.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






"Yogi Prahlad Jani"ی ته‌مه‌ن 83 ساڵ له وڵاتی هیندستان ئاشکرای ده‌کات، که ئه‌و ماوه‌ی 70 ساڵه تکه‌یه‌ك نان و تنۆکێ ئاو چییه نه‌که‌وتۆته سه‌ر زاری. ئێستا پزیشکانی هیندنی سه‌رقاڵی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م دیارده سه‌یره‌ن و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جار نی‌یه، که‌سێك بۆ ماوه‌یه‌کی وه‌ها دوورودرێژ به‌بێ خۆراك و ئاو بژی.
هیندی ناوبراو ئێستا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌کانی "ئه‌حمه‌دئاباد" که‌وتووه و پزیشکان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سه‌رسامی ژیانی ده‌که‌ن. که‌وتنی له نه‌خۆشخانه‌ش بۆ ناهه‌مواری ته‌ندروستی ناگه‌ڕێته‌وه؛ به‌ڵکو پزیشکان ده‌یانه‌وێت، زنجیره‌یه‌ك پشکنینی پزیشکی بۆ ئه‌نجام بده‌ن و لێکدانه‌وه بۆ چۆنێتی مانه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه بکه‌ن، که ماوه‌ی 70 ساڵه هیچی نه‌خواردووه و نه‌خواردۆته‌وه، هه‌روه‌ك خۆی بانگهێشتی بۆی ده‌کات.
"Govindasamy Ilavazhagan"، به‌ڕێوبه‌ری "Defence Institute of Physiology & Allied"، ڕۆژی چوارشه‌ممه، 2010.04.28، ڕایگه‌یاند، که ئێستا "Yogi Prahlad Jani" به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری پزیشکیدایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوبراو ئاشکرای ده‌کات، که مه‌به‌ستی پزیشکه‌کان له چاودێریکردنی پیاوی هێندی ناوبراو بۆ تێگه‌یشتن له توانای مانه‌وه‌ی قوربانیانی ڕووداو‌ه‌کانی وه‌ك زه‌مینه‌له‌رزین یان باره ناله‌باره‌کانی ده‌روونییه، که دووچاری مرۆڤ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له‌و باره ناهه‌مواره‌ی ئه‌سترۆناوته‌کان بۆ سه‌ر مانگ یان بارام دێته ڕێگایان. پزیشکان ده‌یانه‌وێت، له‌شی "Yogi Prahlad Jani" وێنه بگرن پشکنینی مێشك و دڵی بۆ بکه‌ن و هه‌روه‌ها خوێنی تێست بکه‌ن. به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه له‌شاری "ئه‌حمه‌دئاباد" ئاماژه به‌وه ده‌دات، که "Yogi Prahlad Jani" ماوه‌ی 70 ساڵه خۆراك و ئاو نه‌چۆته سه‌ر زاری.
سه‌رچاوه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی وزه یه‌کێکه له‌و پرسانه‌ی، که پزیشکان ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامێکیان ده‌ستبکه‌وێت. به‌پێی "Yogi Prahlad Jani"، ئه‌و له‌ڕێگای "Meditation" و به‌خشنده‌یی خواییه‌وه وزه‌ی ده‌ستکه‌وتووه. ناوبراو هیندی ئاشکرای ده‌کات، که ئه‌و له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه به‌خشنده‌یی خوای وه‌رگرتووه. له‌و ساته‌وه‌ش پێویستی بۆ خۆراك خواردن و ئاو خواردنه‌وه نه‌بووه. بڕیاره ماوه‌ی ئه‌نجامدانی پشکنینه‌کان دوو مانگی بخایه‌نێت.
له‌ساڵی 2003دا "Yogi Prahlad Jani" له یه‌کێك له‌نه‌خۆشخانه هیندییه‌کان که‌وت و بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ له‌ژێر چاودێری پزیشکیدا مایه‌وه و له‌ماوه‌ی ئه‌و ده ڕۆژه‌شدا هیچ خۆراكێكی نه‌خوارد و شله‌مه‌نییه‌كی نه‌خوارده‌وه. هه‌روه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی "BBC" بڵاویکردبوویه‌وه، "Yogi Prahlad Jani" بۆی هه‌بووه، 100 میللیتر ئاو بۆ زار شوشتن به‌کاربهێنێت، که دواجار فڕه‌یدابوویه‌وه. پزیشکان نه‌یانتوایه‌وه، هیچ ناله‌باربوونێك له ته‌ندروستی هیندی ناوبراودا به‌دیبکه‌ن. به‌ڵام "Yogi Prahlad Jani" له‌کاتی مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌دا که‌مێك له کێشی له‌ده‌ستدابوو.
پێشتر ده‌وترا، که "Yogi Prahlad Jani" له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه به شله‌یه‌کی ده‌رچوو له کونێکی ناو مه‌ڵاشووه‌وه خۆی ده‌ژێنێت. پزیشکان سه‌رپشکن له شله‌ی ده‌رچوو له کونێکی مه‌ڵاشووه، به‌ڵام ناتوانن ئه‌و شله‌یه شیکاربکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك "Esowatch" بڵاویکرده‌وه، ئه‌نجامه ته‌واوه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ساڵی 2003 به‌ته‌واوه‌تی بڵاو‌نه‌کراونه‌ته‌وه. یه‌کێتی "Indian Rationalist International" ئه‌م پیاوه‌ی به "جامبازی گوند" ناوزه‌نده کرد.
مرۆڤ ده‌توانیت بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ به‌بێ خۆراك بژی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شله‌مه‌نی بخوات، که ئه‌وه‌ش جێگای خۆراك ده‌گرێته‌وه. وه‌لێ مرۆڤ به‌بێ وه‌رگرتنی شله‌مه‌نی ده‌توانێت ته‌نها چه‌ند ڕۆژێکی که‌م بزي
sarbast


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه