.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





هه‌ولێر 9 حوزه‌یران/یۆنیۆ (کوردمیلۆدی) ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری چله‌ی ماته‌مینی له هۆتێلی چوارچرا، فیلمێکی دیکۆمێنتاری سینه‌مایی بۆ ژیان و چالاکییه هونه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هونه‌ردۆستی خوالێخۆشبوو “عیرفان زه‌نگه‌نه” به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که کاری ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی “نزار مامه” ئه‌نجام دراوه.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌رهێنه‌ر “نزار ساڵح حه‌مه” ناسراو به نزار مامه، له لێدوانێکی تایبه‌ت به (کوردمیلۆدی)گوت” ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما، به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای چوارچرا‌و لێژنه‌ی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتی چله‌ی ماته‌مینی هونه‌ردۆستی خوالێخۆشبوو “عیرفان زه‌نگه‌نه” فیلمێکی دیکۆمێنتی سینه‌ماییمان به‌رهه‌م هێناوه، که له چله‌ی ماته‌مینی ناوبراو له 28 ـی ئه‌م مانگه نمایش ده‌کرێت.
مامه زیاتر گوتی” ئه‌م فیلمه ژیان و چالاکییه هونه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خوالێخۆشبوو پیشان ده‌دات، تیایدا چه‌ند ئه‌رشیفێکی تایبه‌ت و دانسقهم به‌کارهێناوه که لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری چله‌ی ماته‌مینی له‌گه‌ڵ “زه‌رده‌شت زه‌نگه‌نه”ـی برای خوالێخشبوو بۆم دابین کراوه.
دیکۆمێنتاری “عیرفان زه‌نگه‌نه” له ئاماده‌کردن و سه‌رپه‌رشتی “ناسڕ حه‌سه‌ن” و “سه‌ڵاح حه‌سه‌ن”ـه، کاری وێنه‌گرتن و ڕوناکی و مۆنتێریش له لایه‌ن “حه‌بیب قادری” بۆ ئه‌نجامدراوه، ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌که‌ش له 15 تا 17 خوله‌ک پێکهاتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ست به کاڵ و لاوازی فیلمه‌که بکرێت ده‌کرێت به 20 خوله‌ک” مامه وای گوت.
مامه زیاتر گوتی” سیسته‌می به‌کاربراو بۆ کاری ته‌کنیکی ئه‌م فیلمه سینه‌ماییه DIGITAL ـه‌و ته‌کنیکی به‌رز تیایدا به‌کار هاتووه، له ڕۆژی 28 ـی ئه‌م مانگه له چله‌ی ماته‌مینی خوالێخشبوو “عیرفان زه‌نگه‌نه” له هۆتێلی چوارچرا نمایش ده‌کرێت.
عیرفان زه‌نگه‌نه له ساڵی 1961 له دایکبووه، له ساڵی 2000 هۆتێل و کۆمپانیای چوارچرای هونه‌ری دامه‌زراندووه‌و له ماوه‌ی 10 ساڵ توانیویه‌تی مێژوویه‌کی هونه‌ری تایبه‌ت به خزمه‌تکردنی هونه‌رمه‌ندان دروست بکات، هۆتێله‌که‌ی جگه له‌وه‌ی میوانخانه بوو، تیایدا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و گه‌نجی ئه‌م شاره‌ی تێدا کۆبووبۆوه، به‌داخه‌وه له شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22 ـی مانگی ڕابردوو، له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری هه‌ولێر به نه‌خۆشی دڵ ماڵئاوایی یه‌کجاریی له ژیان کرد.
(کوردمیلۆدی)
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh bettttt wa slaw la gyani paki aw hunardmna barezaaa
له‌سه‌ر هێڵ نییه




bjyt..100 jar
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده سته كانت خؤش به هيواى به رده واميت

له‌سه‌ر هێڵ نییه




supas kak fanabwn
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
