.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










كه‌ژاڵ كچێكی ره‌نگ گه‌نم و پرچ ره‌ش، به‌ڵام خوێن شیرین و ته‌نیا 26 به‌هار ته‌مه‌نی ته‌واو كردووه، كاتێك لێی نزیك بووینه‌وه له‌گه‌ڵ خوشه‌كه بچوكه‌كه‌ی خه‌ریكی دوورینی پارچه قوماشێك بوو، ئه‌و زانی بۆ پرسیار خۆم ئاماده كردووه، بۆیه خۆی تێكنهداو به خێرهاتنی كردین، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بكات به روخساریه‌وه دیاربوو كه له ژیان بێ‌ئومێد بووه، چونكه ئه‌و كچه له‌لایه‌ن كوڕێكی هاوڕێیه‌وه دوای 6 ساڵ له په‌یوه‌ندی خوشه‌ویستی پاشان ئه‌ڵقه گۆڕینه‌وه، كوڕه‌كه جێده‌هێڵێت و ئێستا له‌گه‌ڵ كچێكی تر ژیان به‌سه‌رده‌بات.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی جیابونه‌وه‌ی له ده‌ستگیرانه‌كه‌ی، كه‌ژاڵ له‌سه‌رخۆ ده‌ستی به قسه‌كردن كرد و وتی: زانكۆ جگه له وه‌رگرتنی زانست و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه، شوێنێكه بۆ ناسینی هاوڕێ وه‌ك هاوسه‌ری ژیان، وتیشی: له‌گه‌ڵ هاوڕێی هاوته‌مه‌نم هه‌ر له‌سه‌ره‌تای زانكۆوه یه‌كترمان ناسی و پاش ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستمان به‌ست، به‌ڵام هه‌رگیز وامان نه‌كرد، ئه‌و په‌یوه‌ندییه كاربكاته سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن و زڕاندنی ناوبانگمان، چونكه په‌یوه‌ندیمان له‌سه‌ر بنه‌مای راست و بۆیه‌ك بوون بوو نه‌وه‌ك بۆ كات به‌سه‌ربردن.
كه‌ژاڵ به‌رده‌وام بوو له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی و وتی: ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌مان به‌رده‌وام بوو تاكو زانكۆمان ته‌واوكرد، له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌موو خزموكهس و هاوڕێیانی هه‌ردوولامان به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئێمه‌یان زانی، بۆیه له‌ماوه‌ی زانكۆ و دووساڵیش دوای زانكۆ به‌رده‌وام بووین، له‌وماوه‌یه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڕێ هه‌موو كات به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانی بۆ من دووپات ده‌كرده‌وه، كه ئه‌و له‌من زیاتر كه‌سی تری ناوێت، منیش له‌و زیاتر بیرم له‌هیچ شتێكی تر نه‌ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌نێوان من و هاوڕێ هه‌بوو له‌نێوان كه‌م كه‌س روویداوه، به‌جۆرێك یه‌كترمان خۆشده‌ویست كه یه‌ك چركه‌ش بێ یه‌كتر نه‌مانده‌توانی هه‌ڵبكه‌ین، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری هه‌ردوولامان ئه‌ڵقه بگۆڕینه‌وه و نه‌خشه‌ی دواڕۆژ بكێشین.
ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و قسانه خه‌یاڵی به‌ره‌و ئه‌و رۆژانه رۆیشتبوو، زۆرجار قسه خۆشه‌كانی نێوانی خۆی و دهستگیرانهی دووباره ده‌كرده‌وه، به‌ڵام كاتێك باسی كۆتایی په‌یوه‌ندییه‌كانی كرد ئیتر ده‌ستی به گریان كرد وخۆی به دۆڕاو ده‌زانی.
كه‌ژاڵ دوای گێڕانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی یه‌كترناسین و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی، باسی چۆنیه‌تی جیابونه‌وه و جێهێشتنی كرد و وتی: ئه‌وه‌ی من چاوه‌ڕوانی نه‌بووم ئه‌وه بوو رۆژێك له رۆژان له هاوڕێكه‌م جیاببمه‌وه، چونكه ماوه‌ی 6 ساڵ كه‌م نییه، ئێمه هه‌موو نهێنیهكانمان له‌لای یه‌كتر باسده‌كرد، به‌ڵام كاتێك هه‌ستمكرد ئه‌و لێم ساردبوهتهوه و خۆی له به‌ڵێنه‌كان ده‌دزێته‌وه و له‌بیانوو ده‌گه‌ڕێت، كاتێكیش پرسیاری ئه‌و ساردبونهوهیهم لێده‌كرد خۆی له پرسیاره‌كان ده‌دزییه‌وه، ئه‌و باره تاماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی بۆماوه‌یه‌كی كه‌م خۆی بهمن نیشان ده‌دا، ئه‌مانه هه‌موو وایكرد منیش بڕیاری خۆم بده‌م، هه‌ركه‌سه له‌لای خۆییه‌وه یان زه‌واج بكه‌ین یان لێكتر جیابینه‌وه، چونكه ماوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان زۆری خایاند بواری مانه‌وه‌مان نه‌ما، به‌ڵام هاوڕێ زۆر به‌بێ باكی و بێ رێزگرتن له‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی به‌منی دا زه‌واجی ره‌تكرده‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌و مووچه‌یه ناتوانێت ماڵ دروست بكات، به‌ڵام ئه‌و قسانه هه‌مووی بیانوو بوون.
ئه‌وه‌ی به‌لای كه‌ژاڵ-ه‌وه گران بوو و زۆریش ئاخی بۆ هه‌ڵده‌كێشا، هۆكاری ساردبوونه‌وه‌ی هاوڕێ بوو، چونكه به‌لای خۆیه‌وه هیچ كه‌موكوڕیه‌كی نه‌بوو و هه‌ستی به‌هیچ گوناهێك نه‌ده‌كرد و پێیوتین: تاكو گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌م هۆكاری وازهێنانی ده‌ستگیرانه‌كه‌م نازانم و زۆریش پرسیارم لێ‌كرد، ئه‌ویش ته‌نیا هۆكاری بۆ باری ئابووری ده‌گه‌ڕانده‌وه، له‌كاتێكدا من به‌رده‌وام په‌یمانی ئه‌وه‌م پێدابوو كه به‌هه‌موو ژیانێك رازیم كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌بووم له‌هاوڕێ روویدا كاتێك وا به ئاسانی وازی لێهێنام، له‌كاتێكدا ئێستا هه‌موو خزم و كه‌س و هاوڕێ و دراوسێكان به په‌یوه‌ندی ئێمه‌وه و ئه‌ڵقه گۆڕینه‌وه‌ی من و ئه‌و ده‌زانن، هیچ هۆكارێكیش نه‌بووه بۆ جیابوونه‌وه‌مان.
لهدواجاردت ئه‌و كچه هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تادا باسی كرد، بڕوای به‌هیچ كوڕێك نه‌ماوه و جگه له ده‌وامی خۆی به‌نیازه ئیتر شوونه‌كات و ژیان به‌ته‌نیایی به‌سه‌رببات، پێیوایه مرۆڤ له‌ژیانیدا یه‌كجار خۆشه‌ویستی ده‌كات و به‌ختی خۆی تاقیده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئهوتاقیكردنهوهیهی من سه‌ری نه‌گرت و جارێكی تر بیر له شوكردن و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ناكه‌مه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی هاوڕێی دۆست و ده‌ستگیرانی رابردووی زۆر ههولمَاندا بۆمان باس بكات، به‌ڵام كه‌ژاڵ ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه جارێكی تر باسی ئه‌و كوڕه بكاته‌وه‌و وتی: من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه نه‌ماوه بۆیه نامه‌وێت باسی بكه‌م.
هه‌ر بۆ زانینی دوا وێستگه‌ی په‌یوه‌ندی كه‌ژاڵ و هاوڕێ، سارای خوشكی كه‌ژاڵ بۆی گێڕاینه‌وه و وتی: هاوڕێی ده‌ستگیرانی خوشكه‌كه‌م دوای ئه‌وه‌ی كه‌ژاڵی خوشكمی جێهێشت، كچه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی خواست، چونكه هاوڕی بڕوای به‌خۆی نه‌بوو ماڵ دروست بكات، ته‌نیا له‌ڕێگای كچێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه نه‌بێت، بۆیه له‌پێناو پاره و ماڵ خوشكه‌كه‌می جێهێشت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یه‌ی كه‌سوكاری هه‌ردوولا له‌كاتێكدا كه‌ژاڵ و هاوڕێ 6 ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بوون، سارای خوشكی كه‌ژاڵ وتی: هه‌رله سه‌ره‌تاوه كه‌سوكاری هه‌ردوولا زۆر ته‌داخولی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یان نه‌ده‌كرد، چونكه هه‌ردوولا ده‌رچووی زانكۆ بوون، بۆیه ئه‌وان ئازاد بوون له ئه‌ڵقه گۆڕینه‌وه و جیابوونه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی جیابونه‌وه‌یان كه‌ژاڵ رێگه‌ی نه‌دا باوكم و براكانم ته‌داخول بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر دووكه‌س به‌یه‌ك نه‌گه‌ن كه‌سوكار رۆڵیان ئیجابی نابێت.
puk mediya

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ت به‌راستی ئه‌وه ده‌ردی زۆرێك له خه‌ڵكی یه بڵام كوا چاره‌سه‌ر؟؟؟!!!...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zpr supas barezim dasti tosh xosh bet b peyamakat bale rast akit zorbey zori kch u kur awhayan le hatowa balam wak to wett kwane jarasari iter awaya bir u ray kur u kchakani ema para habat hich ksha niya ba xoshawistrin kaset lat jiya betaw
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh gwlm


له‌سه‌ر هێڵ نییه







zorrr bedaxawa
dastakant xosh bet frishte geyan


له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas dasti eway gullish xosh bet bo peyama jowanakatan bale zor ba daxawa insan la dway tamanaki per xoshawisti bo para u mali doniya waz la xoshawistrin kas benit zorish badaxwa inshalla xwa 7aqi kazhal lay akatawa dobara supas hiway sarkawtan u baxtawari bo eway xoshawist axwazim
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم زؤر زؤر بةداخةوة

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas malakam dasti tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
