.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌ولێڕ؛ ژنێک ده‌سووتێت
شه‌وی شةممةى رابردوو ژنێکی دانیشتووی کۆمه‌ڵگای شاوێس، سه‌ر به هه‌ولێر سووتا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمێرجێنسی هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌وه به راگه‌یاند: کاتژمێر 9ی شه‌و له شاوێس، ئافره‌ته‌ک به ناوی "م.ف" 21ساڵ که ژنی ماڵه سووتاوه
به گوته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، به قسه‌ی کهسو کاری ئافره‌ته‌که به په‌ره‌مێز به سه‌ختی سووتاوه.
ره‌وشی ته‌ندروستی ئافره‌ته‌که مه‌ترسیداره و پۆلیسیش لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ست پێکردووه.
*****************************
سلێمانی، كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ خۆی خنكاند
رؤزى دووشةممه كچێكی قوتابی ته‌مه‌ن 13 ساڵان له‌گه‌ره‌كی حاجیاوا له شاری سلێمانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی دا به په‌ت خۆی خنكاند و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌سپێكردووه له چۆنیه‌تی رودانی ئه‌و رووداوه، چونكه گومان له خۆكوشتنه‌كه‌ی ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان راگه‌یاند: دوای ئاگاداربوونمان له حاڵه‌تی خنكانی كچێكی مێرد منداڵ ده‌ست به جێ گه‌یشتوینه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و كچه‌كه‌مان گواستۆته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری له سلێمانی.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی :" ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 13 ساڵه پیشه‌ی قوتابی بووه و له مالێك له گه‌ره‌كی حاجی ئاوای شاری سلێمانی به په‌ت خۆی ده‌خنكێنێت و به پێی گوته ی شایه‌ت حاڵه‌كان خۆی خۆی خنكاندووه ":.
بهلاَم به پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌رتاكان گومان ده‌كرێت له‌و حاڵه‌ته و ئێستاش لیژنه‌یه‌ك پێك هێنراوه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته به به‌مه‌ستی زیاتر روونكردننهوهی ئه‌و حاڵه‌ته و ئاشكرا بوونی چۆنیه‌تی روودانی رووداوه‌كه
******************************
كچێك له قه‌ڵادزێ ده‌ڕفێنرێت
ئه‌مڕۆ كچێكی ته‌مه‌ن یانزه ساڵانی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی خانه‌قای قه‌ڵادزێ، له‌كاتی چوونی بۆ خوێندنگه، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه رفێنرا.
عه‌قید عه‌بدوڵڵا میر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌ڵادزێ وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به ژیانه‌وه‌ی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی تائێستا ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس كه‌وتوون، ئه‌و كچه له‌كاتی چوونی به‌ره‌و خوێندنگه، له رێگه‌دا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه رفێندراوه‌و بردووییهتی بۆ ئێران، ئه‌وه‌ی زانراویشه هۆكاری رفاندنهكهی به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه، وتیشی: چه‌ند كاتژمێرێك دوای دیارنه‌مانی كچه‌كه، باوكی له بنكه‌ی پۆلیس سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی تۆمار كردووه‌و له‌لایه‌ن دادگای قه‌ڵادزێوه به‌پێی ماده‌ی (422) له یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌رچووه، له‌لایه‌ن پۆلیسیشه‌وه هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كچه به‌رده‌وامه.
سةرجاوه/
بةيامنير
زيانةوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه