.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟ (*)
له گزنگه‌وه دڵم به پێده‌شته‌كاندا دهگهرِێ
تا له‌بن تاوێرێك
یان پنجه گیایه‌ك
دڵی ون بووم بدوَزێتهوه!
ئه‌مه‌یه گهرِانم ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
سه‌یره ئه‌ی گوڵ
خوَت له هه‌تاو زیزدهكهیت و
له خاكیكدا كه ئاسووده‌یت رِادهكهی!
ئه‌مه‌یه سه‌راسیمه‌م ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
دامپوَشه به یاده‌وریت و
به نیگاكانت قووڵتر لێم برِوانه
تا دیوه نادیاره‌كه‌ی خوَم دهدوَزمهوه
ئه‌مه‌یه رِوانین ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
لهئاگاییمدا دڵ خوَی ده‌دوێ و
فه‌زای ده‌نگت به گوێچكه‌ی دڵمدا ده‌له‌رێته‌وه و
خورپه‌یه‌ك له تاسانم رِادهچڵهكێ
ئه‌مه‌یه كروَكی بیركردنه‌وه له توَ ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له‌م دیوی گومانه‌وه
نیگام ده‌نیشێته سه‌ر هه‌قیقه‌ت و
تاڵی ناموَییم دهرِسكێ
خوَت له كوێی ته‌می گوماندا حه‌شارداوه
كه‌ی به‌بێ حه‌قیقه‌ت
ئاوزنگی نائومێدییم دهشهبهنگێ
ئه‌مه‌یه گرِیدهیهك به دوای حه‌قیقه‌ت ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له بێئاگاییتدا
به‌هانه‌یه‌ك بوَ خوَم ده‌بینمه‌وه
ئه‌ی گوڵ "خوَم له دوای دڵمدا دهگهرِێم" و
ده‌مه‌وێ به داوی مهقامهتی رِاكشان بیگرم
گه‌رچی ده‌شزانم كارێكه و
سهراب له شه‌واره‌ی شه‌ودا
خوَی به فیتنه‌ی نا مه‌یلی یار ده‌كوژێ!
ئه‌مه‌یه مردن ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
توَ له كوێیت ئه‌ی دڵدار
گه‌ر خوَت له ناموَیی حه‌شارداوه
من له ئاگاییدا ون ده‌بم و
پێكرِا خه‌ونمان گوڵزاره و
له دووری یه‌كتریش خه‌و بینینمان زه‌رده
ئه‌مه‌یه ون بوون ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له زه‌مه‌نی بێئاگاییمدا
زمان خوَی له دڵ و
باران له خاكدا ده‌نوێنێ
ئه‌مه‌یه تهرِ بوون ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له ته‌رزه بیركردنهوهكانمدا له توَ
ئاكامگیرییهك له دڵدا ده‌خورپێ و
بوَ كوَكردنهوهی ئه‌شكی شوێنپێت
به‌دوای ده‌نگت ده‌كه‌وێ
تا رێژنه‌یه‌ك له ئه‌شقت
تاڤگه‌یه‌ك له ناموَییم بوَ دروست ده‌كا و
تا ده‌توانێ شهپوَڵان له ئاگایی و
رِسكان له خه‌مدا فرچك ده‌دا
خه‌مهێنه‌ره ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له مووروی بیركردنه‌وه له توَ و
بینینه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ی دڵت
ده‌نكه موورو له پسانی داوی سه‌بردا
وهردهبێتهوه سه‌ر زه‌مینی ناموَییم!
خه‌مناكه ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
عه‌یامێكه گهرِیدهیهكی بێ ناونیشانم
به دوای زایه‌ڵه‌ی هه‌واری ده‌نگت و
ترپه‌ی پێی دڵته‌وه وێڵم
ئه‌رێ :
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له پایزی بیركردنه‌وه له توَ
گه‌ڵاكانی یاده‌وه‌رییت
به وشك هه‌ڵاتووی ده‌سووتێ
تا ئه‌مه نمایش ده‌كا "بیرت ده‌كه‌م"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
دڵی ژنێك به داوی یاده‌وه‌رییم
گیر بووه و له خه‌یاڵدا ئاماده
گه‌رچی له ته‌وته‌می گوماندا
وه‌ك گه‌ردوون
خوَی نیشانده‌دا
چوَن له یاده‌وه‌رییم جێگات بوَتهوه ؟!
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
هه‌موو رِستهیهك مانای توَ و
گشت ماناكان بوَ توَن
له په‌یڤینی یاده‌وه‌رییم زمانزانێك ئاماده‌یه
ئه‌ی هه‌موو مانا "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
ئه‌رێ توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
پێم بێژه
شانت به چ نیشانه‌یه‌كی پرس داداوه؟
له به‌رده‌م كامه نیشانه‌ی سهرسوورِماندا
نوێژ بوَ گریان ده‌كه‌یت؟
نه‌كا چووبیته سه‌رمه‌زاری شیعر و
داوای ئاسووده‌یت لێی كردبێ؟!
ئه‌رێ چوَن ده‌بێ
له تروَپكی وشه‌یه‌ك ههڵبزنێی و
له مه‌قامی ده‌سته‌واژه‌یه‌كدا ئاگایت له یاد بكه‌یت
ئه‌مه‌یه هه‌موو گهرِانێك ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له گشت رِستهیهكمدا و
له تارمایی ههنگاوهكانیشمدا
بهرجهستهیت ئه‌ی گوڵ
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
خه‌مم له هه‌راو زهنادا خوَی ون ده‌كا و
له‌م هه‌موو گوڵهشلێرهدا
له باوه‌شی گوڵه وهنهوشهیهكدا
ئاخێك بوَ یاده‌وه‌رییم ده‌رده‌دا
هه‌ر ته‌نیا گوڵێك به‌سه بوَ رِامان و
خه‌مێك به‌سه بوَ داگیركردنی روح!
گه‌رچی به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه
خه‌مێكی تارمایی به ناخمدا
وه‌لێ ترسێك وه‌ك ویزه ده‌نگێك
"وه" له ویژدانم ده‌كا
تا كه‌ی ئه‌م هه‌موو رِاژاندنی ناخه ئه‌ی گوڵ؟!
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له‌مندا حه‌زێكی شێوه میوه‌یی نه‌گه‌ییوو
رِهگێكی خهمكێشی به‌دوای خوَیدا په‌لكیش كردووه
هیچ مانایه‌ك نه‌ماوه لێی نهپهیڤێم ده‌رباره‌ی "توَ"
ئه‌مه‌یه هه‌موو شتێك ئه‌ی "ژن"
ئه‌رێ توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
سێبه‌رێك ورد‌و خاش به ناخمدا
وه‌رده‌بێ و مردنی خوَی رِادهگهیهنێ
له‌م یادهوهرییهمدا ته‌نیا زمان ئاماده‌یه
ئه‌ی سێبه‌ر و هه‌موو شتێك "ژن"
ئه‌رێ توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له یادهورییمدا ده‌تاسێ
دیمه‌نی شه‌قامه‌كه‌ی ته‌نیشت قوتابخانه‌كه‌م
كه یه‌كه‌م كیژی ژیانم تێدا بینی
چ حه‌سره‌تێكه له یاد نه‌چوونه‌وه
ئه‌مه دوایین نیگاره بێته‌وه بیرم و
ده‌ستی سه‌وزی نائاگاییم ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت
ئه‌مه‌یه له یاد نه‌چونه‌وه ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
بیره‌وه‌ریه‌ك له گیانم تهنیووتهوه
سه‌راپای یادهورییم ده‌نوێنێ
تاقه كیژه ماسییت خوَش بوێت و
به ئاو نه‌ڵێیت!
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
باڵنده‌ی بێ مه‌یلیت
ده‌نووك له دڵم ده‌دا
ئه‌مه چ كاره‌ساتێكه له ئازار كێشانه‌وه
ئازار بكیشیت!
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
گوزه‌ر ده‌كه‌م له خوَمدا
تا ئه‌ویتری خوَم به ئاگادێنم
چ مه‌ینه‌تییه‌ك رِووی تێ‌كردووم
ئه‌مه‌یه خوَم ئه‌ی "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له خه‌مدا بمدوێنه و
خه‌ونه‌كانم تێكه‌ڵ به گهواڵهى بێده‌نگى بكه
بمده‌وه هه‌موو خهمگینیهكان و
هه‌موو ئه‌وانه‌ى روَیشتن
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له‌كه‌ناری حه‌زێكی شه‌رمنه‌وه
تاڵێك دڵوَپه ئاوی بیروهرییت ده‌مخنكێنێ و
هه‌رچی قه‌ده‌ره له بووندا ده‌هه‌ژێ
ئه‌مه‌یه تاقه ئاواتی به‌دینه‌هاتوو
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
رِازێك ده‌زرنگێ و
تێكه‌ڵییه‌ك شین ده‌بێ له بیره‌وه‌رییمدا
ئاكامگیریى ئه‌م خه‌مه په‌نهانیه و
دووره ده‌سته ئه‌م یاده‌م
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
تا دوورتر بیت زێتر ده‌نوێنێ له‌مندا
تا نزیكتر بیت زێتر ده‌سووتێم
باوه‌شێك بوَ ته‌نیاییم بكه‌وه
خه‌مێك بوَ ئاوهڵاییم فه‌راهه‌م بكه
ئه‌مه‌یه هه‌موو شت ئه‌ى "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له‌ناخمدا شوَرِ ده‌بێته‌وه ته‌نیایى
له‌خه‌مدا ده‌نوێنێ سووتانم
ئه‌مه خه‌مێكى حهسرهتباره و
ئاپوَرِهیهك له ماته‌مینم به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه
ئه‌مه هه‌موو خه‌م ئه‌ى "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
له‌گه‌ڵ مندا گه‌وره ده‌بیت و
ده‌ورم ده‌ته‌نێ سه‌رابت
له ساكارییمدا گومانت دهرِسكێ
ئه‌م ئازاره فراژیبوونى روحه و
دابارینى خه‌مه به ئاگاییمدا
ئه‌مه‌یه هه‌موو ئازار ئه‌ى "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
ژانێك به سوێیى خوَى رِادهگهینێ و
گریانم غهوارهى به‌فر ده‌كا
سه‌راسیمه هه‌موو به‌ده‌نم ئهشكى زارییه
ده‌له‌رزێ بیره‌وه‌ریت و
ده‌په‌یڤێ ئه‌شقت
ئه‌مه‌یه هه‌موو ئه‌شقت ئه‌ى "ژن"
توَ له كوێیت تا دڵم هه‌ڵبگریت؟
*دێره شیعرێكى ره‌فیق سابیره.
ته‌مووزی 2008
ئارێز سمكۆ حوسێن

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh azizim ba hewam hardam sarkautu bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت به‌قوربان به هیوای به‌رده‌وامی هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆشبێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس هاوڕێ یان(ژیار.. هێمن ...تینه...چاوشین90) بۆ په‌یامه جوانه کانتان
هیوام وایه به‌خته‌وه‌ر بن له ژیانتانا
له‌سه‌ر هێڵ نییه