.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












وانەیەك لە سروشتەوە...
بێگومان دارستانەكان بەشێكن لەو دیمەنە سروشتییە سەرنجڕاكێشەرانەی كە سەرزەوییان ئاوەدان كردۆتەوە، ئەمەش سەرەڕای بەخشینی چەندین بەرهەم و میوەی جۆراوجۆر، كە گرنگییەكی تایبەتیان هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ لە رووی دابینكردنی هەموو جۆرە ڤیتامین و توخمەكانەوە، لێرەدانامانەوێت باس لە سودو بەرهەمەكانی درەخت و میوەكانیان بكەین ....
بێگومان دارستانەكان بەشێكن لەو دیمەنە سروشتییە سەرنجڕاكێشەرانەی كە سەرزەوییان ئاوەدان كردۆتەوە، ئەمەش سەرەڕای بەخشینی چەندین بەرهەم و میوەی جۆراوجۆر، كە گرنگییەكی تایبەتیان هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ لە رووی دابینكردنی هەموو جۆرە ڤیتامین و توخمەكانەوە، لێرەدا نامانەوێت باس لە سودو بەرهەمەكانی درەخت و میوەكانیان بكەین، ئەوەی مەبەستمانە و لەسەری دەدوێین، مرۆڤ لە سروشتی دارستانەوە چی فێر دەبێت؟ لێرەدا باسی چیرۆكی پیاوێكی دانا دەكەین كە چۆن منداڵەكانی فێری وانەیەكی گرنگ دەكات لە رێگەی سروشتی دارستانەوە، ئەم پیاوە دانایە توانی دارستان بكاتە باشترین هۆكاری فێركردن بۆ منداڵەكانی، ئەم پیاوە كە خاوەنی چوار كوڕ بوو باوكێكی میهرەبان بوو بۆ منداڵەكانی، رۆژێك بڕیاریدا كوڕەكانی فێر بكات، چۆن مرۆڤەكان یان هەڵوێستەكان هەڵسەنگێنن، بۆ ئەم مەبەستە هەرچوار كوڕەكەی كۆكردەوەو پێی وتن: هەریەكەتان بڕۆن لە سروشتی دارستانێك ورد ببنەوە، بەڵام هەریەكەتان لە وەرزێكی جیاوازدا سەردانی دارستان بكات، پاشان كوڕەكانی بۆ بەجێهێنانی ئامۆژگارییەكانی باوكیان بەم شێوەیە سەردانی دارستانیان كرد: كوڕی یەكەم لە وەرزی زستاندا سەردانی دارستانی كرد و دووەم لە بەهارداو سێیەم لە هاوینداو چوارەم لە پایزدا، لە دوای گەڕانەوەی كوڕی چوارەم واتە ئەوەیان كە لە پاییزدا سەردانی دارستانی كردبوو، باوكی دانایان جارێكی دیكە كوڕەكانی خۆی كۆكردەوە، داوای لە هەریەكەیان كرد ئەوەی لە دارستان بینیویانە بیگێڕێتەوە، ئەوانیش بەم شێوەیە دوان:
كوڕی یەكەم وتی:
درەختەكان خاوەنی دیمەنێكی چڕن، بەڵام لقی درەختەكان گەڵاو چرۆیان پێوە نەبوو، هیچ دیاردەیەكی ژیانی پێوە دیار نەبوو.
كوڕی دووەم: كاتێك گوێی لەم وتانە بوو، راستەوخۆ هاتە گۆو وتی: ئەمە راست نییە، درەختەكانی دارستان بە گەڵای رەنگ سەوزی دڵڕفێن داپۆشرابوون، هەروەها تێكەڵ ببون بە رەنگی جوانی گوڵ و بۆنی خۆش و میوەیەكی زۆریشی تێدا بوو، ئەمەش جوانترین دیمەن بووە لە ژیانمدا بینبێتم.
پاشان كوڕی سێیەم هاتە ئاخافتن و وتی: تۆ زیادەڕەوی لە گێڕانەوەی دیمەنەكانی دارستاندا دەكەیت، درەختەكان بەو شێوەیە جوان نەبوون و میوەكانیان هەڵوەریبوو، لە ئەنجامی بەرزی پلەی گەرمی تازەیی و گەشی خۆیان لە دەست دابوو.
كوڕی چوارەم، كە لە پاییزدا سەردانی دارستانی كردبوو، تەواو سەری سوڕما بوو بە بیستنی ئەو جۆرە قسانە، لەبەرخۆیەوە دەیگوت: ئەوانە چی دەڵێن؟! ئەوەی من بینیومە وەك ئەو وەسفانەی ئەوان نییە، چونكە كاتێك من درەختەكانم بینی ئەو دیمەنەیان نەبوو كە ئەوان دەڵێن، كەمێك گەڵای زەردیان پێوەبوو، زۆرێك لەو گەڵا زەردانەش وەریبوونە سەر زەوی، بە جارێك دارستانەكەیان داپۆشیبوو.
باوكیان بە زەردەخەنەیەكەوە وتی: رۆڵەكانم هەمووتان راست دەكەن، ئێوە دیمەنێك دەگێڕنەوە كە بە چاوی خۆتان لە دارستان بینیوتانە، هەریەكەتان لە وەرزێكی جیاوازدا چوونەتە دارستانەكەو دیمەنی دارستانتان بە شێوەیەك بینیووە كە براكەی دیكەتان نەیبینیووە، مەبەستی من ئەوەبوو، بۆئەوەی ئێوە تێبگەیەنم، ئەگەر هاتوو ویستان بڕیارێك لەسەر هەر كەسێك بدەن پێویستە لە نزیكەوە بیناسن و لە هەموو لایەنەكانی ژیانییەوە هەڵیسەنگێنن، تەنها لەسەر هەڵوێستێك بڕیاری لەسەر نەدەن، هەروەها ژیانی مرۆڤ بە خۆشی و خەمەكانیەوە وەك وێنەی وەرزەكانی ساڵ وایە یەكێكیان دەگوێزرێتەوە و یەكێكی تر دێت، هەرگیز هەست بە تام و چێژی ژیان ناكەیت تاوەكو بە تەواوی گۆڕانكاریەكانی نەبینیت، لە دۆخێكەوە بۆ دۆخێكی دیكە، رۆژێك شادی و سرودی بەختەوەری دەڵێیت، رۆژێكیش خەمباری و دەگریت، رۆژێك گەنج و دەوڵەمەند، رۆژێك هەژار و بەساڵا چوو، بەم شێوەیە ژیان بەردەوام دەبێت تا كۆتایی.....
ئا/ ئـــــالانی

لهسهر هێڵ نییه