.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











كوردسات په‌خشی درامای گه‌رمیان‌و كوێستانی راگرت :
به‌دوای ناڕه‌زایی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان، ئه‌مشه‌و دوابه‌شی زنجیره درامای "گه‌رمیان‌و كوێستان" له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات بڵاوكرایه‌وه‌و چیتر به‌شه‌كانی دیكه‌ی بڵاوناكرێته‌وه.
: دوای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ داوای ڕاگرتنی زنجیره درامای "گه‌رمیان‌و كوێستانیان"یان كرد ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوا زنجیره‌ی دراماكه له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساته‌وه په‌خشكرا‌و بڕیاردرا به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م درامایه بڵاونه‌كرێته‌وه.
نوێنه‌ری ڕێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكیكردن له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال، ئاریان ساڵح كه‌ریم به ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند "به‌ڵێنمان پێدرا كه دوابه‌رهه‌می درامای گه‌رمیان‌و كوێستان په‌خش بكرێت‌و ئه‌و زنجیرانه‌ی تری كه ماوه په‌خش نه‌كرێت".
وتی "داوای ئه‌وه‌مان كردووه ڕونكردنه‌وه بدرێت له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری دراماكه‌وه‌و ئه‌و زنجیرانه‌ی كه په‌خش نه‌كراوه ئایا هیچ ته‌شهیرێكی تری تیادا هه‌بووه یان نا؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له دوا زنجیره‌ی دراماكه‌دا كه په‌خشكرا هیچ ته‌شهیری تیادا نه‌بینرا.
وتیشی "به‌دواداچون ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و زنجیرانه‌ی كه په‌خش نه‌كراوه تا بزانین چی تیادا بووه سه‌باره‌ت به كه‌سوكاری ئه‌نفال كراوان".
ده‌رهێنه‌ری زنجیره درامای "گه‌رمیان‌و كوێستان" سالارسوڵتان به‌ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند له‌ماوه‌یه‌كی تردا ڕونكردنه‌وه‌ی خۆمان ده‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كمان نیه.
زنجیره درامای گه‌رمیان‌و كوێستان پاش بڵاوبونه‌وه‌ی 13 زنجیره‌ی، كه‌س‌و كاری قوربانیانی ئه‌نفالی نیگه‌رانكرد‌و داوای ده‌ستبه‌جێی ڕاگرتنی ئه‌و درامایه‌یانكردو ئه‌م شه‌و دوازنجیره‌ی بڵاوكرایه‌وه كه چه‌ند زنجیره‌یه‌كه تری مابوو.
ا
" awena"
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Govar E14 (2010-04-27 12:41:26)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه