.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











رووداو -هەولێر
هونەرمەندی میللی فاخیر هەریری بە (رووداو)ی راگەیاند كە خەریكی پرۆژەیەكی وەبەرهێنانی گەشتیارییە لە شەقڵاوە، بەڵام لەبەر ئەوەی سەری لە كاری بازرگانی و وەبەرهێنان دەرناچێ، پرۆژەكەی داوەتە برایەكانی تاوەكو بۆی جێبەجێ بكەن.
بەندبێژی نێودار فاخیر هەریری، بۆ (رووداو)ی ئاشكراكرد كە ئەو پرۆژەی پێكهاتووە لە "50 خانوو و تاڤگەیەك و چێشتخانەیەكی سێ نهۆمی"، هەروەها گوتی "ماوەیەكی زۆرە خەریكی پرۆژەی تاڤگەی سۆركی شەقڵاوەم لەسەر چیای سۆرك، خۆشبەختانە ئێستا ئەو پرۆژەیەش نیوەی كارەكانی تەواو بووەو لە ئایندەدا هەموو خەڵكی كوردستان سوودی لێ دەبینێ".
فاخیر هەریری كە زۆربەی كات خەریكی ئاهەنگگێڕانە، سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێكردنی پرۆژە گەشتیارییەكەی گوتی "من لە كاری بارزگانی و وەبەرهێنان نازانم، ئەگەر بیكەم رەنگە زەرەرێكی زۆر بكەم، بۆیە پرۆژەكەم داوەتە براكانم، ئەوان سەرپەرشتی دەكەن".
"Rudaw"
لهسهر هێڵ نییه