❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باوکانیش وه‌ك دایكان دوای خستنه‌وه‌ی کۆرپه دووچاری خه‌مۆکی ده‌بنه‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-24 17:06:18

لارسیا
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-05
دواترین سه‌ردان: 2014-01-03
په‌یامه‌كان: 110
WindowsXPSafari

باوکانیش وه‌ك دایكان دوای خستنه‌وه‌ی کۆرپه دووچاری خه‌مۆکی ده‌بنه‌وه

دوای له‌دایکبوونی منداڵ خه‌مۆکی ته‌نها جێشووێنی خۆی لای دایك ناکاته‌وه، به‌ڵکو باوکانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی دایك دووچاری ده‌بنه‌وه. ئێستا پزیشکان ده‌یان لێکۆڵینه‌وه‌یان به به‌شداری هه‌زاران به‌شداربوو هه‌ڵسه‌نگاندووه و ده‌رئه‌نجام بۆیان ده‌رکه‌وت، که باوه‌که گه‌نجه‌کانیش وه‌ك دایکه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو ده‌بنه قوربانی خه‌مۆکی.

له‌کاتی دووگیانه‌ییدا زۆرێك له دایکان شه‌که‌ت و دڵگران ده‌بن و هه‌ستی سه‌یر و گومان ڕوویان تێده‌کات، به‌ڵام ئه‌م هه‌سته ده‌روونیانه دوای چه‌ند ڕۆژێك ون ده‌بن. ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونیان ده‌بێته هۆکاری خه‌مۆکی ناهه‌موار و پێویسته ئه‌و دایکانه چاره‌سه‌ری تایبه‌تی له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه وه‌ربگرن.

به‌پێی بۆچوونی پسپۆران له 30%ی دایکان دووچاری خه‌مۆکی دوای خستنه‌وه‌ی کۆرپه ده‌بنه‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌مێکه ده‌زانرێت، که باوکانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی دایكه‌کان دووچاری خه‌مۆکی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام تاکو ئێستا هێنده وردبوونه‌وه‌ی زانستیانه‌ی بۆ نه‌کراوه. ئێستا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی "James Paulson" و "Sharnail Bazemore" له "Eastern Virginia Medical School" ئه‌نجامێکی چڕوپڕیان بڵاوکردۆته‌وه.

توێژه‌رانی ناوبراو هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ 43 لێکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی کرد، که له‌نێوان ساڵه‌کانه‌ی 1980 و 2009 ئه‌نجامدرابوو و تێیدا 28004 پیاو به‌شداریان تێدا کردبوو. ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که له 10%ی باوکانی به‌شداربوو له‌کاتی دووگیانه‌یی ژنه‌کانیاندا و ساڵێك دوای له‌دایکبوونی کۆرپه‌کانیان له‌ژێر خه‌مۆکییدا ناڵاندوویانه.

له سێ مانگی یه‌که‌می دوای له‌دایکبوون له 7.7% باوکان دووچاری خه‌مۆکی هاتوون و له چوار مانگی یه‌که‌م تا شه‌ش مانگی دوای له‌دایکبوون تووشبوون به خه‌مۆکی له‌نێو باوکاندا گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی ئاستی، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of the American Medical Association"دا نووسیویانه.

وه‌ك له ئه‌نجامه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، شوێنی نیشته‌جێبوون ڕۆڵێکی گرنگی له‌سه‌ر خه‌مۆکی باوکان هه‌یه: ئه‌وانه‌ی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ژیاون به‌ڕێژه‌ی له 14% دووچاری خه‌مۆکی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕێژه‌‌ی تووشبوون به خه‌مۆکی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له 8% بووه.

خه‌مۆکی دایك و باوك کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر گه‌شه‌کردنی ئاسایی منداڵان ده‌بێت. منداڵانی له‌و جۆره دایك و باوکانه هێنده کۆمه‌ڵایه‌تی نیین و زۆر خۆیان دوورپه‌رێزن ده‌گرن. تا ته‌مه‌نێکی گه‌وره‌ییش هه‌ست به ترس، خه‌مۆکی و ده‌ستدرێژکردنه‌ سه‌ر ده‌که‌ن.

توێژه‌ران پێیانوایه، که په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان خه‌مۆکی دایك‌ و باوكدا هه‌یه. بۆ ده‌ربازبوون له‌م دیارده سامناکه پێویسته دایكان و باوکان به‌هه‌مان شێوه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی گونجاو وه‌ربگرن


خۆزگه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8b9e5472ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-05 15:53:21

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: باوکانیش وه‌ك دایكان دوای خستنه‌وه‌ی کۆرپه دووچاری خه‌مۆکی ده‌بنه‌وه

ده‌ستت  خۆش بێت لارسیا گیان  بابه‌تێکی  جوانه‌ سه‌رکه‌ووتو ىیت  به‌ساقه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net