.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی كه سێ ژنی بۆ خۆی هێنا، به‌ڵام سێ كچه‌كه‌ی خۆی به قه‌یره‌یی سه‌ریان نایه‌وه، به‌شێكه له زۆری ئه‌و چیرۆكانه‌ی وه‌كو مه‌ته‌ڵ ده‌یانگێڕنه‌وه و ئۆباڵی ناخه‌نه سه‌ر بكه‌ره‌كه‌ی یان زۆرجار بكه‌ره‌كان بۆ خۆیان وه‌كو پاڵه‌وان كه زۆربه‌یان پیاون له‌ناو یه‌كتری باسی ده‌كه‌ن و كه‌چی بۆ بهرانبهرهكهشیان كه ژنه وه‌كو نیزهیهك یان له‌ژێر پرِوپاگهندهی عه‌یب و عار ده‌یانگێڕنه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریش به‌شێكی زۆر له چیرۆكانه ده‌گرێته‌خۆ.
ئه‌وه‌تا له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خورماتوو، ئه‌م چیرۆكه كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی باوكی سێ كچه بۆ خۆی له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا ژنی سێهه‌می هێنا، كه‌چی سێ كچیشی به قه‌یره‌یی یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌ریان نایه‌وه، دواكچی ئه‌و پیاوه كه ئێستا ته‌مه‌نی 58 ساڵه وتی: ئێمه سێ خوشك بووین و له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به خورماتوو ده‌ژیاین باوكم هه‌رچه‌ند خوێنده‌وارییه‌كی باشی هه‌بوو و زۆرجار خه‌ڵكی گونده‌كان بۆ مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی عه‌شایری وه‌كو ده‌م سپی خۆیان بانگیان ده‌كرد، چونكه ناوبانگێكی باشی هه‌بوو هه‌روه‌ها به‌له‌سه‌رخۆیی ناوبانگی هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام له‌ماڵه‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه بوو، زۆرجار توندوتیژ بوو ئه‌و قه‌یره كچه وتی: ده‌توانم بڵێم دایكم له داخ و خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی كه باوكم له‌ماڵ خوڵقاندبووی سه‌ری نایه‌وه و مانه‌وه‌ی ئێمه‌ش به قه‌یره‌یی برینێكی دایم كولاوهی دایكم بوو، چونكه زۆر له خزم‌و كه‌سوكارمان له‌كاتی لاوێتیماندا هاتنه داخوازیمان كه‌چی باوكم قایل نه‌ده‌بوو بهشومان بدات، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا ژنی سێهمیشی له‌ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا هێنا.
له‌و كچه‌وه تراژیدیای ئه‌و دوو خوشكه‌ی به‌م شێوه‌یه باسكرد: هه‌ردوو خوشكه‌كانم له‌لایه‌ن كوڕی ماممه‌وه داواكران و هه‌ندێ خۆشه‌ویستیش هه‌بوو له نێوان خوشكه‌كانم و كوڕی مامه‌كانم، به‌ڵام كاتێك باوكم پێیزانی سوێندو و ته‌ڵاقی خوارد كه هه‌ركه‌سێك بێته داوایان به شوویان نه‌دات، بۆیه خوشكی یه‌كه‌مم له ته‌مه‌نی 55 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و به‌قه‌یره‌یی سه‌ری نایه‌وه و خوشكی دووه‌میشم له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، منیش واچاوهڕوانم كه كاتێك ئه‌جه‌ل بێت و پێشوازی لێبكه‌م و بهقهیرهییهوه سه‌ربنێمه‌وه و ئۆباڵی هه‌رسێكمان ده‌گرمه ئه‌ستۆی باوكم. ئه‌و كچه باسی له‌وه‌ش كرد كه ئێستا له‌و گونده‌ی كه ده‌ژین 9 قه‌یره كچ هه‌ن و شه‌مه‌نده‌فه‌ری چاوه‌ڕوانیان به‌سه‌رچووه.
ئه‌وان له‌وڵاتێكدا ده‌ژین پڕه له رێكخراوی ژنان به بێئه‌وه‌ی كه‌سێك بێت و لێیان بپرسێت له هۆكارو چۆنێتی به‌سه‌ربردنی ژیان له نێو چواردیواری به‌ریندا. پسپۆڕێكی ده‌روونناسیش ده‌ڵێت: مانه‌وه‌ی كچان له گونده‌كان به قه‌یره‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ خاڵی سه‌ره‌كی، كه ئه‌ویش باری ئابووری و نه‌خوێنده‌واری و كۆمه‌ڵگه‌یه.
ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ئه‌و كچانه به‌شوو بده‌ن، ته‌مه‌نی جوانیان به‌سه‌رچووبێت یان ده‌بێت پیاوێكی پیر یان بێوهپیاوێك ئه‌مجۆره كچانه بخوازێت، یان زۆریان به‌هۆی هیلاكی له‌كاره‌كانی رۆژانه‌یان تووشی نه‌خۆشی ده‌بن و كۆچی دوایی ده‌كه‌ن.
puk mediya

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh azezm bo am babata juana
sarkawtube
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas yasamin giyan dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه