❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-24 17:41:15

xaj
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-10-02
په‌یامه‌كان: 95
WindowsXPMSIE7

جاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ

چاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ

* له‌ به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی ته‌مه‌نا وه‌ستاوم
چاوم له‌ مه‌رگه‌ دێت و
چاو شارکێ له‌گه‌ڵ گه‌ڵا زه‌رده‌کانی
ڕۆحما ئه‌کا..
بانگی ئه‌که‌م وه‌ک نه ‌یه‌وێ بم دوێنێ
وا خۆی نیشان ئه‌دا
که‌ ده‌نگم نابیستێ..
پێی ئه‌ڵێم.. من چاوه‌ڕوانی تۆم
وه‌ره‌ دوا هه‌ناسه‌کانی ته‌مه‌نم
بۆ گۆڕ به‌ره‌
هیچ له‌ زه‌تێک له‌ ژیان نابینم
وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵی به‌ گه‌نجیم بسووتێ
که‌مێ خۆی غافڵ ئه‌کا و
دواجار کۆتایی به‌ چاو شارکێ ئه‌هێنێ و
جێم ئه‌هێڵێ..

ئه‌ی مه‌رگ چاوه‌ڕێی چیت؟
ژیان ماندووی کردووم
چیتر ناتوانم به‌رگه‌ی ئازاره‌کانی
بگرم..
ناتوانم چاوی ئومێدم
به‌ ڕووی ژیانا هه‌ڵبێنم
ژیان لێو ڕێژه‌ له‌ خه‌م و
ئازار و دابڕان و بێمروه‌تی..

وه‌ره‌ له‌گه‌ڵ خۆتم به‌ره‌
هه‌ناسه‌کانم.. ترپه‌کانی دڵم..
گه‌ڵای خه‌ونه‌ سه‌وزه‌
به‌دی نه‌هاتووه‌کانم
بکه‌ به‌ خۆڵ و
بیده‌ ده‌م با..
من له‌زه‌ت له‌ ژیان نابینم
ئازاره‌کانی ماندوویان کردووم..
مه‌گه‌ر له‌ دوا ئارامگای خۆما
ئاسووده‌ بم..

ئه‌ی مه‌رگ.. ده‌سا وه‌ره‌
هه‌موو جوانییه‌کانی
ژیانی خۆمت پێ ئه‌به‌خشم
به‌س تۆ ڕۆحم لێ وه‌رگره‌ و
بۆ ئه‌به‌د ئارامیم پێ ببه‌خشه‌..
من له‌زه‌ت له‌ ژیان نابینم
ئازاره‌کانی ماندوویان کردووم..

چاوه‌ڕێی چی ئه‌که‌ی ئه‌ی مه‌رگ؟؟
وه‌ره‌ چاوه‌کانم پڕکه‌ له‌ خۆڵ
به‌رله‌وه‌ی فرمێسک
بیناییم لێ بسه‌نێ..
وه‌ره‌ ڕۆحم شادکه‌
به‌ خه‌وێکی ئارام و
ئه‌به‌دی
به‌ر له‌وه‌ی له‌ ئامێزی بێداریا
تا کۆتایی ته‌مه‌ن
خه‌و به‌ ئارامییه‌وه‌ ببینم..

ئه‌ی مه‌رگ چاوه‌ڕوانی تۆم
من له‌زه‌ت له‌ ژیان نابینم
ئازاره‌کانی ماندوویان کردووم
به‌رگه‌ی خه‌مه‌کانی ناگرم..

چاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ
که‌ی دێیت؟؟
بۆ پێشوازیت ده‌رگای ڕۆحم
له‌سه‌ر پشته‌
تکا ئه‌که‌م دوا مه‌که‌وه‌
ژیان ماندووی کردووم
به‌رگه‌ی ئازاره‌کانی ناگرم..!!

خه‌ج -2010

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xaj (2010-05-24 17:47:59)

Kurdzhin
موخه‌یه‌ربم له‌ به‌ینی تۆ و به‌هه‌شتا.. له‌ جه‌نه‌ت دوور ئه‌بم سه‌یرانی تۆ خۆش..!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-24 18:18:56

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: جاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ

ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ هۆنینه‌وه‌ی ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌
هه‌ستێکی زۆر جوانی تیایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌رگ هیوادارم که‌ ته‌م،ه‌ن درێژ بیت و مه‌رگ دووربێت لێت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم و هه‌رده‌م له‌ خۆشیدا بیت و
خامه‌ی رازاوه‌ت ده‌وله‌مه‌ند و دوارۆژت گه‌ش و پرشنگدار بێت
دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-24 19:20:30

hawraz07
خونچەی نوێ
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-19
په‌یامه‌كان: 45
WindowsVistaMSIE7

Re: جاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ

dastakant xosh bet honrawayaky zor jwana

Kurdzhin
ay xwda bo waya chaw kazhalakam
bochy naya bochy dwra yarakam
chawt rasha dldar a mn qwrbant bm
malt la kwedaya shawe mewant bm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-05-24 21:23:59

xaj
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-10-02
په‌یامه‌كان: 95
WindowsXPMSIE7

Re: جاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ

زۆر سوپاس کاکه‌ سیروانی به‌ڕێز و هاوڕاز گیان سوپاسی هه‌ستی جوانتان ئه‌که‌م هه‌ر بژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-05-24 21:33:43

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsMSIE7

Re: جاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ

ياخوا ئه و ده ستانه ت هه ر ساغ بيت هاورى كيان

باوةربكه دوو جارم خويندؤته وه زؤر لام جوان بوو

ده ست خؤش هيواى سه ركه وتنت بؤئه خوازم

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-05-25 09:13:33

xaj
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-10-02
په‌یامه‌كان: 95
WindowsXPMSIE7

Re: جاوه‌ڕوانی تۆم ئه‌ی مه‌رگ

سوپاس گوزارم (bahar gwlekurd) دلگه‌شم که‌ توانیومه‌ شتێک بنوسم که‌ به‌ دلێ ئێوه‌ی به‌ڕیز بێت ماندوو نه‌بی به‌قوربان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net