.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





كوردسات 17 ئه‌ڵقه‌ی زنجیره درامای (گه‌رمیان‌و كوێستان)ی په‌ڕاند؟

كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات 17 ئه‌ڵقه‌ی زنجیره درامای (گــــــه‌رمیان‌و كوێستان)ی په‌ڕاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌قوربانیانی ئه‌نفال داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی ئه‌و زنجیره درامایه كرا.
ئاوێنه، سلێمانی: دوای ئه‌وه‌ی زنجیره درامای گه‌رمیان‌و كوێستان رووبه‌روی ناره‌زایی چه‌ند رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌قوربانیانی ئه‌نفال بوه‌وه، كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات شه‌وی رابردوو زنجیره‌ی كۆتایی په‌خشكرد له‌كاتێكدا 17 زنجیره‌ی مابوو نمایش بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه، زنجیره درامای گه‌رمیان‌و كوێستان له 30 زنجیره پێكهاتووه، به‌ڵام شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته 13هه‌مین زنجیره، به‌شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵی دوباره مۆنتاجكراو زنجیره‌ی كۆتایی پێشكه‌شكرا.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامانه‌ی رێكخراوه‌كان وێنه‌یان بۆ (ئاوێنه) ناردووه سه‌رجه‌میان ئه‌و زنجیره درامایه به "سوكایه‌تی‌و ته‌شهیر" به‌بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن به‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی ئه‌نفالی له‌زنجیره‌یه‌ك چیرۆكی خۆشه‌ویستی‌و دڵداری كورتكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی زۆرێك له‌بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفال پێشوازی له‌و كاره ده‌كه‌ن‌و به‌كارێكی سه‌ركه‌وتووی داده‌نێن وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی ناو زنجیره‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
دڵشاد حسێن، نوسه‌رو سینارستی درامای گه‌رمیان‌و كوێستان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه ناردووه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی کردن به ئیهانه بژمێردرێت ئه‌وه کاره‌ساتێکی تری ئینسانیه، به‌پێجه‌وانه‌وه هه‌وڵمان داوه هه‌موو به‌ها جوانی وئینسانیه‌کانی که‌سوکاری ئه‌نفال به‌موعاناتی ژیانه‌وه تا به‌خێو‌کردنی مناڵ‌و خۆشه‌ویستی بخه‌ینه‌ڕوو. هه‌ڵبه‌ته له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا زۆربه‌ی ژنانی ئه‌نفال ژیانی تایبه‌تی خۆیان کرده قوربانی گه‌وره‌کردنی نه‌وه‌کانیان، که‌له‌زمانی کاراکته‌ره‌کاته‌وه باسی ده‌کرێت". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر لێکتێنه‌گه‌یشتنێک له‌م باره‌یه‌وه دروست بووبێت‌و خۆشه‌ویستی بۆ ئیهانه بۆسه‌ر ژنانی ئه‌نفال حیساب بکرێت ئه‌وه کاره‌ساتی لێکنه‌گه‌یشتنه‌و بریاری پێشوه‌خته که هێشتا دراماکه له 1له3 ی پێشان دراوه".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه خۆشه‌ویستی له‌م درامایه‌دا خۆشه‌ویستیه‌کی به‌رز‌و ئینسانیه‌و ئه‌خلاقیه"هه‌موو ئامانجێکمان به‌رزراگرتن‌و خزمه‌تکردنێکی هونه‌ری بۆ که‌سوکاری ئه‌نفاکراوه‌کان‌و ئه‌وانه‌ی به‌کاره‌ساتی شه‌ڕه‌وه توشی کێشه‌ی کۆمه‌ڵاتی‌و ئابووری بوون". له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌ناڵی كوردسات به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند " درامای گه‌رمیان‌و كوێستان به‌رهه‌میكی كوردساته‌و یه‌كێكی تره له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی درامای كوردی، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی پیشاندانی ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونیه‌كانی قوربانیانی ئه‌نفاله".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی "له‌م درامایه‌دا هیچ جۆره بێ ڕێزی‌و دیمه‌نیكی نابه‌جێ پیشان نه‌دراوه به‌ڵكو وێنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ژیانی قوربانیانی ئه‌نفالی خستۆته‌ڕوو. كوردسات هه‌میشه خۆی به‌ده‌نگ‌و ره‌نگی قوربانیانی ئه‌نفال ده‌زانێ‌و دیمه‌نه‌كانی كۆتایی زنجیره‌كه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه كوردسات چه‌ند به دڵسۆزانه‌و به دیدێكی خزمه‌تكردن به‌و چین‌و توێژه كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه".
"awena"
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xo6 babateke zor juana
hamu au qsana rastn 7aq nabu au znjera dramaea ra bgeret


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
