❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نۆكیا تازه‌ترین مۆبایلی به‌ ناوی ئێن 8 ئاشكرا كرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-06 12:49:47

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329
WindowsVistaMSIE7

نۆكیا تازه‌ترین مۆبایلی به‌ ناوی ئێن 8 ئاشكرا كرد

http://kurdiu.org/fileup8/fileup4/1966nokia-n8.jpg

كۆمپانیای نۆكیا تازه‌ترین مۆبایلی زیره‌كی خۆی ئاشكرا كرد، كه‌ به‌ نۆكیای ئێن 8 ناسراوه‌ ، به‌كاهێنه‌ران ده‌توانن به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كتری ببینن و شوێنه‌كان پێویسته‌كانیان بدۆزنه‌وه‌ ئه‌مه‌له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی تر له‌ خزمه‌ت گوزاری پێشكه‌وتوو.

هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن به‌ شێوه‌كی زۆر جوان پێكهاته‌كانی ئامێره‌كه‌ رَیك بخه‌ن و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ پێگه‌كانی ئینته‌رنێتدا هه‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌توانن ته‌ماشای پرِۆگرامی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی سه‌ر هێڵی ئینته‌نێت بكه‌ن، برِیاریشه‌ ئه‌م ئامێره‌ بێجگه‌ له‌و نرخه‌ زیاده‌ی له‌ رَێگه‌ی گومرگه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ری له‌ چاره‌كی سێیه‌می ساڵی 2010 به‌نرخی 370 یۆرۆ بخرێته‌ بازاره‌وه‌.

ئه‌م ئامێره‌ ده‌توانیت وێنه‌ به‌رِونیه‌كی به‌رز (HD) له‌ رِێگای كامێرایه‌كه‌وه‌ به‌ وردی 12 میگا پێكسڵ و به‌ زه‌رِه‌بینی (كارل زایس) و فلاشی جۆری زینۆن بگرێت، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌و هه‌سته‌وه‌ره‌ رِوناكیانه‌ی كه‌ رِێكه‌ی پێده‌دات زۆرترین رِوناكی ببه‌خشته‌ ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ تۆماری ده‌كات كه‌ جوانیه‌كه‌ی ده‌گاته‌ جوانی زۆرێنه‌ی ئه‌و كامێرا ئه‌له‌كترۆنیانه‌ی كه‌ ئێستا به‌كارده‌هێنرین.

هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌ خزمه‌ت گوزاریه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌ ده‌ست كاری كردنی پارڤه‌ تۆماركراوه‌ ڤیدۆیه‌كانه‌ له‌ رِێگای پرِۆگرامێكی تایبه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه‌ حه‌زیان له‌ سه‌یركردنی پرِۆگرامه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌، مۆبایلی نۆكیای ئێن8 خزمه‌ت گوزاری ۆێب تیڤی پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ رَێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانن ته‌ماشای كه‌ناڵه‌ جیهانیه‌كانی وه‌ك ( سی ئێن ئێن و ئی ئینته‌رناشیونال و ناشیونال جیوگرافیك و هتد) بكةن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پێكهاته‌كانی ئینته‌رنێتی ناوخۆیی كه‌ له‌ رِێگه‌ی فرۆشگه‌ی ئۆ ڤی ئای ئه‌له‌كترۆنیه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت.

گومانیشی تیادا نیه‌ كه‌ پێگه‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان له‌ مرِۆدا گرنگیه‌گی زۆریان هه‌یه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی موبایل، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ته‌نها به‌ یه‌ك پرِۆگرام له‌ ناو موبایلی نۆكیای ئێن8 زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت سه‌ردانی پێگه‌كانی فه‌یس بوك و تویته‌ر بكه‌یت و به‌شداری بكه‌یت له‌ گۆرِینه‌وه‌ی نامه‌كان و سه‌رنجه‌كان و وێنه‌كانتدا له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا.

هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ نه‌خشه‌یه‌كی خۆرِایی جیهانی به‌ خزمه‌ت گوزاری ئۆ ڤی ئای تیادایه‌ بۆ زانین و گه‌یشتن به‌ هه‌ر شوێن و خاڵێكی گرنگ له‌ زیاتر له‌ 70 ده‌وڵه‌ت له‌ چوار چێوه‌ی جیهاندا.

بێجگه‌ له‌مانه‌ نۆكیای ئێن 8 ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه‌ به‌ تازه‌ترین و پێشكه‌وتوترینی ئه‌و پرِۆگرامانه‌ی له‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێت، كه‌ رِێگه‌ به‌ به‌كار هێنه‌ر ده‌دات له‌ یه‌ك كاتدا چه‌ند كارێك له‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ جێبه‌جێ بكات.
sarchawa .kurdiu.

به‌رێز:دانانی لینک لا یانه‌ رێگه‌پێدراو نییه‌..
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-05 15:57:49

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: نۆكیا تازه‌ترین مۆبایلی به‌ ناوی ئێن 8 ئاشكرا كرد

ده‌ستت خۆش بیت  سامی گیان بابه‌تیکی  جوانه‌ سه‌رکه‌ ووتو بێت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-07-19 03:57:19

johhny985
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-22
په‌یامه‌كان: 2
WindowsXPMSIE7

Re: نۆكیا تازه‌ترین مۆبایلی به‌ ناوی ئێن 8 ئاشكرا كرد

ba chanda barez?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net