.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






من ژیام بۆ ئه‌وه‌ی بمرم
نوسیم بۆ ئه‌وه‌ی ووشیاربم
ڕاستبوم، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌جاڵه‌تی پێنوس نه‌بم
*
من، دۆڕانه‌كانی ئه‌وانم خوێنده‌وه
ئه‌و دۆڕانانه‌ی كه به سه‌روه‌ری،
له په‌ڕاوی خهجاڵهتنامهدا تۆماریان ده‌كرد
*
من نه‌مویست بمرم ..!
ویستم ته‌نها بم.. ڕاست بین و بێژبم ..
له مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا
(نالی) ئاسا، شاسواری بكه‌م 1
*
خۆم ویستم بمرم..!!
بۆئه‌وه‌ی پێنوسه‌كه‌م، وه‌ك داری ئازادی،
به خوێنی له‌شم بێته به‌ر ..
بۆ ئه‌وه‌ی، دوای ئه‌هریمه‌ن نه‌كه‌وم و،
ڕوو زه‌ردی زه‌رده‌شت نه‌بم
بۆ ئه‌وه‌ی...
به هێمنی به گوێی لاوانی نوستودا بچرپێنم:
هه‌ی نه‌گبه‌تینه.. خه‌وی قوڵ تاكه‌ی..؟!
*
ویستم بمرم..!
بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ڕه دڕنده‌كان بناسێنم و
ڕه‌وتی كاروانه ڕه‌شه‌كه‌یان بوه‌ستێنم..
*
ویستم شه‌هید بم ..!
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه لای خوا ..
سكاڵای دڵی دایكمی لا به‌یانكه‌م
بۆ ئه‌وه‌ی..!
بچمه لای (قازی) بڵێم: گه‌وره‌م..!
ئه‌ها منیش وه‌ك تۆ گیانی خۆمم به‌خشی،
تۆ بۆ ئازاد ژیان و
من بۆ ئازاد نووسین ..!
بۆ ئه‌وه‌ی..!
بچمه لای (مه‌حوی) بڵێم:
ئه‌ی پیری زانا..!
ئه‌وه منم (( نوری عومرم سه‌رف كرد بۆ كه‌شفی تاریكی خه‌ڵق)) 2
پیری زانا! ئاسوده به..
ئه‌م دێڕه‌ی ئێوه‌م بۆ نه‌وه‌كانت شرۆڤه‌كرد:
(( ڕوو سپی هه‌ر ڕوو ڕه‌شه، گه‌ر بێ سه‌د ئازایی بكا ))
*
من خۆمم كوشت..!
بۆ ئه‌وه‌ی چاپوك بژین.. كه‌ڵ بژین..
گه‌ر نه‌ژین.! خوێنی منتان له ئه‌ستۆبێت.
سیروان هه‌ڵه‌بجه‌یی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش ..

له‌سه‌ر هێڵ نییه