.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









كام یانه ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م ساڵ؟

جامی یانه‌كانی ئه‌وروپا، كه به به‌شداری 32 یانه له‌هه‌شت گروپ ده‌ستی پێكردبوو به‌دوای ههورازو نشێوێكی زۆر گه‌یشتوه‌ته قۆناغی پێش كۆتایی (چوارگوشه‌ی زێرین)، چوار یانه‌ی بایرن میونیخ (ئه‌ڵمانیا)، به‌رشه‌لۆنه (ئیـسپــانیـــــا)، ئینـتــهر میلان (ئیتاڵیا)و لیۆن (فه‌ڕه‌نسا) كه به‌بردنه‌وه له مانچسته‌ریونایتد، ئارسناڵ، چێڵسی‌و بۆردۆ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م قۆناغه‌و بایرن میونیخ ــ لیۆن، ئینته‌رمیلان ــ به‌رشه‌لۆنه رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه.
به‌راستی كامه‌یان ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌و ساڵ، هه‌رچه‌ند له نێو ئه‌و چوار یانه‌یه ته‌نیا یانه‌ی لیۆن ئه‌م نازناوه‌ی وه‌ده‌ست نه‌هێناوه‌و ئه‌مه چه‌ند ساڵێكه له ئاستی فتبۆڵی فه‌ڕه‌نساو ئه‌وروپا توانیویه‌تی خۆی ده‌ر بخات‌و به سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ریاڵ مه‌دریدی زلهێز مێژوویه‌ك بۆ خۆی دروست بكات. بایرن میونیخ پڕشانازیترین یانه‌ی ئه‌ڵمانی له مێژووی ئه‌وروپا، ساڵه‌كانی 1974، 1975، 1976 و2001 بووه‌ته پاڵه‌وانی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو له ساڵه‌كانی 1982، 1987و 1999 پله‌ی دووه‌می وه‌ده‌ست هێناوه. به‌رشه‌لۆنه كه بێگومان یه‌كێك له باشترین، بههێزترینو خۆشه‌ویسترین یانه‌كانی جیهانه، له ساڵه‌كانی 1992، 2006و 2009 ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی بردوه‌ته‌وه‌و له ساڵه‌كانی 1961، 1986و 1994یش پله‌ی دووه‌می وه‌ده‌ست هێناوه. له كۆتاییدا ئینته‌رمیلان له ساڵه‌كانی 1964و 1965 بووه‌ته پاڵه‌وانی ئه‌وروپاو له ساڵه‌كانی 1967و 1972 پله‌ی دووه‌می وه‌ده‌ست هێناوه.
له نێو ئه‌و یانانه‌دا بایرن میونیخ پڕشانازیترین یانه‌یه‌و لیۆنیش تا ئێستا نه‌یتوانیوه بگاته یاری كۆتایی‌و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ده‌گاته چوارگوشه‌ی زێرین. كه‌وابوو به پێی مێژوو و ئامار، بایرن یه‌كه‌مه، به‌رشه‌لۆنه دووه‌م، ئینته‌ر سێیه‌م و لیۆن چواره‌مه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌م چوار یانه‌یه له چه‌ند ساڵی رابردوو بده‌ینه‌وه، یاریزانه‌كان، راهێنه‌رو شێوازی یاری كردنیان هه‌ڵسه‌نگێنین شتێكی دیكه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ.
یانه‌ی لیۆن به گه‌یشتنی به چوارگوشه‌ی زێڕین كارێكی گه‌وره‌ی كردوه، ئه‌مه بۆ ئه‌م یانه مام ناوه‌ندییه‌ی ئه‌وروپا كه له( لیگی نێوخویی فه‌ڕه‌نسا) به جیاوازی 11 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه‌و پێ ناچێ براوه‌ی یاری له‌گه‌ڵ روبنو هاورێیانی بێت هه‌رچه‌ند له یاری چووندا 1 ــ 0 یارییه‌كه‌ی دوڕاندوه. بایرنیش كه له سه‌ره‌تای وه‌رزی ئه‌م ساڵ زۆر لاواز یاری ده‌كرد به‌دوای ئاڵوگۆڕی راهێنه‌رو چه‌ند یاریزان، ورده ورده بووه بایرنهكهی جاران‌و ئێستا له ریزی یه‌كه‌می بوندسلیگایهو یاری له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر به ته‌واوی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ئه‌م یانه‌یه زۆر ئاماده‌یه‌و ته‌نانه‌ت ده‌توانێ له نێو گۆڕه‌پانی تیپی به‌رامبه‌ر ئاكامی دڵخواز وه‌ده‌ست بێنێ. هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێن كه بایرن یه‌كێك له یانه‌كانی یاری كۆتاییه.
به‌ڵام یاری به‌رشه‌لۆنه‌و ئینته‌رمیلان، به‌رای زۆربه‌ی پسپۆرانی فتبۆڵ، یاری به‌رشه‌لۆنه‌و ئینته‌ر فیناڵی راسته‌قینه‌ی ئه‌م خولهیهو ده‌بوایا ئه‌م دوو یانه‌یه له یاری كۆتاییدا پێكه‌وه یاریان كردبا. له یاری چوون ئینته‌ر 3 – 1 سه‌ركه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا. هه‌رچه‌نده له‌و یارییه‌دا به‌رشه‌لۆنه ئاستی جارانی خۆی دهرنهخستو زۆر كه‌س ئه‌و لاوازییه ده‌گه‌رێنێته‌وه بو ماندووبوونی یاریزانانی ئه‌م یانه‌یه به دوای سه‌فه‌ری دووروو درێژیان له شاری به‌رشه‌لۆنه تا میلان كه له‌به‌ر ناله‌باری كهشو هه‌وا به پاس كردبوویان. هه‌ر بۆیه هه‌موو شتێكی ئه‌م یارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه له نیوكامپی به‌رشه‌لۆنه ئه‌و یاریگایه‌ی كه ته‌واوی یانه به‌هێزه‌كانی جیهان له به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه به‌چۆكدا هاتوون. ئایا ئینته‌رمیلان ده‌توانێت پارێزگاری له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی خۆی بكات یان به ده‌رده‌كه‌ی ئارسنال ده‌چێت. سه‌ركه‌وتنی 2 – 0 به‌رشه‌لۆنه ده‌گه‌یێنێته یاری كۆتایی. هه‌رچه‌ند نابێت شێوازی به‌رگری یانه‌كانی ئیتاڵیا له‌بیر كهینو له‌وانه‌یه ئینته‌ر بیه‌وێ به یارییه‌كی داخراو پارێزگاری له گۆڵی خۆی بكات تا یارییه‌كه به‌به‌رامبه‌ر كۆتایی بێت. به‌گشتی براوه‌ی ئه‌م یارییه 70% پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی یانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێت.
"ئاويَنة"
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xoshbet hawalaka ba raai mn Barcalona abeta xawan naznawaka
له‌سه‌ر هێڵ نییه