❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مۆرینهۆ به‌ توندی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-14 11:08:22

Henry E14
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-05
دواترین سه‌ردان: 2010-06-17
په‌یامه‌كان: 68
WindowsXPFirefox

مۆرینهۆ به‌ توندی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کرێت

مۆرینهۆ به‌ توندی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کرێت



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d546e39efe.jpg



ڕاهێنه‌ری پێشوو یانه‌کانی پۆرتۆ و چێڵسی و ئه‌نته‌رمیلان و ئێستای یانه‌ی ریال مه‌درید خۆزێ مۆرینهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کرێت له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی پۆرتۆوه‌ که‌ پێشتر چه‌ندین نازناوی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌گه‌ڵیدا و گرنگترینیان خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپایه‌.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نیه‌ خۆزێ هه‌ڕه‌شه‌ لێده‌کرێت له‌لایه‌ن چه‌ند هانده‌رێکی سه‌رسه‌ختی خۆیه‌وه‌ ! پێشتریش له‌ ساڵی ٢٠٠٤  کاتێک  پێش یاری کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان به‌رامبه‌ر مارسیلیا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی واژووکرد و بڕیاری جێهێشتنی پۆرتۆی دا   نامه‌یه‌کی پێگه‌یشت که‌ تێیدا هاتبوو ” ئێستا یاری کۆتاییت له‌به‌رده‌مه‌و هیچ ناکه‌م ، به‌ڵام دوای یاریه‌که‌ خۆت وه‌کو مردوو ببینه‌ و هیچ ڕێگایه‌ک نیه‌ بۆ ده‌ربازبوون” به‌ڵام دواتر جامه‌که‌ی بۆ پۆرتۆ به‌ده‌ستهێنا و هانده‌رانی هێمن کرده‌وه‌ .هه‌روه‌ها کاتێک له‌ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانیش بوو پۆلیس ٤ که‌سیان ده‌ستگیرکرد که‌ به‌ نهێنی وێنه‌ی ماڵه‌که‌یی و خێزانی و مناڵه‌کانیان گرتبوو وه‌ پلانیان بۆ کارێکی  ناڕه‌وا دانابوو.

ئێستاش ماوه‌یه‌کی که‌م تێپه‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید  و جارێکی تر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکرا و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند پاسه‌وانیکی تایبه‌تی بۆ دابین بکرێت بۆ پاراستنی ماڵه‌که‌یی و پاراستنی خۆی.



يــاريــكـnetـا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Henry E14 (2010-06-14 11:08:46)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net