.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، رایده‌گه‌یێنێ كه داهاتى دوایین ئه‌لبوومى كه نێوى (لاپه‌ڕه‌ى سپی)یه‌و هه‌فته‌ی
رابردوو بڵاوكرایه‌وه، ده‌داته منداڵانى هه‌ژار. هه‌روه‌ها ئه‌وپرۆژه‌یه گهورهتردهبێ بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كى خێرخوازى به‌نێوى (كۆمه‌ڵه‌ى خێرخوازى لاپه‌ڕه‌ى سپى).
لاپه‌ڕه‌ى سپى، دوایین ئه‌لبوومى هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵایه، كه له 14 گۆرانی پێكدێ و هۆنراوه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن سامى ئه‌رگۆشى نووسراون‌و، هه‌موو ئاواز و دابه‌شكردنه‌كانیش هى هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا خۆیه‌تى، كارى موزیك و تۆماركردنى له‌سه‌ر ده‌ستى باشترین و به‌نێوبانگترین موزیسهنهكان، له ستۆدیۆكانى توركیا ئه‌نجامدراوه. له به‌رگى ئه‌لبوومه‌كه‌ش نووسراوه كه هه‌موو داهاتى ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ ئه‌و منداڵانه ته‌رخانده‌كرێ كه بوونه‌ته قوربانى شه‌ڕ و تووندوتیژى.
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، لهگهڕهكى خانه‌قاى شارى هه‌ولێر له دایكبووه، سه‌ره‌تای كارى هونه‌رى به ژه‌نینى ئامێرى كیبۆرد له‌گه‌ڵ تیپه میللییه‌كانى هونه‌رى شارى هه‌ولێر ده‌ستپێكردووه. ساڵى 1993 روویكردووه‌ته ئه‌وروپا و له وڵاتی سوێد نیشته‌جێبووه. له سوێد یه‌كه‌م ئه‌لبوومى خۆى له ساڵى 1998 به‌نێوى (تۆ هاتى) بڵاوكرده‌وه، ئه‌لبوومه‌كه‌ى ده‌نگ و سه‌دایه‌كى زۆرى دایه‌وه، هه‌وادارێكى زۆرى بۆ په‌یدابوو، به تایبه‌تى له‌نێو گه‌نجان، دواى ئه‌ویش ئه‌و ئه‌لبوومانه‌ی بڵاوكرده‌وه: (بگه‌ڕێوه 2000، دایه 2001، رۆژگار 2002، تلیناز 2004، گه‌نجى پیر 2007) دوایین ئهلبوومیشى كه دوو هه‌فته پێش ئێستا بڵاوكرایه‌وه به نێوى (لاپه‌ڕه‌ى سپى) یه.
به‌و پرۆژه‌یه به ئارامی له مهنزڵگاكهمدا راده‌كشێم
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، كه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌لبوومه‌یدا هاوسه‌ری ژیانیشی ده‌ستنیشانكرد. زه‌كه‌ریا، رایده‌گه‌یێنێ كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كى خێرخوازى به‌نێوى (كۆمه‌ڵه‌ى خێرخوازى لاپه‌ڕه‌ى سپى) داده‌مه‌زرێنێ، ناوبراو گوتى "بۆ هاوكاریی ئه‌و منداڵانه‌ی بێكه‌سن، بێ سه‌رپه‌رشت و هه‌ژارن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانیی شه‌ڕو له‌به‌ر نه‌بوونی و هه‌ژاری، ناتوانن درێژه به په‌روه‌رده‌و خوێندن بده‌ن، وه‌كو هه‌وڵێك بۆ دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ ئه‌وان، بیرم له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخوازی به ناوی (لاپه‌ڕه‌ی سپی) كرده‌وه".
زه‌كه‌ریا بانگهێشتى هه‌وادارانى و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى كوردى كرد تاوه‌كو پشتگیرى له‌و پرۆژه خێرخوازیه‌ی بكه‌ن "ئه‌گه‌ر بتوانم شتێكی وا بكه‌م و به هاوكاریی و پشتگیریی هه‌مووتان ئاوڕێك له‌و منداڵانه بده‌ینه‌وه، ئه‌وسا له مهنزڵگاكهمدا به ئارامی رادهكشێمو، به‌خته‌وه‌ر ده‌بم به‌مشێوه‌یه بتوانم له‌م دنیا راگوزهرهدا هاوكارییه‌كی ساده‌ش بێت، له بواری په‌روه‌رده، كه‌لتوور، رۆشنبیری و شارستانیدا پێشكه‌شى گهلو وڵاته‌كه‌م بكه‌م".
داهاتی جلوبه‌رگ و كۆنسێرتهكانیش بۆ منداڵانی هه‌ژار ده‌بێ
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى ئه‌ستێره نێودارهكانى هونه‌ر له جیهاندا، كاری خێرخوازی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان كۆمه‌ڵه و رێكخراوی خێرخوازیان هه‌یه‌و یارمه‌تى منداڵان یان تووشبووانى نه‌خۆشى ئایدز و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه ده‌ده‌ن و یارمه‌تی ئه‌و وڵاتانه ده‌ده‌ن كه رووبه‌ڕووى كاره‌ساتى سروشتى ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌نێو هونه‌رمه‌ندانى كورد ئه‌وه زۆر به‌كه‌م بینراوه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاره‌ی زه‌كه‌ریا بێ هاوتایه له‌نێو هونه‌رمه‌ندانی كورددا،هه‌رچه‌نده پێشتر هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندانى كورد داهاتى كۆنسێرته‌كانیان پێشكه‌ش به منداڵانى هه‌ژار كردووه، به‌ڵام زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌ندى كورده كه داهاتى ئه‌لبوومى خۆى پێشكه‌شى منداڵانى هه‌ژار بكات. جگه له‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به (رووداو)ی راگه‌یاند كه زه‌كه‌ریا له به‌رنامه‌یه‌دا چه‌ند كۆنسێرتێكیش بكات له داهاتوودا كه داهاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌بێت كه یارمه‌تی منداڵانی هه‌ژار ده‌دات. هه‌روه‌ها فرۆشتنی هه‌ندێ جلوبه‌رگیش كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی زه‌كه‌ریا رێكلامیان بۆ ده‌كرێ و ئارمی كۆمپانیای زه‌كه‌ریایان له‌سه‌ره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌بێ .
ئه‌و ئه‌لبوومه ده‌ربڕی منداڵیی منه
زه‌كه‌ریا له باره‌ى بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه زیاتر ده‌ڵێ"منداڵی و گه‌نجێتی خۆشترین سه‌رده‌می ژیانی مرۆڤن، له هه‌نگاوی یه‌كه‌می بیرۆكه‌ی (لاپه‌ڕه‌ی سپی)دا ویستم ئه‌م به‌رهه‌مه‌م وه‌كو دیارییه‌ك پێشكێشی ئه‌و منداڵانه بكه‌م كه مه‌رگ، سته‌م، خوێن، نه‌بوونی و هه‌ژاریان بینیوه. ئه‌م دیاریه لاپه‌ڕیه‌كی سپی و خزمه‌تێكی ساده‌ی مرۆڤانه‌یه، ئه‌م ئهلبوومهشم به‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كردووه و هه‌موو داهاته‌كه‌شی بۆ ئه‌و منداڵانه‌یه".
زه‌كه‌ریا ده‌ڵێ ئه‌و ئه‌لبوومه ده‌ربڕى ژیانى سه‌رده‌مى منداڵی ئه‌وه "موزیك جگه‌رگۆشه‌م، منداڵیم، هه‌ستم، دڵم، وڵاتم، زێدی له‌دایكبوونم، خۆشه‌ویستیی خاكم، عه‌شقی هه‌ره گه‌وره و هونه‌رمه. ئه‌م ئه‌لبومه‌م كه ئاماده‌كردووه ده‌ربڕی منداڵیمه، خۆزگه و هیواكان و ژیانمه. ئه‌م لاپه‌ڕه سپییه ره‌نج و شه‌ونخوونی و ماندوویه‌تی و كاری بێ وچان و دڵسۆزانه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نمه".
تكایه كۆپى مه‌كه‌ن
كۆمپانیای (میوزیك زه‌كه‌ریا پرۆدێكشن)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌لبوومه تازه‌یه‌ی زه‌كه‌ریادا، له نامه‌یه‌كى كراوه‌دا داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كات، بۆ سه‌رخستنى پرۆژه خێرخوازییهكهى هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا،ئه‌لبوومى (لاپه‌ڕه‌ى سپى) كۆپی نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئۆرجیناڵه‌كه‌ی بكڕن.
له به‌شێكى نامه‌كه‌دا هاتووه "هه‌موو داهاتی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ ئه‌و منداڵانه‌یه كه بوونه‌ته قوربانیی شه‌ڕ و تووندوتیژی و ئه‌وپه‌ڕی پێویستییان به یارمه‌تی و هاوكاری و ئاوڕلێدانه‌وه‌ی هه‌مووانه، بۆیه‌ش خۆدوورگرتن له كۆپی و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی رێز و پێزانینه و به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر و راسته‌وخۆی ئێوه‌یه له‌م كار و پرۆژه خێرخوازییه‌دا كه له چوارچێوه‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی لاپه‌ڕه‌ی سپی)دا بۆ خزمه‌ت و هاوكاری و پشتگیریی ئه‌و منداڵانه پێشكه‌ش ده‌كرێ". هه‌روه‌ها "كۆپینهكردن و لهبهرنهگرتنهوهی ئه‌م به‌رهه‌مه، ئه‌و په‌ڕی رێزگرتنه له ره‌نج و ماندووبوویهتی دوو ساڵی ته‌مه‌نی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا و كار و به‌رهه‌مه‌كانی".
shafaq

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه