❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكی مامۆستاكه‌ ‌و سه‌رنشینانی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ت بیستووه‌؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-16 21:15:40

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

چیرۆكی مامۆستاكه‌ ‌و سه‌رنشینانی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ت بیستووه‌؟؟

چیرۆكی مامۆستاكه‌ ‌و سه‌رنشینانی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ت بیستووه‌؟؟


رۆژێك له‌ رۆژه‌كان زه‌نگی تایبه‌ت به‌ كاتی رۆشتن لێ درا... هه‌موو سه‌رنشینه‌كان چوونه‌ نێو شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌، پیاوێكی به‌ ته‌مه‌نی نورانی به‌ڕێز كه‌مێك دواكه‌وت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌ویش فریای شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ كه‌وت، كاتێ چووه‌ ناو شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ بینی هه‌موو سه‌رنشینه‌كان جێی خۆیان گرتووه‌‌و شوێنێك نییه‌ بۆ ئه‌م تیایدا دابنیشێت..

سايه فارس

رووی كرده‌ به‌شی یه‌كه‌می شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ كۆمه‌ڵێك منداڵی تێدا بوو پێكه‌وه‌ یارییان ده‌كرد، سڵاوی لێكردن‌و پرسی: ئایا جێگه‌م ده‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵتان دابنیشم؟ ئه‌وانیش زۆر رێزیان لێگرت‌و به‌ دیتنی خۆشحاڵ بوون وتیان له‌سه‌ر سه‌روچاوان داتده‌نێین، به‌ڵام ئێمه‌ منداڵین یاری ده‌كه‌ین‌و خۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌ین ده‌ترسین بێزارت بكه‌ین‌و حه‌وانه‌وه‌ت لێ تێك بده‌ین، بوونت له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئازادیمان لێ تێك بچێت‌و ئاسووده‌ نه‌بین…
چووه‌ به‌شی دووه‌می شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ سێ لاوی تێدا بوو كه‌ دیار بوو خوێندكار بوون… ئامێری ژمێره‌ر‌و راسته‌یان پێ بوو.. له‌وپه‌ڕی سه‌رقاڵیدا بوون به‌ شیكاری هاوكێشه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بیردۆزه‌ فیزیاییه‌كان... سڵاوی لێكردن… بریا رووی گه‌شاوه‌ی ئه‌وانت دیبا كاتێ چاویان به‌ نور‌و رووی دره‌وشاوه‌ی پیاوه‌كه‌ كه‌وت، به‌خێرهاتنیان كردو خۆشحاڵی خۆیان به‌بینینی ده‌ربڕی… لێی پرسین: رێگه‌م ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵتان دابنیشم؟!
وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: زۆر خۆشحاڵ ده‌بین، به‌ڵام ده‌بینیت ئێمه‌ سه‌رقاڵین به‌ شیكاری پرسیار‌و هاوكێشه‌‌وه‌، هه‌ندێ كات ده‌نگمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و تۆ بێزارده‌كه‌ین‌و ناتوانیت لای ئێمه‌ بحه‌وێیته‌وه‌، ده‌ترسین كه‌ بوونی تۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ رێ له‌ ئازادیمان بگرێت‌و ئاسووده‌ نه‌بین له‌م ده‌رفه‌تی ئاماده‌كردنمان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ. ده‌توانیت بچیته‌ به‌شه‌كه‌ی دوای ئێمه‌وه‌ شوێنێك بۆخۆت بكه‌یته‌وه‌...
پیاوه‌ پیره‌كه‌ وتی: په‌نا به‌خوا‌و رووی كرده‌ به‌شی دواوه‌ی گه‌نجه‌كان... له‌وێشدا ژن‌و مێردێكی لاو كه‌ دیاربوو له‌ مانگی هه‌نگوینیدا بن... وشه‌ رۆمانسییه‌كان‌و پێكه‌نین‌و هه‌ستی سۆز‌وخۆشه‌ویستی له‌و شوێنه‌دا هه‌ستی پێ ده‌كرا، سڵاوی لێكردن، ئه‌وانیش به‌وپه‌ڕی رێز‌و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ به‌خێرهاتنیان كرد به‌ هه‌مان جاره‌كانی پێشوو داوای یارمه‌تی كرد، له‌ وه‌ڵامدا وتیان گه‌وره‌‌و خۆشحاڵمان ده‌كه‌یت ... به‌ڵام !!! به‌ڵام وه‌ك ده‌بینیت ئێمه‌ تازه‌ هاوسه‌رگیریمان كردووه‌‌و له‌ مانگی هه‌نگوینی داین، كه‌شێكی رۆمانسی‌و گه‌نجانه‌مان هه‌یه‌ ده‌ترسین ئارامیت لێ بشێوێنین‌و ئاسوده‌ نه‌بیت له‌گه‌ڵمان، به‌ بوونت له‌گه‌ڵماندا ئازادیمان تێك ده‌دات، چونكه‌ شه‌رم ده‌كه‌ین له‌وه‌ی گوێبیستی چرپه‌كانمان بیت‌و ناتوانین كاتمان به‌خۆشی به‌سه‌ر به‌رین.
ده‌توانیت له‌ به‌شی دواوه‌ی ئێمه‌دا جێ بۆ خۆت بكه‌یته‌وه‌، بێگومان به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازیت لێ ده‌كه‌ن.
ئاه‌... ناچار ده‌بم بچمه‌ به‌شێكی تر روخسه‌ت وه‌ربگرم...
له‌و به‌شه‌دا دوو كه‌س كه‌ له‌ كۆتایی ته‌مه‌نی سییه‌كاندا بوون چه‌ندین نه‌خشه‌ی زه‌وی‌و پرۆژه‌كانیان پێبوو، بیر‌وڕای خۆیان ده‌رباره‌ی پلانی داهاتوویان ده‌گۆڕییه‌وه‌ بۆ فراوانكردنی بازرگانی‌و نرخ‌و بۆرسه‌‌و تیشكه‌ ئابورییه‌كانیان...
به‌رێزه‌وه‌ سڵاوی لێكردن.. ئه‌وانیش به‌ روویه‌كی گه‌شه‌وه‌ وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌یان دایه‌وه‌‌و به‌خێرهاتنیان كرد، مۆڵه‌تی لێ وه‌رگرتن كه‌ له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه‌‌و به‌شداری دانیشتنه‌كه‌یان بكات، به‌ڵام هه‌مان وه‌ڵامه‌كانی تری وه‌رگرته‌وه‌: زۆر پێمان خۆشه‌ به‌رێزتان له‌گه‌ڵمان بن‌و خۆشحاڵ‌ ده‌بین، به‌ڵام... ئاه‌.. له‌ وشه‌ی به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌ی پێش خۆی ده‌سڕێته‌وه‌... ده‌بینیت ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تای بازرگانی‌و داڕشتنی بیرۆكه‌كانمانداین بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاره‌‌و سامان‌و هاتنه‌دی ئه‌و خه‌ونانه‌ی له‌ پرۆژه‌كانماندایه‌... هه‌موو قسه‌‌و باسێكمان له‌سه‌ر بازرگانی‌و ماڵ‌و سامانه‌ ده‌ترسین به‌وه‌ بێزارت بكه‌ین‌و ناڕه‌حه‌ت بیت... باش وایه‌ بچیته‌ به‌شی دوواوه‌ تا به‌بێ بێزاركردن بحه‌وێیته‌وه‌... به‌و شێوه‌یه‌ بوو تا گه‌یشته‌ كۆتایی به‌شی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌.. خێزانێك له‌وێدا بوون كه‌ پێكهاتبوون له‌ دایك‌و باوك‌و منداڵه‌كانیان... له‌و به‌شه‌دا هیچ جێگه‌یه‌ك بۆ دانیشتن نه‌مابوو... سڵاوی لێكردن ئه‌وانیش به‌جوانترین شێوه‌ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌‌و به‌خێرهاتنیان كرد، پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی دانیشتن وه‌ربگرێ داوایان لێكرد كه‌ هاوبه‌شی دانیشتنه‌كه‌یان بكات‌و له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه‌، محمد هه‌سته‌ له‌ باوه‌شی براكه‌ت دابنیشه‌، سارا تۆ وه‌ره‌ له‌ باوه‌شی دایه‌ دابنیشه‌، ئه‌و جانتایانه‌ كۆبكه‌ره‌وه‌‌و رێگه‌ بۆ میوانه‌ به‌ڕێزه‌كه‌مان بكه‌نه‌‌وه‌... پیاوه‌ پیره‌كه‌ سوپاسی خوای گه‌وره‌ی كرد‌و له‌سه‌ر یه‌كێ له‌ كورسییه‌كان دانیشت پاش ئه‌وه‌ی ماندوو بوو له‌ گه‌ڕان به‌ دوای جێگه‌یه‌ك بۆ حه‌وانه‌وه‌...
له‌ یه‌كێك له‌ وێستگه‌كاندا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ وه‌ستا...
فرۆشیارێكی خواردنی ئاماده‌كراو سه‌ركه‌وت، پیاوه‌ نورانییه‌كه‌ بانگی كرد، داوای له‌ خێزانه‌كه‌ كرد هه‌ریه‌كه‌‌و به‌ دڵی خۆی خواردنێك هه‌ڵبژێرێت، هه‌موو سه‌رنشینه‌كان چاویان له‌سه‌ریان بوو خۆزگه‌یان ده‌خواست كه‌ پیاوه‌ پیره‌كه‌ لای ئه‌وان بوایه‌...
به‌ په‌رۆشه‌وه‌ بوون كه‌ بیان هێشتایه‌ لایان بمێنێته‌وه‌...
پاشان شه‌ربه‌ت فرۆشێك سه‌ركه‌وت داوای له‌ویش كرد هه‌ر جۆرێك كه‌ خێزانه‌كه‌ له‌و شه‌ربه‌ته‌ی ده‌یانه‌وێ بیانداتێ له‌سه‌ر حسابی خۆی...
ئه‌ی خوایه‌ چاوی سه‌رنشینه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ بوو... ئاواتیان ده‌خواست پیاوه‌كه‌ لایان بوایه‌ به‌ڵام پاش چی...
رۆژنامه‌‌و گۆڤار فرۆشێك دوای ئه‌وان سه‌ركه‌وت به‌ هه‌مان شێوه‌ داوای له‌ویش كرد بێته‌ لای خێزانه‌كه‌‌و هه‌ركه‌سه‌‌و به‌ دڵی خۆی یه‌كێكی هه‌ڵگرت‌و منداڵه‌كانیشیان بێبه‌ش نه‌بوون له‌ وه‌رگرتنی گۆڤاری منداڵان...
سه‌رنشینه‌كان به‌رده‌وام بوون له‌ ئاه‌‌و حه‌سره‌تی ئه‌وه‌ی جێی ئه‌و پیاوه‌ پیره‌یان بۆ نه‌كرده‌وه‌؟!
هه‌موو گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ وه‌ستا له‌و كاته‌دا سه‌رنشینه‌كان سه‌رسام بوون به‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ چه‌ندین پۆلیس‌و رازاندنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌‌و گوڵ‌و گوڵزار‌و وێستگه‌كه‌یان رازاندبوه‌وه‌... له‌و كاته‌دا ئه‌فسه‌رێكی پله‌ به‌رز سه‌ركه‌وت‌و داوای له‌ هه‌مووان كرد كه‌ سه‌رنشینه‌كان له‌ جێی خۆیان بمێننه‌وه‌ تا میوانی پاشای ئه‌و وڵاته‌ له‌ شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ داده‌به‌زێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی پاشا هاتۆته‌ پێشوازی میوانه‌كه‌ی...
ده‌بێت ئه‌و میوانه‌ به‌ڕێزه‌ كێ بێت كه‌ شای ئه‌و وڵاته‌ دێته‌ پێشوازی؟!
ئه‌و میوانه‌ هه‌ر ئه‌و پیاوه‌ نورانییه‌ بوو كه‌ سه‌رنشینه‌كان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی خۆیان ئاماده‌ نه‌بوون له‌گه‌ڵیان بێت!!
كاتێك داوایان لێكرد دابه‌زێت ره‌تی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها‌و بێ ئه‌و خێزانه‌ دابه‌زێت كه‌ رێزیان لێگرت‌و لای خۆیان جێیان بۆ كرده‌وه‌!!
پاشای ئه‌و وڵاته‌ ره‌زامه‌ندی بۆ هاوڕێی كردنی خێزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵی نواند كه‌ میوانداری ئه‌وانیش له‌ كۆشكی پاشایه‌تی خۆیدا بكات بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، له‌و ماوه‌یه‌دا بۆیان هه‌یه‌ خۆشی خۆیان به‌سه‌ربه‌رن‌و هه‌رشتێك ئاره‌زوویان هه‌یه‌ داوای بكه‌ن‌و له‌ باخ‌و باخچه‌كانی كۆشكه‌كه‌ بگه‌ڕێن‌و دیمه‌نه‌ جوانه‌كانی ببینن!!
لێره‌دا سه‌رنشینه‌كان زیاتر په‌شیمانی‌و حه‌سره‌تیان ده‌ربڕی‌و چ هه‌لێكیان له‌ ده‌ست چوو له‌ كاتێكدا خۆی چووه‌ به‌رده‌میان‌و قبوڵیان نه‌ده‌كرد... به‌ڵام په‌شیمانی چ دادێك ده‌دات... به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌م چیرۆكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌موو یه‌كێك له‌ ئێمه‌! من.. تۆ.. ئه‌و.. سات به‌ سات تیایدا ژیاوین!!
ئێسته‌ پاش ئه‌وه‌ی رووداوه‌كانتان بینی پێم خۆشه‌ بپرسم: ئه‌و پیاوه‌ نورانییه‌ كێ بوو؟؟
بۆچی ده‌ڵێم ئه‌م چیرۆكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ ئێمه‌‌و سات به‌سات تێیدا گوزه‌رمان كردووه‌؟!!
پیاوه‌ نورانییه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (دین)... ئاه له‌ جوانی‌و گه‌وره‌یی ئاین.. به‌ڵام ئێوه‌ جارێ منداڵن پێویسته‌ كاته‌كانتان بۆ یاری كردن‌و خۆشی‌و رابواردن بێت، چونكه‌ ته‌مه‌نێكی زۆرتان له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ پابه‌ندبوون‌و كارپێكردنی... ئای پابه‌ندبوون به‌ ئاین چه‌نده‌ گه‌وره‌‌و باشه‌... به‌ڵام جارێ ئێوه‌ قوتابین سه‌رقاڵی خوێندنن... كاتێ خوێندنتان ته‌واو كرد پابه‌ند بن پێوه‌ی... یان جارێ له‌ مانگی هه‌نگوینی دان، یان چاوه‌ڕێی به‌رهه‌م‌و ده‌ستكه‌وتی بازرگانین... كات زۆر ماوه‌ بۆ پابه‌ند بوون...
به‌ڵام نازانین ئایا ئه‌و كاته‌ دێت كه‌ بۆ داهاتوومان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین؟؟
ئایا ئه‌و كاته‌ زیندووین یان مردوو؟!!
دواخستن‌و كه‌مته‌رخه‌میكردن‌و وتنه‌وه‌ی.. به‌یانی ئه‌نجامی ده‌ده‌م... به‌ڵام با له‌م كاره‌م ته‌واو بم... جارێ منداڵم كه‌ گه‌وره‌بووم ئه‌نجامی ده‌ده‌م... دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریم كرد پابه‌ند ده‌بم.. پاش ته‌واوكردنی زانكۆ... پاش كارگرتنه‌ ده‌ست... پاش‌و پاش... به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ تا ئه‌و كاته‌ كار له‌كار ترازابێت‌و نه‌توانین له‌هیچ ده‌روازه‌یه‌كه‌وه‌ خۆمان قوتار بكه‌ین... كه‌واته‌ هه‌ر ئێسته‌ پابه‌ندبه‌ تا په‌شیمانی یه‌خه‌ت نه‌گرێ...
                                         سایتی به خته وه ری

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net