.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






یانەی ریاڵمەدرید پێویستی بەنوێكردنەوەی یانەكەی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو، پاش ئەو نائومێدیەی جامی مەلیكو خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپاو دواجاریش شكستی یانەكە بەرامبەر بەرشەۆنە لەیاری كلاسیكۆدا،ئەم نائومێدیو شكستە قورسانە وای كرد فلۆرێنتۆ پێرێسی سەرۆكی یانەكە هەندێك بریاری گرنگ بدات
تواناكانی مەدرید رووەو بیناكردنی تیپێكی تازەیە
هەرچەندە تاوەكو ئێستا نازناوی لالیگا لەناو یاریگادایە بەنیسبەت ریاڵمەدریدەوەو یەكلا نەبووەتەوە بۆ یانە كەتەلۆنیەكە، بەتایبەتی بەگریمانەی شكستی بەرشەلۆنە لەهەریاریەكدا لەو 6 یاریەی كە ماوە، لەگەڵا ئەوەشدا نیەتەكانی ناوخۆی مەدرید رووەو بینا كردنەوەی تیپێكی تازەیە
پێدەچێت كۆمەڵێك یاریزانی باشو راهێنەری گەورە روپەری رۆژنامەكان بگرن بەتایبەتی نزیكەكانی ریاڵمەدرید كە بەڕای چاودرێران ئەوانە روو لەمەدرید دەكەن بۆ سەركردایەتی كردنی یانەكە لەوەرزی نوێدا، بەڵام ئایا جارێكی تر پێرێز پارەكانی دەخاتەوە كار بۆ كۆتایی هێنان بۆ شكاندنی هەیمەنەتی بەرشەلۆنە بەسەر خولی ناوخۆو بڕینی قۆناغی دووەمی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا؟
پیلگرینی یەكەم قوربانی دەبێت
مانوێل پیلگرینی چیلیو راهێنەری یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانی یەكەم قوربانی پێرێزی سەرۆك دەبێت لە پرۆژەی نوێدا، لەم بارەیەوە چەندین رۆژنامە ئاماژەیان بەوە كردووە كە بریاری دەركردنی پیلگرینی شتێكی چاوەڕوانكراوە لەوەرزی نوێدان، بۆ جێگرتنەوەی پیلگرینی ئارسەن فینگەری ئارسیناڵیان بەشیاو زانیوە، بەلام ئەو چەند جارێك رایگەیاندووە روو لەمەدرید ناكات، لەبەر ئەوە بازنەی پاڵێوراوەكان لە نێوان دوو راهێنەردا دەمێنێتەوە كە
بریتین لە رافایل بینیتێزی راهێنەری یانەی لیڤەرپولو جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری ئەنتەرمیلان، هەرچەندە ئەوەی دووەم دوو دڵە لەجێ هێشتنی شوێنەكەی لەئیتالیا.
رێبێریو سیسەكو رۆنی لەژێر دووربینی ریاڵدان
هێنانی فرانك رێبێری فەرەنسی زۆر ئاڵوزی تێكەوتووە بۆ ریزی ریاڵ، بەلام یانەكە هێشتر گرنگی پێدەداتو دەیەوێت هێڵی پێشەوەی پێ بەهێز بكات، لەلایەكی ترەوە هەریەكە لە سیسەك فابریگاسی ئارسیناڵو داڤید ڤیاو داڤید سیلڤای ڤالەنسیا لەو یاریزانانەن كە
جەماوەری ریاڵمەدرید ئارەزوویان لەیاری كردنیانەو دەیانەوێت بە درێسی ریاڵەوە بیان بینن.
جگە لەو یاریزانانە پێرێزی سەرۆكی یانەكە زۆر حەزی لەوەیە واین رۆنی بگەیەنێت بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی هاورێی، بەڵام دەرچونی رۆنی لەمانچستەر هەروا ئاسان نیە، ئەو كارە هێندەی تر قورس دەبێت گەر بێتو فێرگسنی راهێنەریان رەزامەندی نیشان نەدات لەسەر جێهێشتنی یانەكە
جێگرەوەیەك بۆ كاسیاس
یانەی ریاڵمەدرید لە پرۆژە نوێیەكەیدا تەنها گرنگی بەیاریزانانی هێڵی پێشەوەو ناوەراست نادات، بەڵكو دەیەوێت گۆڵچیەكی یەدەكیش بكرێت بۆ جێگرتنەوەی ئیكەركاسیاس لەشوێنی دۆدەكی پۆڵەندی كە ئێستا گۆڵچی دووەمی یانەكەیەو وەرزی داهاتوو گرێبەستەكەی تەواو دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش كلاودیۆ براڤۆی چیلیو گۆڵچی یانەی ریاڵ سۆسیداد لەپلە دووی ئیسپانیدا كەوتووەتە ناو راداری ریاڵمەریدەوە ئەگەر دیگۆ ئاڵڤێسی گۆڵچی یانەی ئەلمیریا نەكڕن.
چاودرێرانیش پێیان وایە ریاڵمەدرید پێویستی بەیاریزانێكی هێڵی ناوەندە بۆ هاوكاری كردنی چاڤی ئەلۆنسۆو یاریزانێكی توانا بەرز لەلای چەپی یاریگا.
پاككردنەوەیەكی گشتی
لەریزی ریاڵمەرید تەنها باس لە هێنانی یاریزانان نیە، بەڵكو كرداری پاككردنەوەی یانەكەش لە پرۆژەی نوێبونەوەی ریاڵدایە، بۆ ئەو مەبەستە ناوی هەندێك یاریزان لەسەر خەتە بۆ
جێهێشتنی یانەكە نمونەیان خۆسێ ماریا گۆتیو مامادۆ دیارا ئەگەر گرێبەستێكی باشیان پێ بگاتو رازیكەر بێت، هەمان حاڵەت گرانیرۆ دەگرێتەوە كە چاوەڕێی گرێبەستێكی دەرەكی دەكات.
لەلیستی ئەو یاریزانانەی كە دەردەكرین درنتی هۆڵەندی لەخۆ دەگرێت بەزیادەی میتسلدەری ئەڵمانی كە كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەكەی تەوا دەبێت، ئەگەریش بۆ ئەوە هەیە دەركراوەكان رائول گۆنزالێسیش بگرێتەوە هەرچەندە ماوەی 16 ساڵە لەو یانەیەدا یاری دەكات، بەڵام ئەو
هەموو ساڵە نابێتە تكاكاری رائولو هەمان دەردی هێرۆی هاورێ كۆنەكەی چاوەرێی دەكات.
رەنگە پرۆژەی نوێ كردنەوەو پێكەوە نانی یانەیەكی نوێ لە چەند هەفتەی داهاتوو دەست پێ بكاتو هەندێك لەو یاریزانانەی باس كران بهێنرێنە یانەكەوە، بەلام پرسیار لەوەدایە ئایا ئەو پرۆژەی ریاڵمەدرید دەتوانێت نازناوەكان بۆیانەكە بگێرێتەوە؟! وەڵامەكەی پێویستی بەكاتە
yariga


لهسهر هێڵ نییه