.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















زۆربەی خەڵك ئەو راستییە دەزانن كە رۆژانە پێنج جار خواردنی سەوزە و میوە بۆ تەندروستی زۆر گرنگە. هەروەها جۆراوجۆركردنیان بۆ تەندروستی زۆر باشترە. هەر رەنگێكی جیاوازی سەوزە و میوەكان گرنگی تەندروستی تایبەتی هەیە. سەوزە و میوەی سوور، چەندین مادەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرن وەكو لایكۆپێن Lycopen، كوێرسێتین Quercetin، هیسپێریدین، ئیلاجیك ئەسید كە پیاو دەپارێزن لە شێرپەنجەی پرۆستات، هەروەها كۆلیستیرۆلی خەراپ و پەستانی خوێن دادەبەزێنن، نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكانیش سووكتر دەكەن. سەوزە و میوەی زەرد جگە لە كالسیۆم و مەگنسیۆم، چەند مادەیەكی گرنگ لەخۆدەگرن وەكو بیتا كارۆتین، زیازانتین Zeaxanthin، لایكۆپێن، پۆتاسیۆم، ڤیتامین C، كە رۆڵی گرنگیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پرۆستات و رێگرتن لە گۆڕانەكانی چاو كە پەیوەستن بە تەمەن و بینین كز دەكەن، هەروەها دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خەراپ و یارمەتیدانی پتەوكردنی ئێسكەكان. سەوزە و میوەی رەنگ سەوز، مادەی گرنگی وەكو كلۆرۆفیل، ریشاڵ، لیوتین Lutein، فۆلێت، ڤیتامین C، كالسیۆم، بیتاكارۆتین لەخۆدەگرن كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە كەم دەكەنەوە، پەستانی خوێن و ئاستی كۆلیستیرۆلی خەراپ دادەبەزێنن، هەرسكردنی خۆراك رێكدەخەن، تەندروستی چاوەكان دەپارێزن، سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكەن. سەوزە و میوەی شین و مۆر، مادەی گرنگ لەخۆدەگرن وەكو لیوتین، زیازانتین، فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids، كوێرسێتین كە رۆڵیان بۆ پاراستنی چاوەكان هەیە، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن، بەهێزكردنی دەزگای بەرگری لەش، رێكخستنی كرداری هەرسكردنی خۆراك و هاندانی هەڵمژینی كانزاكان. سەوزە و میوە رەنگ سپییەكان، مادەی خۆراكی گرنگی وەكو بیتاگلوكان Beta-glucans، لیگنانەكان Lignans لەخۆدەگرن كە سوودی تەندروستییان هەیە بە شێوەی بەهێزكردنی بەرگری لەش، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و مەمك، بالانسكردنی هۆرمۆنەكان.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه






دةست خوش هةر بزيت كــيان...............,’,,,,,,,,,,,


لهسهر هێڵ نییه









zor supas laya giyan dasti tosh xosh bet gulla giyan her sarkawtu bit inshalla
لهسهر هێڵ نییه