.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






په‌راوێزمخه‌ن
گۆران رِه‌ئوف
تكاده‌كه‌م هه‌موولایه‌ك په‌راوێزمخه‌ن،
ده‌خوازم دووركه‌ونه‌وه له خه‌یاڵ و له ئه‌ندێشه‌م،
به‌دووم كه‌ن له شادی و غه‌م.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له مرۆڤبوونم بێزارم.
بێزارم له گومرِایم و له به‌ئیمانیم.
نائومێدم له تاوان و دڵته‌نگم له چاكه‌كاریم.
* * *
ئه‌ی هاورِێیان په‌راوێزمخه‌ن،
په‌راوێزمخه‌ن وه‌ك چۆن خودا شه‌یتانی په‌راوێزخست.
په‌راوێزمخه‌ن به‌وێنه‌ی ترس له رِووناكی،
به‌وێنه‌ی شادی له تاریكی.
به‌وێنه‌ی گومان له پاكی.
ده‌ی خێراكه‌ن، ده‌ی جێمبهێڵن،
وابكه‌ن خه‌یالآته ئه‌به‌دیه‌كانم بیرچێته‌وه.
ئه‌گین ناتوانم به‌ته‌نهابم.
وابكه‌ن جارێكی تر نه‌كه‌ومه كاریگه‌ری بوونه‌وه.
ئه‌گین ناتوانم كارنه‌كه‌م.
* * *
ئه‌ی خودایه چیم لێده‌كه‌ی كه‌له مۆڤبوونم بێزارم!.
چیم لێده‌كه‌ی كه نائومێدم له هه‌مووه‌كی شته‌كان.
بێزار له‌سه‌رتاپای ده‌نگه‌كان.
دڵته‌نگ له‌سه‌رجه‌می رِه‌نگه‌كان.
* * *
ئه‌وه‌ته‌ی ده‌توانم بیركه‌مه‌وه،
بێزارم له مرۆڤبوونم.
ئه‌وه‌ته‌ی واده‌زانم له ژیاندام،
نائاوسوده‌م...برِوابكه نائاسوده‌م.
ئیدی چ بكه‌م، كه‌ناتوانم درۆبكه‌م له‌گه‌ڵ تۆدا؟
ده‌پێم بڵێ چۆن بكه‌م له‌م جه‌نگه‌لآنی پرِ درۆدا؟.
* * *
تكاده‌كه‌م دۆسته‌كانم په‌راوێزمخه‌ن،
به‌دوورمكه‌ن له‌گشت شتێك.
نائارامم، دڵشكاوم، چیم لێده‌كه‌ن.
ئومێده‌وارم لێم نه‌رِه‌نجێن،
چونكه رِۆحم غه‌مباره له‌وه‌ی له‌جه‌سته‌ی مرۆڤدایه.
غه‌مباره له‌وه‌ی له‌م گه‌ردوونه گه‌وره‌دایه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی شتێك نه‌ماوه
خۆمى پێی بخه‌ڵه‌تێنم.
خه‌ونێك نه‌ماوه
برِوا به حه‌قیقه‌تی بهێنم.
* * *
دایه بابه، خوشكان برایان،
په‌راوێزمخه‌ن،
وه‌ك چۆن ئاژه‌ڵه‌كان له‌كاتی گه‌وره‌بوونی كۆرپه‌كانیاندا،
په‌راوێزیانده‌خه‌ن.
بمرِه‌نجێنن،
چونكه ئاگری هه‌ڵهاتنم له‌م گه‌ردوونه،
له ده‌روونم به‌ربووه.
رِقتان لێم بێ.
چونكه گه‌ر به‌خۆم بێ،
ناتوانم له‌بیرتان كه‌م.
داواده‌كه‌م بمبوورن كه‌وا ده‌ڵێم.
بمبه‌خشن كه‌به‌و جۆره هاتوومه‌ته گۆ.
چونكه دڵنیام ناتوانم دووشت بكه‌م:
یه‌ك خۆخه‌ڵه‌تاندن و دووه‌م درۆ.
* * *
ئه‌ی ئه‌و كچه‌ی تا هه‌نووكه‌ش به‌ته‌واوی ئاگات لێم نیه،
توو مه‌ستی چاوه‌كانت، به‌ته‌واوی له‌بیرمكه.
به‌رِه‌هاییه‌وه له‌به‌رامبه‌رمدا بێ‌باك به.
وابكه جارێكی تر بیرم لێ نه‌كه‌یته‌وه.
سه‌رسام مه‌به ئێستا چۆنم!
چونكه گه‌یشتوومه‌ته شتانێك
پرِن له نائومێدی، و پرِن له مرواری رٍِاسته‌قینه.
لێره‌وه‌یه گه‌شته‌كه‌م بۆ كه‌ناره دووره‌كان.
لێره‌وه‌یه ئه‌به‌دیه‌تم بۆ بیرۆكه نوێیه‌كان.
ده‌رِۆم بۆ ئه‌و بیابانانه‌ی سه‌وزترن له‌م دارستانه جادوئامێزانه‌ی
له چاوه‌كانی تۆدا دیاره.
به‌نیازم سه‌فه‌ربكه‌م بۆ ئه‌و غوربه‌تانه‌ی جوانترن له‌م نیشتیمانه‌ى
كه‌له رِووخساری تۆدا یاره.
به‌هیوام برِۆم و نه‌یه‌مه‌وه ئه‌م هه‌واره.
بۆیه ده‌ڵێم په‌راوێزمخه، دڵرِه‌قانه په‌راوێزمخه،
دڵرِه‌قانه‌تر له رِابردوو، قه‌ت بیرم لێمه‌كه‌ره‌وه.
سه‌ركه‌شانه‌تر له منداڵى وه‌لآمم مه‌ده‌ره‌وه.
ناسكتر له جاران مه‌هێڵه بت بینم.
گه‌شاوه‌تر له رِابردوو وابكه زیاتر دڵته‌نگى بچێژم و
به‌ته‌واوى بێزاربم.
* * *
من برِیارى خۆمم داوه و چاوه‌رِوانى ئێوه‌م.
چاوه‌رِوانم به‌بێ بیركردنه‌وه، په‌راوێزمخه‌ن.
من تێگه‌یشتووم له‌خۆم و ده‌زانم چى ده‌كه‌م،
بۆیه چاوه‌رِوانم له‌بیرم كه‌ن.
من گه‌یشتوومه‌ته كه‌ناره رِاسته‌قینه‌كان و تێده‌گه‌م له ده‌نگه‌كان.
گه‌یشتوومه‌ته رِۆخى نائومێدى و ده‌زانم چۆنه رِه‌نگه‌كان.
هه‌ربۆیه كه‌ده‌ڵێم په‌راوێزمخه‌ن.
وه‌هایه حاڵم، وه‌هایه ناخم، وه‌هایه گۆرانیه‌كانم.
بۆیه ده‌ڵێم په‌راوێزمخه‌ن چونكه له مرۆڤبوونم بێزارم.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast u chawt xosh bet kak hemn gyan sarkwtu bet


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه