.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









بۆچى وه‌ڵامى دوعاكانم ناده‌یته‌وه خوایه گیان ؟؟؟
چى یه خوایه گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟؟
كێ له ئێمه به قۆناغى نائومێدى و بێهیوایدا تێ نهپهرِیوه؟؟!!
كێ له ئێمه به قۆناغى ناخۆش و نارِهحهتیدا تێ نهپهرِیوه؟؟!!
هه‌میشه ئێمه و وته جوانه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌مان له‌بیر كردووه كه ده‌فه‌رموێت:
(إن مع العسر یسرا , إن مع العسر یسرا).
مرۆڤى وا هه‌یه كه جۆره‌ها كێشه‌ى رِوو بهرِوو ده‌بێته‌وه ....
یان جۆره‌ها ناخۆشى و ئازارى دێته رِێ....
له‌وكاته‌دا له باتى ئه‌وه‌ى كه به‌ره‌و خواى گه‌وره برِوات و داواى یارمه‌تى و رِزگاربوون له كێشه‌كانى لێ بكات په‌نا ده‌باته به‌ر گله‌یى و نارِهزایى دهربرِین به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره.....
زۆر جار ده‌ڵێت:
خوایه گیان چه‌ند دوعام لێكردى و وه‌ڵامت نه‌دامه‌وه...
چه‌ند جار نوێژم كرد بۆت و لێت پارِامهوه هیچ له حاڵى من نهگۆرِا...!!!
چى یه خوایه گیان من بۆ له‌م حاڵه‌دام و غه‌یرى من نا؟؟!!
بــۆچى و بـــۆچى و ؟؟؟.......چه‌ندین بۆچى تر.....
چه‌ندین ته‌فسیر و پرسیار به خه‌یاڵیدا دێت كه شه‌یتان نه‌فره‌تى خواى لێبێت واى لێ ده‌كات ئه‌و شتانه بڵێ هه‌تا بیگه‌یه‌نێته حاڵه‌تى گومان بردنى خراپ به خواى گه‌وره....
خواى گه‌وره به‌نده‌یه‌كى خۆش ده‌وێت كه زۆر لێى داوا بكات و لێی بپارِێتهوه و ئیلحاح بكات له داواكانى دا....
به‌نده‌یه‌ك كه سێ جار یان زیاتر له‌وه داواكانى بڵێته‌وه...
خواى گه‌وره له‌گه‌ڵ گومانى بهندهكهیدایه.... چ گومانێكى پێ ببات ئه‌وه‌ى پێ دهبهخشىَ ....
ئه‌گه‌ر نیه‌ت و گومانى باش بێت باشه دێته رێى وه ئه‌گه‌ر خراپ بێت خراپه ده‌بینێت.....
خواى گه‌وره سته‌م له به‌نده‌كانى ناكات به‌ڵام به‌نده‌كان خۆیان سته‌م له خۆیان ده‌كه‌ن....
خواى گه‌وره پێى خۆشه به‌نده لێی بپارِێتهوه و داواى لێ بكات....
هه‌روه خواى گه‌وره قه‌ده‌رى خۆى بۆ ئه‌وانه‌ى زۆر لێی دهپارِێنهوه دهگۆرِێت....به پێى ئه‌و داواكارییه‌ى كه هه‌یه‌تى ....
گه‌ورترین ده‌لیل بۆ فراوانى رِهحمهتى خواى گه‌وره بۆ به‌نده‌كانى چیرۆكى پێغه‌مبه‌رمان (موسى) یه (على نبینا و علیه ێلاه و سلام) له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك دا كه منداڵى نابێت ...با پێكه‌وه بیخوێنینه‌وه و گه‌وره‌یى ده‌سته‌ڵات و رِهحمهتى خواى گه‌وره ببینین.....
پێغه‌مبه‌ر (موسى) (على نبینا و علیه ێلاه و سلام) كه (كه‌لیم و الله)یه ئافره‌تێك دێته لاى و پێى ده‌ڵێت : داوا له خواى گه‌وره بكه منداڵێكم پێ ببه‌خشێت ، ئه‌ویش له خواى گه‌وره بۆى دهپارِێتهوه ،خواى گه‌وره پێى ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى موسى من ئه‌و ئافره‌ته‌م به نه‌زۆك نوسیوه و منداڵى نابێت .
دواى ئه‌وه‌ى ئافره‌ته‌كه هاته‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر موسى پێى فه‌رموو كه خواى گه‌وره به نه‌زۆك تۆى نوسیوه و منداڵت نابێت...
پاش تێپهرِ بوونى ساڵێك ئافره‌ته‌كه دێته‌وه و هه‌مان داوا له موسى ده‌كات ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ى دووباره له خواى گه‌وره بۆ پارِایهوه و هه‌مان شتى پێ ووترا پێى ده‌فه‌رموێت كه خواى گه‌وره تۆى به نه‌زۆك نوسیوه و منداڵت نابێت....
پاش ماوه‌یه‌ك ئافره‌ته‌كه هات بۆ لاى موسى منداڵێكى پێ بوو ....ئه‌ویش لێى پرسى ئه‌و منداڵه هى كێیه؟
ئه‌ویش ووتى : ئه‌وه منداڵێكه خواى گه‌وره پێى به‌خشیوم و رِزقى خواى گه‌وره‌یه....
پاش ئه‌وه موسى گفتوگۆى له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره كرد و پێى فه‌رموو خوایه تۆ ئه‌وت به نه‌زۆك نوسیوه ؟؟!!
خواى گه‌وره‌ش فه‌رمووى ئه‌ى موسى هه‌ركاتێك نوسیم ئه‌و ووتى یا ره‌حیم ....منیش رِهحمهتم له پێش قه‌ده‌رم دایه بۆیه منداڵم پێ به‌خشى و وه‌ڵامم دایه‌وه....
بهرِێزانم .... ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بێ ئومێدن و بێ هیوان له رِهحمهتى خواى گه‌وره دوعا بكه‌ن و لێی بپارِێنهوه...
خواى گه‌وره سه‌رت ده‌خات و غه‌م و خه‌فه‌تت له كۆڵ ده‌كاته‌وه ....
ئه‌و ناخۆشیانه‌ى دێته رِێت له‌سه‌رت ئاسان ده‌كات .... تۆ بێ هیوا مه‌به تكایه...
گومانى باش به خواى گه‌وره ببه تا خواى گه‌وره به باشه وه‌ڵامت بداته‌وه....
دڵنیابه هه‌رشتێك خێر بێت بۆ دونیا و قیامه‌تى تۆ خواى گه‌وره پێت ده‌به‌خشێت ئه‌گه‌ر ئارامگر بیت و گله‌یى له حاڵى خۆت نه‌كه‌یت.... مه‌ڵێ خوایه گیان بۆ وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه؟؟؟
تۆ چوزانى له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ى تۆ ده‌ته‌وێ ببێته هۆى له ده‌ست دانى قیامه‌تت ..... هه‌ر شتێك ته‌نها سوودى دونیاى تێدا بێت كاتى یه‌و ته‌واو ده‌بێت خواى گه‌وره زانایه به هه‌موو شتێكى به‌نده‌كانى و ئاگاداره ئیتر نائومێدى و بێ هیوایى له پاى چى؟؟؟؟
له رِۆژى دواییدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له دونیادا دوعایان گیرا نه‌بووه هه‌موو بووه به پاداشتێكى گه‌وره تا ئه‌و رِادهیه موسڵمان ده‌ڵێت خۆزگه له دونیادا هیچ دوعایه‌كم نههاتایهتهدى.....
خواى گه‌وره له گوناهه‌كانمان خۆش بێت و بمانپارێزێت له هه‌ر به‌ڵایه‌ك كه نه‌توانین ته‌حه‌مولى بكه‌ین و ئارامى له‌سه‌ر نه‌گرین....
خوایه گیان ئیمه هیوامان زۆر زۆره به سۆز و میهره‌بانیت تكایه لێمان ببوره و لێمان خۆش ببه هه‌رشتێك خێرى دونیا و قیامهتمانى تێدایه بۆمان ئاسان بكه و له كه‌م و كورتیمان ببوره....اللهم اٌمین.
و اٌخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین....
وهرگێرِان به ده‌ستكارییه‌وه: سایه فارس
saechawa/yektapersty

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش هه‌ر سه‌ركه‌وتووبیت به‌راستی به‌هێزه....

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastakanet xosh bet barezim barasti babataki jowana her sarkawtu bit inshalla l
inshalla xway gawre la hemo naxoshiyakan u azarakan rezgar akat her sarkawtu bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ڕۆژی هه‌زار جار ئه‌و پرسیارانه ئه‌که‌م به‌خوا هههههههه
یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سانکۆ بابه‌تێکی زۆرجوان بوو
خوا پاداشتت باته‌وه برای به‌ڕیزم هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت یه‌خوا

له‌سه‌ر هێڵ نییه









walla katy xwendey am babta dastm ba gryan krd zanem ka xwa ba ra7ma u karek naka ka xwey anjmay nadwa peshtr u dwa xstny dyera awa xereky pea wak alen kas nazany xer la chyea yaxwa aw dastt xosh bet u padashtt bda azizm bo am babta jwana wam le daka ka be hiwa nabm la zhyean chonka xwda zulm la bndakany naka balku bgry band zulm la band aka


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه






یاخوا ده ستت خوش بیت به ریز
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش براكه‌م خوا پاداشتت بداته‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas kak suuam bahize babataka dyara lae barezta ka chan karegare lasar janabt habwa hiwadarm swde libbinit
zor supas xatu frishtae kurd azizi xoshkakam eshala xwae gawra hamo kasek lanaxoshiw azar rzgar akat alyam dwlila bafaxr nabi na naxoshim haya na azar chunka xwa jastayaki saxw salamate pi baxshiwm rozhi hazar jar shukranai akam la sar awni3mata gawraya supas dwbara bot gyan
zor supas xoshki aziz xatu tina hiwadarm aw prsyaranai to lam babatae xatu saya farsa dast bkawe hiwae bardwamit bo axwazm lasar hamo aw prsyaranaika ka har ba shiwae prsyar mawnatawa lai janabt
zor supas bo barezishtan sarab giyan bigumanm lawae xway gawra bandakani na omid nakat eshala xwae gawra padashte hamoman batawa
yaxwa supas barez nima bo tosh
zor supas muslim gyan bo janabisht
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
