.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سیڤیلیه 2-3 به‌رشلۆنه:بلوگرانا ڕزگاری بوو له كه‌مینی ئهندهلوسیهكان
له یارییه‌كی زۆر ئاست به‌رزدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی توانی سێ خاڵی گرنگ له ئه‌نده‌لوس به‌ده‌ست بهێنێت دوای ئه‌وه‌ی توانی به ئه‌نجامی 3-2 سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر یانه‌ی سیڤیلیه،،،له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 37ـی خوولی لالیگاـی ئیسپانی یانه‌ی سیڤیلیه له‌سه‌ر یاریگای سانچێز بیزخوان میوانداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی كرد وه یارییه‌كه به ناوبژیوانیه‌تی ئۆندیانۆ مالكینۆ به‌ڕێوه‌چوو،،،یانه‌ی به‌رشلۆنه له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه توانی ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌ش بكات و توانی به ئاسانی دوو گۆڵ تۆمار بكات له هه‌ردوو خووله‌كی پێنجه‌م له ڕێگه‌ی ئه‌ستێره لیۆنێل میسی و خووله‌كی 28 له ڕێگه‌ی یاریزان بۆیان كریكێچ،،،به‌ڵام له گێمی دووه‌می یارییه‌كه له خووله‌كی 56ـدا یاریزانی یانه‌ی سیڤیلیه عبدالله كۆنكۆ به هۆی وه‌رگرتنی كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و زۆری پێنه‌چوو تا وه‌ك یاریزان پێدرۆ ڕۆدریگێز له خووله‌كی 62ـدا گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد وه له دوای ئه‌مه گشت لایه‌ك پێی وابوو كه‌وا یانه‌ی به‌رشلۆنه سێ خاڵی یارییه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد كه‌چی یانه‌ی سیڤیلیه له ماوه‌ی سێ خووله‌كدا توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات سه‌ره‌تا یاریزان فریدریك كانۆتی له خووله‌كی 69 و له خووله‌كی 71 یاریزان لویس فابیانۆ گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد به‌ڵام یانه‌ی به‌رشلۆنه توانی كۆنترۆلی یاریگا بكاته‌وه و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت،به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رده‌وامی دا به پێشه‌نگایه‌تی و كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 96 خاڵ كه‌چی یانه‌ی سیڤیلیه هه‌ر له پله‌ی چواره‌مدا مایه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی 60 خاڵ.






یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
