❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نیشتمان ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-03 06:24:16

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

نیشتمان ...

نیشتمان ...







خۆشه‌ویستى نیشتمانت باعیسى ئیمانته‌

چۆڵ و وێرانى ووڵاتت مووجه‌بى فه‌وتانته‌

تۆزى ئه‌م خاكه‌ عه‌زیزه‌ مه‌رهه‌م و ده‌رمانته‌

كه‌ڵبه‌زو ئه‌شكه‌وتى كێوى قه‌سرته‌ ئه‌یوانه‌



             ***   ***   ***



خۆش و دڵگیره‌ نموونه‌ى جه‌ننه‌ته‌ كوردستان

بێشه‌و شاخى بۆ میلله‌ت بۆته‌ باعیسى فه‌خروشان

سه‌یركه‌ن تێ بگه‌ن ئه‌م جێ یه‌ سینه‌مایى جیهان

سه‌روه‌رانى گه‌ل له‌عه‌شقى خاك وا هه‌ڵواسران



             ***   ***   ***



دۆته‌ى شۆخ و قه‌شه‌نگه‌ رِێك و رِه‌نگین وه‌ك وه‌وى

ناوى ئه‌م شیرین شۆخه‌ نیشتمانه‌ هه‌م زه‌وى

لاوى نه‌وجاهم ده‌هه‌سته‌ بۆچى سه‌رمه‌ستى خه‌وى

سه‌روه‌رانى ئه‌م نازه‌نینه‌ چاوه‌كه‌م تۆش هى ئه‌وى



             ***   ***   ***



سه‌ر نه‌نێ یه‌ ته‌ختى سینه‌یى خاكى پاكى نیشتمان

خوا په‌رستى كه‌ى نییه‌ نه‌فعى بۆ دین و ئیمان

حیكمه‌تى سوجده‌ى عه‌زیزم حه‌ببى جێگاته‌ بزان

ورشیدى كوردم، ئه‌كه‌م بۆت حیكمه‌تى دینت به‌یان



             ***   ***   ***



گه‌شبه‌ ئه‌ى جێى شاهى میدیا شادو خورِه‌م به‌و بژى

خرت و لاوانى گه‌لى كورده‌ له‌میلله‌ت ته‌ژى

شه‌ربه‌تى وریایى و ژیرى گه‌ل و كۆمه‌ڵ چه‌ژى

باوه‌رِت بێ تا جیهان مابێ نه‌وه‌ى كرمانج ئه‌ژى



             ***   ***   ***



سه‌وزو ئاودارو گوڵستانى چه‌م و باغى وه‌ته‌ن

حه‌قمه‌ بۆ موڵكێكى وا حافز له‌سه‌رمایه‌و كه‌فه‌ن

واداخى كون كونه‌ جه‌رگى (ئه‌سیرى) وه‌ك سه‌ره‌ن

هه‌ر ده‌ڵێ قوربانتم داكم وه‌ته‌ن بابم وه‌ته‌ن



دیوانى ئه‌سیرى

(شێخ عه‌بدولخالیقى شێخ حوسێنى نه‌قشبه‌ندى)

به‌رگى یه‌كه‌م - چاپى یه‌كه‌م - 1987

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-04 17:59:33

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: نیشتمان ...

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net