❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵبژارده‌کانی جامی جیهان ” هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا “

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-25 06:58:34

kosar 95
جوانی کوردژین
شوێن: Stockholm Sweedn
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-11
دواترین سه‌ردان: 2011-11-14
په‌یامه‌كان: 754
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

هه‌ڵبژارده‌کانی جامی جیهان ” هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا “

یه‌کێتی تۆپێی پێی ئیسپانیا ناسراوا به‌ : Real Federación Española de Fútbol له‌ساڵی 1913 دامه‌زراوه‌
 

نه‌خشه‌ی وڵاتی ئیسپانی ‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7af93e7292.jpg

ئاڵای هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-20d5d4c057.jpg

لۆگۆی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانای

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-af28b7e27c.jpg

درێسه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d9bc4492fd.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-86cd679504.jpg

ڕاهێنه‌ر :  فیسینتی دێڵ بۆسکی

کیشوه‌ری ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ : ئه‌وروپا

پله‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌ له‌ ڕیزبه‌ندی جیهاندا { 31/03/2010}:  1

ده‌رکه‌وتنی پێشوی هه‌ڵبژارده‌که‌ له‌ جامه‌کانی پێشودا : 12 جار { 1934 – 1950 – 1962 – 1966 – 1978 – 1982 – 1986 – 1990 -1994 – 1998 -2002 – 2006 }

ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یه‌کێکه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ به‌هێزه‌کانی جیهان به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ تاکو ئێستا هیچ ناز ناوێكی جیهانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ وه‌ باشترین ئه‌نجامیشی هه‌ڵبژارده‌که‌ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی چواره‌می جامی جیهانی 1950 ی به‌رازیله‌ که‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای جامه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا ، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانای ئێستا له‌ ڕیزبه‌ندی فیفادا له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا دێت و هه‌ڵبژارده‌که‌ یه‌کێکه‌ له‌ پاڵێوراوه‌کانی به‌ده‌ست هینانی جامی جیهانی باشوری ئه‌فریقا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانای له‌ دوای به‌ده‌ست هێنانی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپای 2008 ی نه‌مسا و سویسرا ئێستا پێش بڕکێ ده‌کات له‌سه‌ر گشت نازناوه‌کان.

چۆنیه‌تی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌جامی جیهان

*******************************

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ گروپی پێنجی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا بۆ پاڵاوتنی جامی جیهانی یاری ده‌کرد له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌ له‌هه‌ڵبژارده‌کانی بۆسنیا ، تورکیا ، به‌لجیکا ، ئیستۆنیا ، ئه‌رمینیا ، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانای توانی له‌کۆی 10 یاری هه‌ر 10 یاریه‌که‌ی برده‌وه‌ و توانی 28 گۆڵ تۆمار بکه‌ن و ته‌نها 5 گۆڵیشیان لێبکرێت.

هێزی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌

*************

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی یاری ده‌کات ئه‌ویش ئه‌وه‌ی جێگیربوون له‌ناو یاریگادا سوڕانی تۆپ و چاو گێران بۆهێرش بردن.

ڕاهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌که‌ لیوس ئه‌ره‌گۆنیز که‌ توانی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپای 2008 بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌ به‌ده‌ست بهێنێت هه‌ڵبژارده‌که‌ی له‌سه‌ر دوو دوانه‌ هه‌ردوو ئه‌نیستا و زابی له‌ به‌رشيلۆنه‌ و دافید فیا و دافید سیلفا له‌ یانه‌ی فاله‌نسیا پێك بهێنێت له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری سه‌ریح فێرناندۆ تۆریس له‌یانه‌ی لێفه‌رپوول ، وه‌ هه‌ڵبژارده‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانێت به‌ئاسنی کۆنترۆڵی ناو یاریگا بکات و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رامبه‌ر به‌دیلی بگرن.

لاوازی هه‌ڵبژارده‌که‌

************

سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئاسان نیه‌ به‌ڵام به‌زاندنی هه‌ڵبژارده‌که‌ش مه‌حال نیه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا کاتێك به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك یاری بکات تۆپی درێژ به‌کار بهێنێت و هه‌وڵ بدات له‌ ڕێگه‌ی لێدانی تۆپه‌ جێگیره‌کانه‌وه‌ یاریبکات ئه‌واکێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌ درووست ده‌کات ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك وه‌ له‌لایه‌کی تریش هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی فیزیکی و ڕه‌ق یاری بکات ئه‌وا ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌دا سه‌ربکه‌وێت. ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ریه‌که‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌کانی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین و ئیتاڵیا و ئینگلته‌را ئاسانه‌.

ڕاهێنه‌ری ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌

****************

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-dcb92f1248.jpg

ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا فیسینتی دێڵ بۆسکی له‌دوای جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپای 2008 بووه‌ جێگره‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر ئه‌ره‌گۆنێز که‌ به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێکه‌وت، دێڵ بۆسکی هه‌وڵ ده‌دات له‌ دوو ڕووه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌که‌ هه‌بێت ئه‌وانیش

1 : پێکهێنانی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك پربێت له‌ ئه‌ستێره‌.

2: ده‌ست به‌سه‌ر یاریگادا گرتن و به‌کار هێنای توانا و تاقه‌ی یاریزانه‌کان وه‌ باوه‌ڕبه‌خۆ بوون جۆش و خرۆوشیان بۆ یاری کردن

ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه

******************

جێرارد پیکی { به‌رشه‌لۆنه‌ / ئیسپانای }

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1e6f7f5122.jpg


فێرناندۆ تۆرێس { لێفه‌رپوول / ئینگلته‌ر }

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f89521e50b.jpg


زابی هێرنانز { به‌رشه‌لۆنه‌ / ئیسپانای }

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3a1b212bd.jpg

چانسه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ جامی جیهاندا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1958255859.jpg


لیستی یاریزانه‌کانی ئیسپانای

1 Iker Casillas Goalkeeper   10 Cesc Fàbregas Midfielder
13 Diego López Goalkeeper   12 Busquets Midfielder
23 José Manuel Reina Paez Goalkeeper   14 Xabi Alonso Midfielder
- Andoni Iraola Defender   18 Riera Midfielder
- Monreal Defender   19 Marcos Senna  Midfielder
2 Albiol Defender   20 Cazorla Midfielder
3 Gerard Piqué Defender   21 David Silva Midfielder
4 Marchena Defender   22 Mata Striker
5 Puyol Defender   23 Jesús Navas Midfielder
11 Capdevila Defender   7 David Villa Striker
15 Sergio Ramos Defender   9 Fernando Torres Striker
19 Arbeloa Defender   16 Fernando Llorente Striker
6 Iniesta Midfielder   17 Güiza Striker
6 Pablo Hernández Midfielder   22 Negredo Striker
8 Xavi Midfielder   - Vicente Del Bosque Manager/Coach

ڕیزبه‌ندی گروپی  H

  Team MP W D L GF GA Pts
Spain 0 0 0 0 0 0 0
Switzerland 0 0 0 0 0 0 0
Honduras 0 0 0 0 0 0 0
Chile 0 0 0 0 0 0 0



کات و شوێنی یاریه‌کانی ئه‌م گروپه‌

Match Date – Time Venue     Results     
15 16/06 13:30 Nelspruit   Honduras - Chile 
16 16/06 16:00 Durban   Spain - Switzerland 
31 21/06 16:00 Nelson Mandela Bay/Port Elizabeth   Chile - Switzerland 
32 21/06 20:30 Johannesburg – JEP  Spain - Honduras 
47 25/06 20:30 Tshwane/Pretoria   Chile - Spain 
48 25/06 20:30 Mangaung / Bloemfontein   Switzerland - Honduras 
yariga

Kurdzhin
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
            چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-83f995511c.jpg
                                    ilove yuo the girl

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net