❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و وشانه‌ی كه‌ نابێت له‌ كاتی كاركردندا به‌كاریانبهێنیت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-06 15:23:45

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ئه‌و وشانه‌ی كه‌ نابێت له‌ كاتی كاركردندا به‌كاریانبهێنیت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c4a2d54c36.jpg

زۆرجار گوێبیستی هه‌ندێك وشه‌ و به‌ڵێن ده‌بیت كه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندێك یاخود به‌رپرسێكه‌وه‌ به‌كاردێت، به‌ڵام ته‌نیا مه‌به‌ستیان راكردنه‌ له‌ به‌رپرسیاریه‌تی و راییكردنی تۆیه‌، كه‌واته‌ كاتێك گوێبیستی ئه‌م وشانه‌ ده‌بیت له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه‌، هیچ هیوایه‌ك به‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی مه‌ده‌ و خۆت خه‌ریكی كارێك و هه‌وڵێكی تر بكه‌، هه‌روه‌ها تۆش له‌ كاتی كاركردن خۆت دووربخه‌وه‌ له‌م وشه‌ و به‌ڵێنانه‌، چونكه‌ ته‌نیا مه‌به‌ستیان كات وه‌ده‌ستهێنانه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی رۆشن نییه‌، به‌ڵكو ته‌نیا راكردنه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی:
1.باشه‌ هه‌وڵت بۆ ده‌ده‌م... "مه‌به‌ستی له‌ به‌كارهێنانی ئه‌م رسته‌یه‌ ته‌نیا خۆدزینه‌وه‌یه‌، چونكه‌ مه‌رجی تیایه‌ و مه‌رجه‌كانیش روون و ئاشكرانین، هه‌میشه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م رسته‌یه‌ به‌كاردێنن، كه‌سانی ته‌ڵه‌كه‌بازن، به‌ڵام گه‌ر بڵێت "هه‌موو تواناكانم به‌كارده‌هێنم، به‌ڵام گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بم، ئه‌وا دووباره‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵت بۆ ده‌ده‌م "ئه‌مه‌یان راستگۆیی تیایه‌. چونكه‌ ئه‌م كه‌سه‌ سۆز و هه‌ستی خۆی به‌كارده‌هێنێـت له‌ كاره‌كانی و هه‌وڵی كاركردنه‌ بۆت.
2-هه‌رچۆنێك بێت، ئینجا چی، گه‌ر واش بێت.... "ئه‌م زاراوانه‌ ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كردنی تۆ به‌كاردێت، به‌ڵكو له‌ راستیدا به‌كارهێنانی ته‌نیا مه‌به‌ستی به‌ڕێكردن و ئیهانه‌ی تۆیه‌ و كاردنه‌وه‌یه‌ دژ به‌ تۆ، پێشئه‌وه‌ی تۆ هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه‌ت هه‌بێت به‌رامبه‌ریان.
3-ره‌نگه‌، نازانم..... "ئه‌وانه‌ی ئه‌م وشانه‌ به‌كارده‌هێنن ته‌نیا مه‌به‌ستیان خۆشاردنه‌وه‌ و خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ بڕیاردان و هێنانه‌وه‌ی پاساوه‌".
4-سبه‌ی وه‌ره‌وه‌، بۆكاتی تر، ره‌نگه‌ جارێكی تر.... "كاتی خواستیان وابێت كات وه‌ده‌ستبهێنن، كه‌سانی به‌رامبه‌رت ئه‌م زاراوانه‌ به‌كارده‌هێنن، بۆ رێگرتن له‌م هه‌ڵوێستانه‌، واده‌ی كات و شوێنیان لێ وه‌رگره‌، چونكه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌وه‌ ته‌نیا مه‌به‌ستیان راكردنه‌ له‌ به‌رپرسیاره‌تی و چه‌واشه‌كردنته‌.
5-گه‌ر، ئه‌گه‌ر.... ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ به‌كارده‌هێنن، ته‌نیا مه‌به‌ستیان گازنده‌ كردنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تۆ یاخود ره‌وشه‌كه‌، كاتێك ده‌ڵێن "گه‌ر بكرابایه‌، گه‌ر پێشتر واتكردبایه‌، گه‌ر زووتر ......هتد، ئه‌وه‌ بزانه‌ مه‌به‌ستی راكردنه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی و خۆدزینه‌وه‌یه‌ و دواتر لۆمه‌كه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌ستۆی تۆ.
6-راسته‌، به‌ڵام.... ئه‌مه‌شیان پاساوی تره‌، كاتی تۆ پرۆژه‌یه‌ك یاخود رێگه‌چاره‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌ تیمه‌كه‌ت ده‌كه‌یت، دواتر به‌ راسته‌..... به‌ڵام وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌ڵامیان لانییه‌ و مه‌به‌ستیان كاركردن نییه‌.
7-وابزانم، له‌و باوه‌ڕه‌دام... هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌م وشانه‌ به‌كارده‌هێنن، به‌ نه‌رمونیانی و لاوازی ده‌ری ده‌بڕن، ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڵێن راسته‌ ئێمه‌ تا راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بۆچوونی تۆین، به‌ڵام نازانن چۆن كاری تیابكه‌ن.
8-دواتر سه‌یرێكی ده‌كه‌ین، بابزانین.. "چه‌ندینجار له‌ باوك و دایكانمان گوێبیستی ئه‌م وشانه‌ ده‌بین و مه‌به‌ستیان ته‌نیا راكردن و كات به‌ده‌ستهێنانه‌، خۆیان ده‌دزنه‌وه‌ له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و مه‌به‌ستیان نییه‌ راستی بڵێن، به‌ڵام باشتره‌ گه‌ر بڵێن "پێویستم به‌ زانیاری زۆرتر هه‌یه‌، تا بڕیاری كۆتایی بده‌م".


puk mediya

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-17 06:56:04

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و وشانه‌ی كه‌ نابێت له‌ كاتی كاركردندا به‌كاریانبهێنیت

dastakant xosh be bo am babata jwana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-18 10:59:05

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئه‌و وشانه‌ی كه‌ نابێت له‌ كاتی كاركردندا به‌كاریانبهێنیت

zor supas barezim dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit inshalal

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net