.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئه‌زانی تۆ زۆر جوانتری
تۆ له‌م ئێواره‌یه جوانتری که عه‌شق خۆی تیا ئه‌نوسێته‌وه
له‌و ئێوارهییهی که فریشته‌کان باڵ ده‌گرن و به‌روه‌و مهنزلگاکانیان هه‌نگاو ده‌نێنن ...
تۆ جوانتریت له‌وان.....
له‌و کاتانه‌ی که فینۆس زولفه گوڵرهنگیهکانی
خسته نێو مه‌مله‌که‌تی عه‌شق و
ده‌ریاش به نزاوه له به‌رده‌م جوانی تۆ شه‌پۆله‌کانی شکا ......
ئه‌و کاتانه‌ی مانگ به نوزه‌وه له به‌رده‌م
حه‌قیقه‌ته‌کانی له‌ته سێوێکی ته‌مه‌ن خۆی سوتاندو
بوو به په‌له هه‌ورێک له سه‌ما سپیه‌کانه‌وه بینرا .....
ئه‌زانی بۆ ؟ چونکه تۆ جوانتربوویت له‌وان ....
په‌پوله‌کان له ترسی هێمنیت وا گوزه‌ر ده‌که‌ن
گوزه‌ر بۆ لای گڕه سوره‌کانی جه‌هه‌نه‌م و
مه‌رگه ناوهختیهکانی ژیان ....
وا ئه‌ستێره‌کانیش کز هه‌لگه‌ران و
له ترسی نیگا سحراویهکانت
به نێو زه‌مه‌نی ئێره هه‌نگاو ده‌نێن ....
له هه‌ر ههنگاوێکا تا ئه‌گه‌ن به که‌ناری خۆیان تنۆک تنۆک ئه‌توێنه‌وه
ئه‌زانی بۆ ؟ چونکه تۆ جوانتری له‌وان .....
حه‌قیقه‌ته‌کانی ماچ له نێو لێوه نورانیه‌که‌ی مه‌ریه‌م
هێمن هێمن خۆیان ئه‌کوژن و
گوله بهرۆژهکانی قژ زه‌ردیش به‌ده‌وری خۆری نیگاکانت
ئه‌سورێنه‌وه تا به‌شه‌رمه‌وه
داوای جوانیت لێ بکه‌ن ....
وا بولبوله بالشکاوهکان له هه‌گبه‌ی ته‌مه‌نا
هێدی هێدی خۆیان ئه‌که‌ن به موسافیره‌کان و له‌گه‌ل گوڵه ره‌نگ زه‌رده‌کان سه‌فه‌ر ده‌که‌ن ئه‌زانی بۆ ؟
چونکه تۆ جوانتری له‌وان ....
تۆ زۆر له‌و رۆژه جوانتری
که دوو عاشق له نێو ئینجانه‌ی دارێکا
به‌هێمنی راموسان ده‌که‌ن و
مۆسیقارهکهش به ژه‌نینی سهمفۆنیاییهک په‌یتا په‌یتا
روحهکانیان ئه‌خاته سه‌ما و له‌و دیو سنوره‌کان
ئه‌گه‌رێنه‌وه ....
تۆ زۆر له‌وه جوانتری کاتێک هه‌ناسه ده‌م به خه‌نده‌کان
سنوره‌کانی ئه‌وین ده‌بڕن و له ههنگاوێکا له‌گه‌ل شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا یه‌ک ئه‌گرن و
خۆیان ئه‌نوسنه‌وه .... تۆ زۆر له‌وان جوانتری
تۆ زۆر له‌وه جوانتری
کاتێک ته‌مه‌ن ئه‌بێته یادگاریه‌کی
نێو سۆمای عه‌شق
تۆ زۆر له‌وه جوانتری
که له هۆنراوهیهکا
بتکه‌م به سه‌رکرده‌و ڤینوس له به‌رده‌م جوانیتا
بشێوێت و بتوێته‌وه
ئه‌زانی بۆ ناوت نانێم نیگا
چونکه نیگاکانت هێنده به تاسه‌وه سه‌یری نیگاکان ده‌که‌ن
وا خه‌ریکه نیگا ناوی تۆ له خۆی ئه‌نێت !!!!
ئه‌زانی بۆ نالوت نانێم فریشته
چونکه ئه‌وانیش هێنده
به حه‌زه‌وه سه‌یرت ده‌که‌ن
وه‌ک وێنه کێشێک نیگاکانت ئه‌که‌ن به پۆرتریکێکی سه‌ردیواره‌کانی
مه‌نزلگای خۆیان و
هه‌موو ساتێک رووه و ئاوێنه ئه‌وه‌ستن و
ئاهێک بۆ خۆیان ههلهکێشن که ناگه‌ن به جوانی تۆ !!!!
ئه‌زانی بۆ ناوت نانێم گوڵ
چونکه هه‌موو به‌یانییه‌ک گوله‌کان به دهورتا سه‌ما ئه‌که‌ن و
کرنۆش ئه‌به‌ن و له نێو تیشکی نورانی چاوه‌کانت ههلئهوهرن !!!!!
تۆ زۆر له‌وه جوانتری که ناوت بنێم ئه‌ستێره
چونکه ئه‌ستێره‌کانیش جوانی له نیگاکانت وه‌رده‌گرن
بۆیه له ترسی رووی نهخشاوت رۆژانه خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و شه‌وانه‌ش
له نێو ئاسمانا به تیشکی چاونت رووناک ئه‌بنه‌وه !!!!
ناوت نانێم په‌ری ده‌ریا
ئه‌زانی بۆ ؟؟؟؟
چوکه له‌گه‌ل شهپۆلهکانا
به‌ره‌و رووی تریفه‌ییت ههلهفڕن
تا له ده‌رفه‌تێکا له لێوه شیرینه‌کانت ماچێ بسێنن و جوانی تۆ بۆ خۆیان به‌رن!!!!
ناوت نانێم تریفه‌ی مانگ ......................... !!!!
ببوره که ناتوانم ناوێکت بۆ بدۆزمه‌وه چونکه
تۆ زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و جوانتری تا له هۆنراوهیێکا په‌سن (وه‌سف ) ت بکه‌م
تا له هۆنراوهیێکا په‌سن (وه‌سف ) ت بکه‌م
تا له هۆنراوهیێکا په‌سن (وه‌سف ) ت بکه‌م .!!!!!
سیروان واحد ............ شه‌قلاوه
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ناوت نانێم په‌ری ده‌ریا
ئه‌زانی بۆ ؟؟؟؟
چوکه له‌گه‌ل شهپۆلهکانا
به‌ره‌و رووی تریفه‌ییت ههلهفڕن
تا له ده‌رفه‌تێکا له لێوه شیرینه‌کانت ماچێ بسێنن و جوانی تۆ بۆ خۆیان به‌رن!!!!
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان
هۆنراوه‌یه‌کی زۆۆۆۆۆۆۆۆر جوان و
پر له مانا‌و پر له هه‌ست بوو
به هیوای به‌رده‌وامی و هه‌میشه
هۆنراوه‌ی جوان هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش کاك سیروان
به راستی هۆنراوه‌یه‌کی زۆر زۆر جوانه
هه‌ر بژیت به هیوای هۆنراوه‌ی جوان و سه‌رکه‌وتنت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست په‌نجه‌ت تۆ هه‌میشه ساغ و سه‌لامه‌ت بن کاکه سیــــروان گیان
بۆ هۆنینه‌وه‌ی ئه‌و دێره جوانانه‌ی نێو باخچه‌ی هۆنراوه‌ت
به‌راستی تا بڵێ رازاندنه‌وه‌یه‌کی زۆر جوانت بۆ وشه‌کان کردووه .
ته‌مه‌نای هه‌میشه سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانتدا،
له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت له کیاندا ئه‌زیزم
هه‌رده‌م خۆشی بۆ تۆی به‌رێز،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت سیروان گیان 
یه‌که‌مجارمه له‌به‌رده‌م هۆنراوهکانتا دابمێنم و هیچم بۆ نه‌نوسرێت
چونکه هۆنراوه‌یه‌که به مانای وشه جوانه
وات لێ کردین ئێمه‌ش سه‌رمان سور بمێنێت له‌م هه‌موو جوانییه که له‌که‌سێک دا کۆ ببوبێتهوه...
ئه‌خوازم هیچ کات پێنوسه‌که‌ت له نوسینی په‌یڤه جوانه‌کانت نه‌که‌وێت.
هیوای ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ده‌خوازم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه










چه‌ن جوانه ئه‌و که‌سه‌ی هۆنراوه‌یه‌ک وه‌سفی بکات
جوانتره گه‌ر ئه‌و وه‌سفه پێنوسی به‌ڕێزتانی هێنابێته نوسین
جوانترینیشه گه‌ر له هۆنینه‌وه‌ی ئه‌م هۆنراوه جوانه‌دا بێت
هیچی تر ناڵێم کاک سیروان گیان جگه له‌وه‌ی ((((ده‌ست خۆش سه‌رسامت کردم)))


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست په‌نجه‌ت تۆ هه‌میشه ساغ و سه‌لامه‌ت بن کاکه سیــــروان گیان
بۆ هۆنینه‌وه‌ی ئه‌و دێره جوانانه‌ی نێو باخچه‌ی هۆنراوه‌ت
به‌راستی تا بڵێ رازاندنه‌وه‌یه‌کی زۆر جوانت بۆ وشه‌کان کردووه .
ته‌مه‌نای هه‌میشه سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانتدا،
له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت له کیاندا ئه‌زیزم
هه‌رده‌م خۆشی بۆ تۆی به‌رێز،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاك سیروان
به راستی هۆنراوه‌یه‌کی زۆر زۆر جوانه
هه‌ر بژیت به هیوای هۆنراوه‌ی جوان و سه‌رکه‌وتنت


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سه‌ره‌تا زۆر زر سوپاسی هه‌ستی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌که‌م
زۆر خۆشحال بووم که هۆنراوه‌که‌م بووه هۆی ئه‌وه‌ی که زیاتر گروتینم پێبدات و پێنوسه‌که‌م زیاتر له پێناو خزمه‌تی
هۆنراوه‌ی کوردی بخه‌مه گه‌ڕ زۆر دلخۆشم که ئێوه بوونه‌ته هۆی به‌رده‌وامی من
سه‌پاسی بێ پایانم بۆتان به‌رێزان
تینا خانی گوڵ
سات دڵی به‌رێز
به‌رێزم خه‌مبار
کاکه یادگاری برام
سۆزی خانی گوڵ
دریشتهی جوانی گوڵ
کاکه دیداری برام
کاکه‌ی به‌رێز
سوپاسی په‌یامه‌کانتان ده‌که‌م
زۆر سوپاستان ده‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ده‌خوازم له ژیان
سه‌رفرازم که ئه‌بینم ئێوه سه‌رسام ئه‌بن به هۆنراوه‌که‌م
دووباره ده‌ستتان خۆش و ماندوو نه‌بن له خۆێندنه‌وه‌ی هۆراوهکه
ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌رکه‌وتوو بن له بواره جیا جیاکانی ژیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستت خۆش بێت .. لە خوێندنەوەیدا هەست بە جۆرە ئارامیەک دەکەیت هیوادارین بەردەوام بیت ..
دیارە بەردەوامیت پلەی باشتر شیعر نوسینیت دەگەیەنێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش
به راستی هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌و کاتانه‌ی مانگ به نوزه‌وه له به‌رده‌م
حه‌قیقه‌ته‌کانی له‌ته سێوێکی ته‌مه‌ن خۆی سوتاندو
بوو به په‌له هه‌ورێک له سه‌ما سپیه‌کانه‌وه بینرا .....
ئه‌زانی بۆ ؟ چونکه تۆ جوانتربوویت له‌وان ....
په‌پوله‌کان له ترسی هێمنیت وا گوزه‌ر ده‌که‌ن
گوزه‌ر بۆ لای گڕه سوره‌کانی جه‌هه‌نه‌م و
مه‌رگه ناوهختیهکانی ژیان ....
وا ئه‌ستێره‌کانیش کز هه‌لگه‌ران و
له ترسی نیگا سحراویهکانت
به نێو زه‌مه‌نی ئێره هه‌نگاو ده‌نێن
ده سته كانت خؤش برايه كه م هه ر سه ركه وت‌و بيت له ش ساخ بى

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش کاك سیروان
به راستی هۆنراوه‌یه‌کی زۆر زۆر جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ياخوادةست و بةنجةت هةرساغ وسةلامةت بيت كاكةسيروان بةراستى هةتابليى هونراوةيةكى زوووووووووووووورجوانة هيواى بةردةواميت بودةخوازم لةشيعرنوسيندا ياخواهةرسةركوتوبيت ئةزيزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سوپاسی په‌یامه‌کانتان ده‌که‌م
زۆر سوپاستان ده‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ده‌خوازم له ژیان
سه‌رفرازم که ئه‌بینم ئێوههۆنراوهکهتان به دڵه
دووباره ده‌ستتان خۆش و ماندوو نه‌بن له خۆێندنه‌وه‌ی هۆراوهکه
ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌رکه‌وتوو بن له بواره جیا جیاکانی ژیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان گیان
به‌راستی زۆر سه‌رسام بووم به‌م هۆنراوهیهت
رازاندنه‌وه‌یه‌کی زۆر جوانت کردووه
هیوادارم به‌رده‌وام بیت له هۆنراوه نوسیندا
سه‌رکه‌وتوو بیت کاکه سیروان .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






کاک سیروان که‌م جاران هه‌ن که به هونراوه خوێندنه‌وه سه‌رسام ئه‌بم .....ئه‌وه‌ش یه‌کێک بوو له‌و جارانه‌ی که چێژێکم له هونراوه‌یه‌ک وه‌رگرت که هی تۆی به‌ریز و هه‌ست ناسک بوو .......
هه‌ستێکم لا دروست بوو که به جۆرێک نازانێت چۆن گوزارشت له جوانی هونراوهکهت بکات .......
به‌س ئه‌توانم ئه‌وه‌نده به هونراوهکهت بڵێم :
که تۆ زۆر جوانتری
وه ناشتوانم به هونراوه ناوت بنێم
چونکه له‌وانه‌یه زۆرێک له هۆنراوه‌کان به خوێندنه‌وه‌ت سه‌رسام ببن .......
پڕ به دڵ هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم له کاره جوانه‌کانت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سوپاسی په‌یامه‌کانتان ده‌که‌م
زۆر سوپاستان ده‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ده‌خوازم له ژیان
سه‌رفرازم که ئه‌بینم ئێوههۆنراوهکهتان به دڵه و پێی سه‌رسام بوونه
دووباره ده‌ستتان خۆش و ماندوو نه‌بن له خۆێندنه‌وه‌ی هۆراوهکه
ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌رکه‌وتوو بن له بواره جیا جیاکانی ژیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh kak sirwan gyan sarkawto byit
له‌سه‌ر هێڵ نییه