❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاوپێكەوتن لەگەڵ ( گۆنزالۆ هیگواین)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-06-19 10:26:29

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

چاوپێكەوتن لەگەڵ ( گۆنزالۆ هیگواین)

چاوپێكەوتن لەگەڵ ( گۆنزالۆ هیگواین)
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c5fdd4661c.jpg

سایتی (fourfourtwo.com) چاوپێكەوتنی لەگەل 32 یاریزانی هەلبژاردە بەشدارەكانی جامی جیهانی ئەنجام داوە لە هەر هەلبژاردەی یاریزانێك یاریگا نێت چاوپێكەوتنی ئینیستا ی ئیسپانی بلاوكردەوە و لێرەدا چاوپێكەوتنی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ڕیال مەدرید (گۆنزالۆ هیگواین) بخویننەوە:تێبینی : چاوپێكەتنەكە بەر لە دەست پێكردنی جامی جیهانی بەچەند ڕۆژێك ئەنجا دراوە.پ- تۆ باشترین گۆڵكەری ڕیال مەدریدی و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یەكەم جار بەشداری جامی جیهانی دەكەیت،دەكرێ‌ بلێین ژیانت باشە؟
هیگواین – من زۆر هەولمدا و خۆم ماندوو كرد ئەم كارە پێویستی بە ئارامی و لەسەرخۆبوون هەیە. من زۆر ست لە ریال مەدرید فێربووم و پەرەم بە تواناكانم دا، خۆشحالم بەوەی كە بەدەستم هێناوە و ئێستا تەنها دەبێت خۆشحال بم بەدەسكەوتەكان. پ- كارێكی ئاسان نیە، تۆ لەتەمەنی 19 ساڵی هاتیە ریال مەدرید و تەنها 31 یاریت كردبوو وەك پیشەگەر ، ئایا زۆر گەنج نەبووی؟
هیگواین – نازانم كەزۆر گەنج بووم بەلام بێگومان 19 ساڵی گەنجە و زۆر لەناكاو هاتمە ئەڕوپا، لە ڕاستیدا من هاتم لە كاتێك هێشتا یاری زۆرم لە خولی ئەرجەنتینی ئەنجام نەدابوو و لە ناكاو هاتم بۆ گەورەترین یانەی جیهان.
بەلام من سوودم لەوە بینی كەوا لەیانەیەكی هاوشێوەی ریال مەدرید هاتم كە ڕیڤەر پلێتە ئەوانیش هەموو كات بۆ بردنەوە یاری دەكەن و هەمان فشاری ریال مەدریدیان لەسەرەو هەواداران داوا دەكەن كە هەموو یاریەك باش یاری بكەیت و گۆڵ تۆمار بكەیت بە هەمان شێوەی هەوادرانی ریال مەدرید.پ- ئایا باوكێكی یاریزان یارمەتی دەرە بۆت؟
هیگواین-بەلێ‌، ئێمە هەندێ‌ جار ڕای جیاوازمان هەیە بەلام ئەمە شتێكی ئاساییە لە نێوان باوك و كوڕ، ئەو نایەوێت ئەوەی بەسەر ئەو هاتووە بەسەر منیش بێت. هەندێ‌ جار زۆر ماندوو دەبووم تا لە شتەكان دەگەیشتم چونكە زۆر گەنج بووم ئەو هەموو كات پێم دەڵێت تۆ یاریزانێكی ناسراویت نابێت هەندێ‌ شت هەیە بیكەیت كە حەز دەكەم بیانكەم،ئەو 15 بۆ 20 ساڵ یاری كردوە بە هەموو شتەكانی بڕیوەو هەموو كات ئامۆژگاریم دەكات كە ڕۆژنامەكان نەخوینمەوە، ئەو دەڵیت یاریزان خۆی دەزانێت كەی یاری باش كردوە یان خراپ.پ- ئایا تۆ بەڕاستی دەتوانی میدیاكان فەرامۆش بكەیت لە یانەیەكی وەك ڕیال مەدرید، كاتێك كە فشارەكان لە لوتكەن؟
هیگواین – گرانە بەلكو زۆر گرانە،هەرشتێك ئەنجامی دەدەیت لەم یانەیە كاردانەوەی زۆر گەورەی لێدەكەوێتەوە لەسەرانسەری جیهان ئەمەش فشارێكی زۆرە، بەلام ئێمە دەبێت لەسەرەخۆ بین و ئاگادار بین و بچوكتر ین شت بیكەین شیكردنەوەی بۆ دەكرێت هەموو شتێك دوو هەندی خۆی كاردانەوەی دەبێت بە بەراورد لە شوێنێكی تر. پ – هەستت چۆن بوو كاتێك ڕیال مەدرید 300 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی یاریزان نوێ‌ سەرف كرد؟
هیگواین – زانیم كەكارەكە زەحمەتە. بەلام پێویستە هەموو كات باوەرت بە خۆت بێت باوەڕ بەتواناو هەڵ و لێهاتوویی خۆت هەبێت، ئێستا سەیری من بكەن ، من یاری دەكەم و گۆڵ تۆمار دەكەم و زۆر دڵخۆشیشم.پ – وا باوە كەتۆ لەكاتە ناسكەكان باشتری بەوەی گۆل لە دوواساتەكان تۆمار دەكەیت كاتێك كە لە چاوەڕوانی كەس دانیە؟
هیگواین – ئەمە زۆر گرنگە كە كسایەتی خۆت هەبێت بەلام من هیچ كات نەم ویستووە بگەمە ئەو كاتانە بۆ گۆڵ تۆماركردن لەكاتێك كەوا لەسەر لێواری مەترسی دابین، لەوانەیە تەنها ئەوە بێت كەوا هەڵەكانم لەم كاتانە بۆ ڕێك دەكەوێت بۆ گۆل تۆمار كردن.پ- تۆ ناوت لەپێكهاتەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەیە بەلام كاتێكی زۆری خایاند تا بانگهێشت كرایت؟
هیگواین – كاتێك ئەرجەنتینی بیت و بانگهیشت نەكرێت بێگومان دڵتەنگ دەبیت، منیش وابووم كاتێك مــاڕادۆنا بانگهێشتی نەدەكردم بەلام لەهەمان كات ڕێزم لە بڕیارەكەی دەگرت و لەكۆتاییدا من هەڵی خۆم وەرگرت هەرچەند درەنگیش بوو بەلام وەرم گرت، درەنگ نەبوو بەو مانایەی كە من گلەیی بكەم بەلام بەو مانایەی كەمن زۆر دەمێك بوو چاوەڕێ‌ بووم بەلام كاتێك كە هەڵم پێدرا وەرم گرت و هەستێكی زۆر خۆشە بۆ هەڵبژاردەی وولاتەكەت یاری بكەیت و گەیشتنمان بە جامی جیهانی شتێكی زۆر بەنرخ بوو. پ- چۆن لە كاردانەوەكانی مــاڕادۆنا دەڕوانێت دووای سەركەوتنی ئەرجەنتین بۆ جامی جیهانی؟
هیگواین- بارودۆخێك بوو كە كە نەدەبوو وا زەحمەت ببێت و مـــاڕادۆنا تەنها هەندێ‌ شتی وت لەم ساتانەدا كە بەبارودۆخی زۆر خراپ داچوبوین. ئێمە دەبێت سەیری داهاتوو بكەین نەوەك ڕابردوو. پ- ئایا تۆ هەمان هەستی مـاڕادۆنات هەبوو یان نا، لەكاتێك كە زۆر شتتان پێدەوترا لە لایەن دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە؟
هیگواین – بەدڵنیاییەوە، دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەدرێژایی ساڵ هەموو هێرشیان دەكردە سەر مـاڕادۆنا لەو كاتەدا هەموو ئەم شتانەی لەناخیەوە قەتیسكرابوون هەڵیڕشت ، ئێمەش هەمان هەستمان هەبوو.
پ- كەواتە چۆن شیكردنەوە بۆ ئەم ڕاستیە دەكەیت كەوا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەبوایە زۆر بەئاسانی سەركەوێت بەلام خەریك سەرنەكەوێت بۆ جامی جیهانی؟
هیگواین – ئەمە بابەتەكەیە، بۆیە من دەڵیم ڕەخنەی جیاواز هەیە ( باش و خراپ).شیكردنەوە هەیەو هیرش كردنیش هەیە. لەگەڵ ئەم تیپە باشەی كە لەنێوان باشترینەكانی جیهانە دەبوایە زۆر بەئاسانی سەربكەوین لە پاڵاوتنەكان بەڵام ئێمە ئێستا سەركەوتووین ، ئەوەی ڕویدا ڕویدا هیچ سوودێك ناكەین لەئاوڕدانەوە لە دوواوە.پ- ئایا كێشەكە لێۆنێل مێسی بوو كەبەهەمان ئاستی یانەكەی (بەرشەلۆنە) دەرنەدەكەوت؟
هیگواین – ئەمە باسێكی بێمانایە لیۆ مــیسی هەموو كات هەموو تواناكانی دەخاتەگەڕ بۆ پێشكەشكردنی باشترین ئاست بۆ هەڵبژاردەی ووڵاتەكەی بەهەمان شێوەی بەرشەلۆنە. گەمژەییە ئەگەر خەڵكی ئەم جۆرە گومانەیان هەبێت ئەو هەركات یاری دەكات دەیەوێت هەموو شتێك پێشكەش بكات بۆ ئەرجەنتین.

پ-ئایا بەڕاستی ئەرجەنتین لە توانای هەیە لە نێو پالێوراوان بێت بۆ جامەكە؟
هیگواین – بەڵی بەدڵنیایی، لە باوەڕە داین و هیواخوازین. گروپەكەمان بەهێزەو هیوادارین بیبڕین و سەیری یاریەكانی دواترم نەكردووە چونكە ناكرێت تۆ بێیت و نەخشەی یاریەكانت بكێشیت تا یاری كۆتایی. ئیسپانیا زۆر بەهێزە و ئیتالیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕازیل هەموو كات بەهێزن، ئەمانە هەموو ڕكابەری بەهێزن بەلام لەباوەڕەم كە ئێمە هەڵێكی گوەرەمان هەیە بۆ بردنەوە.پ- ئەی ئینگلتەڕا؟
هیگواین – ئەوان ڕاهێنەرێكی زۆر باشیان هەیە كە من كارم لەگەڵ كردووە، كاتێك كــاپیلۆ لە ڕیال مەدرید بوو ئێمە تیپێكی زۆر ڕێك وجددی و گوێڕایەلمان هەبوو.ئەو هەموو كات داوای دەكرد كە یەك ڕیز بین و هەموو هۆشمان لای یاریكردن بێت، دلنیام كە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەڕاش هەمان كاری باشی كردووە. پ – ئەرجنتین پالەوانی جامی جیهانی بێت بە گۆڵی هــیگواین لە یاری كۆتایی، ئەمە چ جۆرە هەستێك دەبێت لای تۆ؟
هیگواین – ئەمە دەبێتە باشترین كۆتایی . هەر بۆیە من دەبێت كارەكان بە تەواوی ئەنجام بدەم و زیاتر هەوڵ بدەم.


یاریگا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-06-19 12:29:09

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsMSIE7

Re: چاوپێكەوتن لەگەڵ ( گۆنزالۆ هیگواین)

وةى حه يرانى هيكواين زؤررررررر له ميسى باشتره

ده ست خؤش هاورى كيان

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-06-19 15:21:14

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

Re: چاوپێكەوتن لەگەڵ ( گۆنزالۆ هیگواین)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌رهار گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-06-21 11:25:21

akh_dwre
جوانی کوردژین
شوێن: اسـترالیــــا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2012-09-26
په‌یامه‌كان: 675
WindowsXPMSIE7

Re: چاوپێكەوتن لەگەڵ ( گۆنزالۆ هیگواین)

dast  xosh  kaka  gean  bo am  hawala  na    taman  drezh bet

Kurdzhin
ئیستا نازانم  چۆن  ئه‌ژیم!  ئیستا  نازانم  چۆن  ئه‌رۆم،،،،زۆر   تامه‌زرۆی  بینینی   تۆم،،،

هه‌ر   له‌و  رۆژه‌ی  جیا بوینه‌وه‌،،،  باده‌ی  خه‌می  دووریت   ئه‌خۆم!!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-06-22 18:29:40

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 2537
WindowsXPMSIE7

Re: چاوپێكەوتن لەگەڵ ( گۆنزالۆ هیگواین)

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئاخ دوری
ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net