❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێشكه‌ش كردنی یاری (باشووری ئه‌فریقیا × مه‌كسیك)...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-11 11:30:48

Henry E14
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-05
دواترین سه‌ردان: 2010-06-17
په‌یامه‌كان: 68
WindowsXPFirefox

پێشكه‌ش كردنی یاری (باشووری ئه‌فریقیا × مه‌كسیك)...

پێشكه‌ش كردنی یاری (باشووری ئه‌فریقیا × مه‌كسیك)



ئه‌م یارییه‌ گه‌رمتر ده‌بێت له‌ تیشكی خۆر بۆ نا چونكه‌ یاری كرانه‌وه‌ی جامی جیهانی و هه‌موو یاریزانان و هانده‌ران به‌ جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه‌ به‌شداری له‌م یارییه‌دا ده‌كه‌ن،هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی میواندار بافانا بافانا كه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌م یارییه‌،مه‌كسیك له‌ یارییه‌كانی ڕابردوو خۆی سه‌لماندووه‌ و تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقی كه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی هیچ گاڵته‌ی پێناكرێت وه‌ له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقی به‌ جۆش و خرۆشێكی زۆر به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ ده‌كات تا وه‌ك تواناییه‌كانی خۆی نیشان بدات تایبه‌ت له‌سه‌ر یاریگای خۆی و نێوان هانده‌رانی یاری ده‌كات



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-74c55d4e84.png



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cf4fdc51ae.jpg



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-74c55d4e84.png



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b6a4263bb4.jpg


یاریده‌ده‌ران : ڕافائێل ئیلیاسۆف (ئۆزباكستان) – بخادیر كۆشكارۆف (گیرگیستان)

ناوبژیوانی چواره‌م : سبح الدین محمد سالح (مالیزیا)


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-adfd62f201.jpg



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-74c55d4e84.png



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6b802d4260.png



به‌یانی ده‌ست به‌ یارییه‌كانی جامی جیهانی له‌ باشووری ئه‌فریقیا ده‌كرێت و یاری كرانه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای سۆكێر سیتی ده‌بێت له‌ شاری جۆهانسبۆرگ و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور و مه‌كسیك به‌رامبه‌ر یه‌ك یاری ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت له‌ ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م،هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی كه‌ له‌ پله‌ی 17ـدێت له‌ ڕیزبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی فیفا وه‌ پێشتر 13 جار به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانیدا كردووه‌ وه‌ به‌رده‌وام قۆناغی یه‌كه‌می بڕیوه‌ جگه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1978 نه‌بێت له‌ ئه‌ڕجه‌نتین كاتێك له‌ قۆناغی یه‌كه‌م ماڵئاوایی له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ كرد،هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی له‌ ساڵی 2010 تواتی 12 یاری دۆستانه‌ ئه‌نجام بدات و سه‌ركه‌وتنی وه‌ ته‌نها له‌ دوو یاری شكستی هێنا به‌رامبه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی ئه‌مانه‌ هه‌موو هۆكاری سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك ده‌بن بۆ یاری داهاتوو،به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا هه‌لبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوورـیش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌،هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور له‌ پله‌ی 83 دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ڵام هۆكاری هانده‌ران و یاری كردن له‌سه‌ر یاریگای خۆیان ئه‌وا پاڵپشتیه‌كی زۆر ده‌بێت بۆ بافانا بافانا وه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ یاری به‌یانی نزیكه‌ی 90 هه‌زار هانده‌ری ئه‌فریقی ئاماده‌ بێت بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی خۆیان له‌ یاریگای سۆكێر سیتی،هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقی له‌ 12 یاری دۆستانه‌ی ڕابردوو هیچ تووشی دۆڕان نه‌هاتووه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی له‌ به‌رامبه‌ری یاری كردووه‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێز نه‌بووینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ڵام دوای به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دانیمارك و كۆلۆمبیا ئه‌وا متمانه‌یان زیاتر بوو به‌ تواناییه‌كانی خۆیان،ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور كاڕلۆس ئالبێرتۆ پارێیرا كه‌ له‌ ساڵی 1994 جامی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا بۆ ماوه‌ی سێ مانگه‌ ئاماده‌ كارییه‌كان ده‌كات بۆ جامی جیهانی.



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-74c55d4e84.png



ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشوور

ناو : ستیڤن پینار
به‌رواری له‌ دایك بوون : 17-3-1981
شوێنی یاری كردن : هێڵی ناوه‌ڕاست
یانه‌ : ئێڤێرتۆن – ئینگلته‌را



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2bbd983d26.jpg



ناو : ئارۆنا مۆكوینا
به‌رواری له‌ دایك بوون : 25-11-1980
شوێنی یاری كردن : هێڵی به‌رگری
یانه‌ : پۆڕتسمۆس – ئینگلته‌را



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-051b006776.jpg



ئه‌ستێره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك

ناو : جێراردۆ تۆرادۆ
به‌رواری له‌ دایك بوون : 30-4-1979
شوێنی یاری كردن : هێڵی ناوه‌ڕاست
یانه‌ : كروز ئازول – مه‌كسیك


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c5d1068f81.jpg



ناو : ڕافائێل ماركێز
به‌رواری له‌ دایك بوون : 21-1-1979
شوێنی یاری كردن : ھێڵی به‌رگری
یانه‌ : به‌رشلۆنه‌ – ئیسپانیا



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f4684738cd.jpg



ئایا به‌ ڕای تۆ كێ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌م یارییه‌؟



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-74c55d4e84.png



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2e0e127371.png




يــاريــكــnetــا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net