.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













شاخی سورێن
ناوی به‌شێکه له زنجیره چیای هه‌ورامانی شاره‌زور که به‌رزاییه‌که‌ی 2548 م به‌رزه،له بیره‌وه‌ریه‌کانی سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌می مه‌ئمون به‌گی کوڕی بێبه‌گی کوڕی ئه‌رده‌ڵان ناوی شوێنێک به(صوران)هاتووه له‌م شاخه‌دا یان له پشت ئه‌م شاخه‌دا به‌ڕوکاری کوردستانی ئێران‌دا مه‌به‌ستی ناوچه‌ی سۆران لای ڕه‌واندز نیه ،وه‌ک مامۆستا مه‌لا جه‌میل ڕۆژ به‌یانی و شوکور مسته‌فا بۆ بۆی چوون.(بڕوانه:مذكرات مأمون بيك بن بيكةبيك ل 65)،جا پێ ده‌چێت صوران ئه‌م چیایه‌ی سورێن بێ،ئۆردوگای سوهراب خانی برای بێبه‌گی لێبووه، دێی (مه‌رسوران)یش به ته‌نیشتی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌م چیایه‌وه‌یه به‌دیوی دزڵی دا. ڕه‌نگه صوران هه‌ر ئه‌م دێیه بوبێ ناوی چیاکه‌ش له‌وه‌وه هاتبێ. له‌ده‌ورانی ساسانیشدا وشه‌ی سورێن هه‌بووه و ناوی یه‌کێک له فه‌رمانده‌رانی له‌شکری ساسانی بووه .له‌ئاوێستادا به‌شی پازده‌هه‌م (رام یشت)به‌ندی پێنجه‌م ناوی شاخی (کویرینته)هاتووه که‌شاخێکه ڕێگاکانی ته‌خت و ناڕه‌حه‌تن که( ئه‌ژی) هات زوحاک له‌م شاخه‌دا هه‌ستا به‌ڕێو ڕه‌سمی عیبابه‌ت .له‌م باره‌یه‌وه هاشم رزا له (أويستا ،ل316)دا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وشه‌ی به‌وری له( أبان يشت)دا ناوی بابل بێت که ئه‌ژی له‌وێ ڕێوڕه‌سمی قوربانی بۆ خوا له‌وێ کردوه،ده‌بێ شاخی کویرینته جێگایه‌ک بێ له‌نێوان وڵاتی بابل (عێراقی کۆن)وڵاتی ئێران
هه‌روه‌ها
جابێگومان ناوی (کویرینته) تا ڕاده‌یه‌کیش له ناوی سورێن ه‌وه نزیکه .ئه‌گه‌ر بزانین زۆر جار گۆرانکاری له‌ناوی شوێنه‌کاندا هه‌بووه له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی دیکه .بۆ نمونه ناوی (بغداد)به‌دوانزه شێوه هاتووه .جا ڕه‌نگه کویرینته بوبێ به کورین و ئه‌ویش بوبێ به سورین ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت ئه‌مه ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی زوحاک به‌شاخی سورێنه‌وه و ئاساره‌کانی به‌شاره‌زوره‌وه .ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ناوی قه‌ویله‌ش له (کویرینته)وه نزیکه که قه‌لای سرۆجک ی به‌ناوبانگی لێبووه ئه‌و شته ئه‌سه‌ریانه‌ی پێش ئیسلام له‌حه‌فتاکاندا له‌نێو قه‌لاکه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه .قه‌ویله به‌مه‌سافه‌ی ده‌وری بیست کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژئاوای شاخی سورێندایه.شاخی سورێن ئه‌ڕوانیت به‌سه‌ر گونده‌کانی (قه‌ڵبه‌زه ، به‌رده‌به‌ل ، نه‌وێ ، کانی ئاسکان ، وه‌ڵه‌سمت)و چه‌ند گوندێکی که‌دا.ئه‌وه‌ی جێگای باسه گوندی نه‌وێ باره‌گای سه‌ره‌کی و شاری زوحاک بووه که ده‌که‌وێته دامێنی چیای سورێنه‌وه
ئاماده‌کردنی سورێن 88
تایبه‌ت به‌کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








واووو دةستت خؤش بيت كاك سورين بؤ بابةته جوانةت تةمةنت به قةد شاخى سورين دريز بيت
بالات به بةرزى سورين بةرز بيت هههههههه
كاتت شاد هاورى


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







زۆر سوپاس سازی گیان سوپاس بۆ په‌یا‌مه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dastt xosh bet gyan bo am zanyerana katt shad


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بۆ زانیاریه کانت به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت جێگای شانازیه ته‌مه‌ن دڕێژ بیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه