❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چ هاوسه‌رێكت ده‌وێت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-25 09:26:51

jutyar
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: قـه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-29
دواترین سه‌ردان: 2026-04-20
په‌یامه‌كان: 397
WindowsFirefox

چ هاوسه‌رێكت ده‌وێت؟

پێت باشه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ له‌گه‌ڵدا پێكه‌وه‌ بنێیت چ سیفاتێكی‌ تێدا بێت؟ ئه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییان پێكه‌وه‌ ناوه‌ تا چه‌ند له‌و سیفه‌تانه‌ی‌ یه‌كتر رازین؟

به‌شێك له‌و كوڕ‌و كچانه‌ی‌ تائێستا نه‌چوونه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ یاخود چوونه‌ته‌ ئه‌و ژیانه‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌‌و به‌جۆرێك باسی‌ سیفاته‌كانی‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌كچان مه‌رجی‌ سه‌ره‌كییان بۆ پێكه‌وه‌نانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت كوڕه‌كه‌ باڵا به‌رز بێت، هه‌ندێك له‌كوڕانیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نازول له‌مه‌رجه‌كانیان ناكه‌ن بۆ ئه‌و كچه‌ی‌ ده‌یخوازن.

حه‌زم له‌كوڕی‌ باڵا‌ به‌رزه‌

دینه‌ عه‌لی‌ كچێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و دوو ساڵه‌‌و تائێستا نه‌چووه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییەوە، ئه‌م كچه‌ حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵ‌ كوڕێكی‌ ئه‌سمه‌ری‌ باڵا به‌رزدا ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ پێكه‌وه‌ بنێت، چونكه‌ خۆیشی‌ باڵای‌ به‌رزه‌، هه‌روه‌ها هاوكاری‌ بكات له‌ئیشوكاری‌ ناوماڵداو جارجارش خواردنی‌ بۆ دروست بكات "به‌ڕاستی‌ ئه‌و جۆره‌ پیاوانه‌ زۆر جوان له‌به‌رچاومدا ده‌رده‌كه‌ون"، به‌ڵام ناوبراو له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ بڕوانامه‌ی‌ خوێندنی‌ نییه‌، بۆیه‌ به‌لایه‌وه‌ گرنگ نییه‌ كوڕه‌كه‌ بڕوانامه‌ی‌ هه‌بێت.

ته‌نازول ناكه‌م

له‌و سیفاتانه‌ی‌ دامناوه‌

"هه‌رگیز ته‌نازول له‌كۆمه‌ڵێك سیفات ناكه‌م كه‌ پێویسته‌ له‌هاوسه‌ره‌كه‌مدا هه‌بێت"، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای‌ قسه‌كانی‌ گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و هه‌شت ساڵه‌ كه‌ ناوی‌ شیروان ئه‌حمه‌ده‌.

ئه‌م كوڕه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ ئه‌ویش هه‌موو كه‌سێك وێنه‌یه‌كی‌ له‌خه‌یاڵی‌ خۆیدا داناوه‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ زۆر دره‌نگ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌ستبكه‌وێت كه‌ ده‌یه‌وێت بیخوازێت "ده‌بێت ئه‌و كچه‌ی‌ ده‌یخوازم، كه‌سێتی‌ به‌هێز بێت‌و خوێندنی‌ ته‌واو كردبێت، قژیشی‌ جوان‌و سه‌رنجڕاكێش بێت‌و قه‌ڵه‌و نه‌بێت".

هیچ سیفاتێكی‌ هاوسه‌ره‌كه‌مم به‌دڵ‌ نییه‌

شۆخان جه‌مال ژنێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵه‌‌و ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ به‌شێوه‌ی‌ رێكه‌وت چووه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌‌و باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ هه‌رگیز پێشتر به‌خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه‌ شوو به‌كه‌سێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ بكات "بڕوا ناكه‌م كوڕ‌و كچ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌سێكدا پێكه‌وه‌ بنێن كه‌ هه‌موو سیفاتێكی‌ تیا بێت كه‌ به‌دڵی‌ یه‌كتر بن، من یه‌ك سیفات نادۆزمه‌وه‌ له‌هاوسه‌ره‌كه‌مدا كه‌ من پێشتر له‌خه‌یاڵی‌ خۆمدا دامنا بوو، به‌ڵام سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش ئێستا زۆر پێی‌ رازیم‌و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌، چونكه‌ زۆر سیفه‌تی‌ بنه‌ره‌تی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ خۆشگوزه‌رانی‌ ژیان ئه‌وانه‌ش ره‌وشتی‌ جوان بێت‌و دڵی‌ پیس نه‌بێت".

په‌له‌م كرد له‌ژیانی‌ هاوسه‌ریدا

فه‌رمان مسته‌فا كاسبكارێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و نۆ ساڵه‌‌و ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ دروستكردووه‌، ئه‌و چه‌ند ساڵێكیش پێش ئه‌وه‌ی‌ ژن بهێنێت، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵ‌ كچاندا هه‌بووه‌‌و چه‌ند جارێكیش ویستویه‌تی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ پێكه‌وه‌ بنێت، به‌ڵام بۆی رێك نه‌كه‌وتووه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ دوای‌ ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵ‌ خێزانه‌كه‌ی‌ ئێستایدا بڕیاریداوه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ له‌گه‌ڵدا دروست بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ست ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی‌ سیفاته‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتریدا ناگونجێت "هه‌ستده‌كه‌م له‌ڕووی‌ كلتوره‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ خێزانه‌كه‌مدا جیاوازیمان هه‌یه‌ به‌و مانایه‌ی‌ حه‌زم ده‌كرد كچێك هه‌ڵبژێرم كه‌ سیفاتی‌ جوانی‌‌و باڵاو بیركردنه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆمدا بگونجێت، به‌ڵام په‌له‌م كرد له‌ده‌ستنیشانكردنی‌ هاوسه‌ری‌ ژیانمدا".

"پێویسته‌ كه‌سه‌كه‌ دیندار‌و ره‌وشت جوان بێت"

ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ فه‌توا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ شافعی‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام (د.خ) فه‌رموویه‌تی‌ ئه‌و كوڕو كچانه‌ی‌ داوای‌ هاوسه‌رگیریی‌ له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن پێویسته‌ "دیندار‌و ره‌وشت جوان بێت"، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ هیچ رێگرییه‌ك نییه‌ له‌ ئیسلامدا بۆ دیاریكردنی‌ سیفه‌تی‌ یه‌كتر، وتیشی‌ "به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (د،خ) ده‌فه‌رموێت باشترین هاوسه‌رگیریی‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاسان بێت واته‌ مه‌رج‌و قه‌یدی‌ زۆری‌ تیا نه‌بێت".

"زۆرجار هاوسه‌رگیریی‌ چانسه‌"

توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، جه‌زا حه‌مه‌ ساڵح پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی‌ به‌پرۆسه‌یه‌كی‌ "ده‌روونی‌‌و هه‌ڵچوون" وه‌سفكرد‌و روونیكرده‌وه‌ كه‌ زۆرجار مرۆڤ هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ ره‌نگه‌ كه‌سێك بخاته‌ خه‌یاڵی‌ خۆیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ گه‌وره‌بووندا بیخوازێت، به‌ڵام كاتێك كه‌سێكی‌ دیكه‌ ده‌بینێت په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ له‌و كه‌سه‌ی‌ پێشتر دیاریكردووه‌ بۆ ژیانی‌ هاوسه‌رگیریی‌، یاخود ئه‌و كه‌سه‌ هیچ سیفاتێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ی‌ تێدا نییه‌ كه‌ خۆی‌ مه‌به‌ستییه‌تی‌، به‌ڵام دواجار بڕیار ده‌دات‌و ده‌بنه‌ هاوسه‌ر، زۆرجاریش رووده‌دات ئه‌و دوو كه‌سه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییان پێكه‌وه‌ناوه‌ له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی‌ پته‌و نه‌بووه‌‌و له‌یه‌كتری‌ جیا ده‌بنه‌وه‌ "به‌ڵام زۆرجار ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ چانسه‌و بۆ هه‌موو كه‌سێك نایه‌ته‌دی‌".

جه‌زا جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌دوای‌ هاوسه‌رگیریی‌، ده‌شێت ئه‌و كه‌سه‌ هیچ ئه‌و سیفه‌تانه‌ی‌ تیا نه‌بێت كه‌ ئاواتی‌ بووه‌، به‌ڵام "گونجاندن‌و خۆشه‌ویستی‌ به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌دا زاڵ‌ ده‌بێت‌و ده‌كرێت ئه‌و چانسه‌ت هه‌بێت‌و ئه‌و كه‌سه‌ت ده‌ست كه‌وتبێت كه‌ له‌منداڵییه‌وه‌ خه‌ونت پێوه‌ بینیوه‌، به‌ڵام دوای‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی‌ پێكه‌وه‌ ناگونجێنن‌و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریدا واقیع خۆی‌ ده‌سه‌پێنێت‌و هه‌موو شته‌كان دیاری‌ ده‌كات".

ئا: شاناز   http://www.awene.com/wene/awene_logo.jpg

Kurdzhin
کە کارتەکەی سەری ساڵت دایە دەستم
وا هەستم کرد دڵم بەیەکەم دەرچووە
                  ڕه‌نج
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399283&c=7198162

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-25 20:01:47

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: چ هاوسه‌رێكت ده‌وێت؟

dastakant  xosh bet azezm

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-26 09:03:59

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چ هاوسه‌رێكت ده‌وێت؟

dastakant xosh bet kake jutyar geyan
serkaw tu bet

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-04-26 16:27:29

hangaw88
خونچەی نوێ
شوێن: qaladze
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-21
دواترین سه‌ردان: 2013-08-24
په‌یامه‌كان: 120
WindowsXPMSIE

Re: چ هاوسه‌رێكت ده‌وێت؟

dast xosh kak jutyar geyan  bo am babate balam mn ba qanahati xom ta  aw kasa xayalyae kalameshkm daya nay dozmwa najma naw zhiyani hawsaretyawa jonka ba qanahate mn har shtek lazhiyntda gar hazt ley bet badasti ahenet  ....etr swpas.. kateki shad

Kurdzhin
راستــه گــــوڵ جــــوانــــــه و نـێــرگـز نــــــاو داره
بـــه‌ڵام نــا گــه‌ن بــه‌و كــه‌سـه‌ى كــه وه‌فــا داره

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-04-29 00:02:59

rodan-17
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-10
دواترین سه‌ردان: 2013-05-29
په‌یامه‌كان: 504
WindowsVistaMSIE7

Re: چ هاوسه‌رێكت ده‌وێت؟

dastakant xosh bet giana

Kurdzhin
http://www.iraqup.com/up/20110126/HqJy6-o42X_946515838.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-04-29 20:50:57

rebaz986
خونچەی نوێ
شوێن: QaladzE
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-16
دواترین سه‌ردان: 2012-04-14
په‌یامه‌كان: 17
WindowsMSIE7

Re: چ هاوسه‌رێكت ده‌وێت؟

ده‌ست خۆش کاکه‌جوتیار بابه‌تیکی زۆرجوانه‌سه‌رکه‌وتوبی

Kurdzhin
greng nea rozhe sad hawre bnase greng awaea hawrek bo sad sal bnase

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-05-01 14:02:00

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsMSIE7

Re: چ هاوسه‌رێكت ده‌وێت؟

ده ست خؤش بابه تيكى زؤر جوانه هاورى

والله يه كه م شه خسه يتى كوره جوان بى ريزى خه لك بكرى

دلى بر بيت له خؤشه ويستى وه فا

والله خؤ ئه كه ر كوريكى ئه سمه ر جاو ره ش بى خراب نيه هههههههه

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-05-01 14:53:26

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289
WindowsXPOpera

Re: چ هاوسه‌رێكت ده‌وێت؟

bahar gwlekurd نووسی:

ده ست خؤش بابه تيكى زؤر جوانه هاورى

والله يه كه م شه خسه يتى كوره جوان بى ريزى خه لك بكرى

دلى بر بيت له خؤشه ويستى وه فا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net