملوانکه‌کان دڵگیر نه‌که‌ن . خهناوکهکان زویر مه‌که‌ن له‌مه‌و دوا جله‌کان مه‌شۆن و ودوو دڵ مه‌بن له ڕه‌نگه‌کان ڕه‌نگه‌کان قسه ناکه‌ن لێیان گه‌ڕێن لێیان گه‌ڕێن .که تۆ نامه‌که‌م ده‌خوێنیه‌وه ،هه‌مووی مه‌خوێنه‌وه ،به‌ڵام هیچی لێ باز مه‌ده ناکرێ ووشه ووشه ،وه‌ره با ببین به چوار که‌رته چیا یان ببین به یه‌ک ڕوبار ، ماسیه‌کان با چیتر نه‌که‌ونه نێوانی شه‌پۆڵ و ووشکایی ماسی له ووشکای ناترسێ به‌ڵام که ووشکایی ماسی ببینێ ده‌یکا به هاوڕێی خۆی بۆیه مه‌هێڵه ماسیه‌کان زیاتر له ئاو یاری بکه‌ن من دژی ماسی نیم . من دژی گوڵ نیم به‌ڵام من ووشکایم خۆش ده‌وێ ، ووشکاییهکان ملوانکه‌ی ئه‌ویان دۆزیه‌وه جله‌کانی ، جله‌کانی ،جله‌کانی ، جله‌کانی کێ ده‌توانێ بڵێ جلیش فرمێسکی نییه وه‌ره با ببین به چوار چیا و شانزه دیوار‌و هه‌شتاوهه‌شت گۆمه ئاو من ماتماتیک نازانم به‌ڵام ماتماتیک دێت وهه‌موو نه‌خوێنده‌واره‌کانمان ده‌کات به مامۆستا ،هه‌موو چواره‌کان ده‌بن به‌یه‌ک هه‌موو شانزهکان ده‌بن به دوو هه‌موو هه‌شتاو ههشتهکانیش ئاگر له خۆیان به‌رده‌ده‌ن ههشتاوههشتاکان له هه‌موو ژماره‌کان یاخی ترن ههشتاوههشتهکان ههرههشتاوههشتهکان ئاسمان چاوی خۆی ده‌به‌ستێ هه‌موو ڕۆژانی که‌من به په‌یژه هه‌ڵده‌گه‌ڕێم ئاسمان چاوی به‌سترا ، هه‌موو کچه‌کان چاوی خۆیان به‌ست هه‌موو یاخیه‌کان ، کێ ده‌یزانی ڕۆژێک دادێ به بیرت دێ له‌سه‌ره‌تای ئهوشیعرهمدا من نووسیبووم تۆ له بن دارخورماکان نهێنیه‌کانی منت ئاشکرا کرد دارخورماکان پهلو پۆیان هه‌یه و نایه‌ڵن باڵنده‌کان به قه‌دو باڵای ئه‌وان هه‌ڵبگه‌ڕێن تۆ نهێنیه‌کانی منت خسته ژێر دارخورما ...، منیش وه‌ک تۆ هه‌رچی نهێنی تۆ هه‌بوو له نه‌خشێکی مافوری کاشان هه‌مووم کێشا نه دارخورماکان ڕه‌گ و ڕیشه‌یان ئه‌وه‌رێ ..،نهمافورهکانیش ئه‌سوتێن ..، تازه ئه‌ستێره سپیه‌که‌ش ئاوا نابێ ..، ئه‌و که‌رته مانگه سپیه‌ش ..، هه‌موو یاداشته‌کانی من ..، ئه‌و یاداشتانه‌ی به‌یه‌که ده‌ماننوسی ،که‌وته ژێر پێی که‌رته مانگه سپیه‌که ،دراوسێکه‌مان هه‌مووی بۆ نارد ...،نهێنیه‌کانت ... ئاخ نهێنیه‌کانت نهێنیه‌کانت نهێنیه‌کانم ..، وه‌ره باببین به هه‌شتاو هه‌شت که‌رته مانگ ،وه‌ره با ئه‌وکه‌رته مانگه سپیه بکه‌ین به ئه‌ستێره‌یه‌ک ،وه‌ره با بیکه‌ین به بیست تیشک ..،ئه‌و ئه‌ستێره‌ش بکه‌ین به یه‌ک تیشک ...،!ئه‌وسا ئهوشیعرهشدهست پێ ده‌کا ،،
شاڵاو علی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆش بۆ په‌یامه کانت ژیار
به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه